https://www.alibaba33.com/ یۆگای پێکەنین | Prospan Arabia

پێکەنین تاکە پەتای گواستراوەیە هەموومان دەمانەوێت تووشی ببین!

کەواتە یۆگای پێکەنین چیە و سوودەکانی چین؟

یۆگای پێکەنین یەکێکە لە نوێترین ڕاهێنانەکان کە تەندروستیی جەستە، مێشک و دوڵ و گیان پێکەوە باشتر دەکات، وە لەسەر بنەمای زانستی پێکەنینی بێ هۆکار داڕێژراوە. خۆشترین شتی ئەم ڕاهێنانە ئەوەیە کە زۆرجار دەبێت بە جەلسەیەکی پێکەنینی گواستراوە، وە چەندین تەکنیکی وەک کشان، چەپڵەلێدان و ڕاهێنانی منداڵانەی تێدایە.

لە ساڵانی ڕابردوودا، کاریگەریی و سوودە تەندروستیەکانی ئەم جۆرە یۆگا لە ڕێگەی زنجیرەیەک توێژینەوەی ئەزموونی سەلێندران. دوای ئەمە سوودە ئەرێنیەکانی باس دەکەین، کە هاتن دەدات بیکەیت بە ڕاهێنانێکی تەندروستیی ناچاری:

1- پێکەنین جەستە و سیستمی بەرگری بەهێز دەکات

  • ڕاهێنانێکی مەزنە بۆ دڵ، چونکە 20 خولەک پێکەنین یەکسانە بە یەک کاتژمێر ڕاهێنان لە جیم.
  • ئاستی ئۆکسجین لە خوێندا زیاتر دەکات، وە دەبێتە هۆی هەناسەدانی قوڵتر و درێژتر و دەتوانن سییەکان لە هەوا ماوەکان پاکبکەنەوە، بەو شێوەیە بڕی ئۆکسجین زیاتر دەکەن.
  • توانای هەیە سووڕی خوێن باشتر بکات، وە یارمەتیی بەشەکانی جەستە بدات خۆیان لە ژەهر ڕزگار بکەن بۆ ئەوەی بتوانین هەرچیەکمان بوێت بەوپەڕی توانای خۆمان ئەنجامی بدەین.
  • یارمەتیی خێراکردنی میتابۆلیزم دەدات، چونکە یەک خولەک پێکەنین یەکسانە بە 10 خولەک ڕاهێنانی کاردیۆ، وە یەک کاتژمێر پێکەنین 500 کالۆری دەسووتێنێت.
  • بەرگریی لەش بەهێز دەکات، بەشداریی لە بەگژداچوونەوە و ڕێگریکردن لە هەوکردنەکان دەکات، وە مەترسیی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
  • ئازار کەم دەکاتەوە، وەک ئازارشکێنی سروشتی وەهایە، وە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی بەرگەگرتنی جەستە.
  • یارمەتیی هەرسکردن دەدات و کارکردنی جگەر باشتر دەکات.

2 – یارمەتیت دەدات دۆخی مێشکت باشتر بکەیت

  • پێکەنین بۆ 15 خولەک یان زیاتر دەتوانێت خۆشی و بەختەوەریی زیاتر بخاتە ناو ژیانتەوە.
  • یۆگای پێکەنین دەتوانێت یارمەتیت بدات بەسەر خەمۆکیدا زاڵ ببیت، ئەویش بە هاندانی مێشک بۆ دروستکردنی دۆخێکی ئەرێنی و زیادکردنی گەشبینی.
  • بە کەمکردنەوەی هۆڕمۆنەکان، وەک کۆرتیسۆڵ و ئەدێرناڵین، پێکەنین دژی فشار دەجەنگێت.
  • یۆگای پێکەنین یارمەتیی متمانەبەخۆبوون دەکات، ئەویش بە باشترکردنی توانا و شارەزاییەکان.
  • یۆگای پێکەنین ڕەنگە ڕاهێنانێکی نایاب بێت بۆ باشترکردنی شارەزایی لە پەیوەندی و دواندن. یارمەتیان دەدات بتوانین لەگەڵ ئەوانی دیکە قسە بکەین و ئازادانە بۆچوونی خۆمان دەرببڕین.

3 – یەکەم پشتوانی لایەنەی دەروونیە

  • یۆگای پێکەنین باشترین تەکنیکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی توڕەیی، چونکە یارمەتیی دەردانی هەستی ئەرێنی دەدات و هۆڕمۆنە ئەرێنیەکان زیاتر دەکات، وە کار لەسەر بنەبڕکردنی توڕەیی دەکات.
  • پێکەنین وەک دەرەچەیەکی سەلامەت وایە کە لە ڕێگەیەوە دوور لە توندوتیژی و هەستی ئازاردەر، وەک ترس، توڕەیی، هەڵەشەیی، هتد.، هەستەکانمان دەردەبڕین و ڕێگە لە دروستبوونی ناکۆکی دەگرێت.
  • یۆگای پێکەنین یارمەتیمان دەدات بەسەر خەفەتی لەدەستدانی کار، یان دووربوون لە خێزان، یان زەحمەتیی دارایی تا دەگاتە خەفەتی تەندروستی زاڵ ببین.

4 – سوودە ڕۆحیەکانی یۆگای پێکەنین

  • یۆگای پێکەنین کاریگەریەکی ڕوونی لەسەر باشترکردنی هەستی ڕازیبوونمان بە ژیان هەیە، وە هاوکاریمان دەکات لەوەی خۆمان، جیهان و ژینگەی چواردەورمان وەک خۆی قبوڵ بکەین.
  • پێکەنین کێشەی نەفسیش (خود) چارەسەر دەکات، تا زیاتر پێبکەنیت، کێشەت کەمتر دەبێت. بۆیە دەتوانیت لەگەڵ خەڵکی جیاواز کە خاوەن بۆچوونی جیاوازن قسە بکەیت بەبێ ئەوەی حوکمیان بەسەردا بدەیت.
  • پێکەنین بۆچوونە جددیەکانی ئێمە دەربارەی ژیان کەم دەکاتەوە، سەرئەنجام ژیان خۆش دەبێت نەک ببێت بە بارێک بەسەر شانمانەوە.

هیوای ژیانێکی پڕ لە پێکەنین و تەندروستیەکی باشتان بۆ دەخوازین.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست