https://www.alibaba33.com/ دەربارەی لاولاو | Prospan Arabia

پشتەوێنەی سروشتی

بۆ چەندین سەدەیە، خەڵک پشتیان بە هێزی چارەسەرکەری لاولاو بەستوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەوکردنی بۆریی هەوا. ئەمڕۆ، لە زانستی داودەرمانی رووەکیی سەردەمدا، لاولاو وەک چارەسەری کاریگەری کۆکە بەکاردەهێنرێت. توانستی تەواوی لاولاو بەرهەمی توێژینەوەی بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەیشدا، توێژینەوە نوێکان وردەکاریی زیاتر و زیاتر دەخەنەڕوو.

. پێکهاتەی گرنگیی لاولاو بریتیە لە سابوونەکان. شوێن و شێوازی رۆڵبینینیان بابەتێکە هێشتا لە ژێر توێژینەوەدایە. بۆ نموونە، زاناکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە کاریگەریی فراوانبوونیش کە ئەم سابوونانە لەسەر بۆریی هەوا هەیانە لەسەر چڕیەکەی بەندە. بەو شێوەیە داڕشتە و بەرهەمهێنانی کتومتی دەرهاویشتەی لاولاو کاردەکاتە سەر کاریگەرییە راستەقینەکەی.

دەرهاویشتەی تایبەتیی پرۆسپان® لە توانایدایە بە شێوەیەکی کاریگەر پرۆسە ئاڵۆزەکانی پەیوەندیدار بە کۆکە چارەسەر بکات. پرۆسپان®  ئەو بەڵغەمە خەستە شل دەکاتەوە کە لە بۆریی هەناسەدا گیری خواردوە، وە وای لێدەکات ئاسانتر بێتە دەرەوە و لە لاشە دەربچێت. لە دەرئەنجامی پاکبوونەوەی بۆریی هەناسە، رێڕەوی هەوایی بەرتەنگ فراوان دەبێت، دووبارە دەرفەتت دەدات ئازادانە هەناسە بدەیت.

لە کاتێکدا زۆربەی گیراوەکانی کۆمە لاسایی میکانیزمە سروشتیەکەی کۆکە دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوە دەرکەوتەکانی، پرۆسپان® توانا بە پێکهاتە سروشتیەکانی جەستە دەدات بۆ چارەسەر کردن و هیچ دەستێوەردانێکی کیمیایی نیە.

بە بەراورد بە گیراوە جۆراوجۆرەکانی دیکەی کۆکە، پرۆسپان® زۆر خۆگونجێنە. نەک تەنها بۆ شێوازە سەختەکانی کۆکە، بەڵکو هاوەڵێکی باشە بۆ چارەسەری دۆخی هەوکردنی ماوەماوەی بۆریی هەوا کە کۆکە یەکێکە لە دەرکەوتەکانی.

لاولاو چیە؟

لاولاو رووەکێکی تەختەیی خۆهەڵواسە و ناوە زانستیەکەی بریتیە لە Hedera helix Linné و سەر بە خێزانی Araliaceaeـە (خێزانی لاولاو).

  • null
    بۆ نموونە، میسریەکان لاولاویان بۆ خوداوەندی ئۆزیریس پیرۆز کرد.
  • null
    یۆنانینە کۆنەکان هەمان شتیان بۆ باکوس، دیمێترێ و پان ئەنجامدا.
  • null
    قەشە رۆمانیەکان رێگەیان پێنەدەدرا دەست بدەن لە لاولاو، چونکە ترسی ئەوەیان هەبوو بکەونە ژێر سیحری روەکەکە و ببن بە کۆیلەی ئەو.
  • null
    وەکو سیمبولی بەپیتی و نەمری (وەک رووەکێکی هەمیشە سەوز) لە هونەری کلتورەکانی رابردوودا بەکارهاتووە.
پێڕست