شۆفان یەکێکە لە باشترین و تەندروستترین دانەوێڵەکانی سەر زەوی! سەرچاوەیەکی مەزنن بۆ ڤیتامینەکان، کانزاکان، ڕیشاڵەکان و دژە ئۆکسیدانتەکان. بەردەوام بە لە خوێندنەوە و زانیاریی زیاتر وەربگرە دەبارەی چەند ڕەچەتەیەکی خۆشی شۆفان تا دڵنیابیت سوود لە باشیەکانی وەردەگریت و چێژ لە تامەکەی وەردەگریت.
توێکڵە پیتزای شۆفان
- پێکهاتەکان:
- 1 کوپ شۆفانی وردکراو
- 3 سپێنەی هێلکە
- 1/4 شیری بادەم
- 1/4 کەوچکەچا خوێ
- 1/4 کەوچکەچا پیکی باودەر
ڕێنماییەکان:
- پێشوەخت فڕنەکە لە 200 پلەی سیلیزی گەرم بکە.
- هەموو پێکهاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە تا تێکەڵەکە کەمێک خەست دەبێتەوە.
- پێکهاتەکە بخەرە سەر پەڕەی سوورکردنەوە.
- کەرەی بکە بەسەردا و شێوەکەی وەک پیتزا بکە بە بازنەیی.
- بۆ ماوەی 8 خولەک لە 200 پلەی سیلیزدا بیبرژێنە
- دواتر بە هەمان کەرەستەکانی پیتیزا و بە دڵی خۆت، کەرەستی بکە بە سەردا
- پیتزاکە بخەرەوە ناو فڕن تا کەرەستەکانی سەرەوەی بە تەواوەتی پێدەگەن. ئینجا چێژی لێ وەربگرە!
شۆفانی شەوانەی مانگۆ
پێکهاتەکان:
- 1/2 شۆفانی
- 1/4 کوپ شیری چەوریی کەم
- 1/3 کوپ ماستی چەوریی کەم
- 1/8 کەوچکەچا دەرهاویشتەی بادەم
- 1/2 کوپ مانگۆی قاشکراو
- 1 کەوچکەچا هەنگوێن
- 1 کەوچکە چا تۆوی شیا (chia)
ڕێنماییەکان:
- شؤفانەکە بخەرە ناو دەفرێک. شیر و ماستی چەوریی نزمی تێ بکە.
- لەگەڵ دەرهاویشتەی بادەم تێکەڵی بکە.
- چینێک مانگۆ و مادەم بخەرە سەری.
- دڵۆپە هەنگوین و تۆوی شیا بخەرە سەرەکەی.
- شەو یان بە لایەنی کەم بۆ ماوەی 8 کاتژمێر لە بەفرگرەدا بەجێی بهێڵە. باشترین شت ئەوەیە لە ماوەی 24 کاتژمێردا بیخۆیت.
ژەمە شۆفانی کەرەی بستە
پێکهاتەکان:
- 1/2 کوپ شۆفانی وردکراو
- 3/4 شیری شیریننەکراو
- 2 کەوچکەچا کەرەی بستە
- 2 کەوچکەچا پارچە قاوەی ڕەشی بچووک