https://www.alibaba33.com/ مێژوو | Prospan Arabia

مێژووی پرۆسپان®

هیپۆکراتیس، “باوکی پزیشکی” (٤٦٠ تا نزیکەی ٣٧٥ـی پێش زانین) یارمەتیدەر بوو لەوەی لاولاو وەک روەکێکی پزیشکی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات. هێشتا هیچ دەربارەی پێکهاتە چارەسەرکەرەکانی نەزانیبوو، بەڵام لە بەشێکی زۆر لە چارەسەرەکانیدا بەکاری دەهێنا، چونکە ئەو بڕوای بە هێزی چارەسەریی لاولاو هەبوو.

ئەویش بە رێکەوت روویدا:

پزیشکێک سەرنجی ئەوەی دا منداڵانی هەرێمێکی دیاریکراو لە باشووری فەڕەنسا کەمتر تووشی کۆکە دەبوون بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. پزیشکەکە بۆی دەرکەوت ئەو منداڵانە شیرەکانیان لە دەفرەی داری لاولاودا دەخواردەوە. بۆیە گەیشتە ئەو دەرئەنجامەی کە دەبێت ماددەیەک لە تەختەکەدا هەبێت و بگوازرێتەوە بۆ ناو شیرەکە و ئەمەیش پارێزگاریی دژی کۆکە دروست دەکات. وە راستیشی کرد. بەڵام ئەمڕۆ دەزانین کە ماددەی چالاکی لاولاو لە گەڵاکانیدایە.

لاولاو لە رۆژگاری کۆندا

  • null
    بۆ نموونە، میسریەکان لاولاویان بۆ خوداوەندی ئۆزیریس پیرۆز کرد.
  • null
    یۆنانینە کۆنەکان هەمان شتیان بۆ باکوس، دیمێترێ و پان ئەنجامدا.
  • null
    قەشە رۆمانیەکان رێگەیان پێنەدەدرا دەست بدەن لە لاولاو، چونکە ترسی ئەوەیان هەبوو بکەونە ژێر سیحری روەکەکە و ببن بە کۆیلەی ئەو.
  • null
    وەکو سیمبولی بەپیتی و نەمری (وەک رووەکێکی هەمیشە سەوز) لە هونەری کلتورەکانی رابردوودا بەکارهاتووە.
  • null
    کریستیانیە کۆنەکان جەستەی مردوەکانیان بە لاولاو پڕدەکرد، وە ئێمە لاولاو لە زۆررێک لە کڵێساکانی سەدەی ناوەڕاست دەدۆزینەوە، تەنانەت ئەمڕۆیش، لاولاو لەسەر چەندین گۆڕ دەبینین.

بنەچەی ناوی پرۆسپان®

وشەی پرۆسپان® لە  تێکەڵەی دوو وشەی لاتینی پێکهاتووە.

  • Prosunt بەسوود، یارمەتیدەر
  • Panaceae  گیای پزیشکی
پێڕست