بە ئەم زستانە چێژ لە تامە تیژەیەکی بسکیتی جەنجەفیل وەربگرە! منداڵ و خێزانەکەت بەدڵیان دەبێت، بەتایبەتی کاتێک کەشوهەوا سارد و بەفر و باراناویە تامەکە گەرمیەک بە ناختان دەبەخشێت.
جەنجەفیل بەوە ناسراوە کاریگەریی دژە هەوکردنی هەیە، دژە ئۆکسیدانتێکی بەهێزە و کاریگەریی لەسه ر باشترکردنی هەرس و تەندروستیی ڕیخۆڵەکان هەیە.
زیاتر بخوێنەرەوە تا بزانیت ڕەچەتەی بسکیتی تەندروستی جەنجەفیل چۆنە:
بسکیتی جەنجەفیل
- 3 کوپ ئاردی دانەوێڵە یان ئەو ئاردەی بۆ هەموو مەبەستێک بەکاردەهێنرێت
- 2 کەوچکەچا جەنجەفیلی هاڕاو
- 2 کەوچکەچا دارچینیی هاڕاو
- 3/4 کەوچکەچا خوێ
- 1/2 کەوچکەچا مێخەکی هاڕاو
- 1/2 کەوچکەچا بیبەری چاک هاڕاو
- 1/2 کەوچکەچا سۆدە
- 1/4 کەوچکەچا پیکی باودەر
- 1/2 ڕۆنی گوێزهیندیی تواوە
- 1/2 کوپ دۆشاوی قامیشی شەکر
- 1/2 کوپ شەکر
- 1 هێلکەی گەورە
- شەکری هاڕاو، بۆ ئەوەی بیکەیت بە سەریدا (ئارەزوومەندانەیە)
پێوەکردنی لیمۆ (ئارەزوومەندانەیە):
- 1/2 کوپ شەکری وردکراو
- 1/4 کەوچکەچا وردە توێکڵی لیمۆ
- 1/4 کەوچکەچا شەربەتی لیمۆ
ڕێنماییەکان:
- لە دەفرێکدا ئارد، جەنجەفیل، دارچینی، خوێ، مێخەک، بیبەر، سۆدە و پیکی باودەرەکە تێکەڵ بکە.
- لە دەفرێکی دیکەدا، ڕۆنی گوێزهیندیەکە و دۆشاوەکە تێکەڵ بکە تا بە باشی تێکەڵ دەبن. دواتر شەکر و هێلکەکەی بۆ زیاد بکە و بەردەوام بە لە تێکەڵکردنیان تا تێکەڵەکە بە باشی دەبێت بە یەک.
- دوو تێکەڵەکە تێکەڵ بکە و بە باشی بیانکە بە یەک دانە. کە تێکەڵەکە وەک هەویری لێهات، بیانکە بە دوو بەشەوە و لە شێوەی بازنەی خڕ بیانبڕە و بیانپێچە لە زەرفی پلاستیکی. باشان دوو بازنە خڕەکە بخەرە ناو بەفرگرە و وازی لێ بهێنە تا سارد دەبێت. دەتوانیت بۆ شەوێک لە بەفرگرەدا بەجێیبهێڵیت.
- فڕنەکە پێش وەخت تا 175 پلەی سیلیزی گەرم بکە. دوو پەڕەی بژاندن بهێنە و دایان بنێ. کەمێک ئارد بەسەر ڕووی پەڕەکاندا بپرژێنە و بە تیرۆک یەکێک لە هەویرە خڕەکان پان بکەرەوە تا ئەسرووریەکەیان دەبێت بە 1/4 ئینچ.
- قاڵبی بسکیت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هەویرەکە بەو شێوە ببڕیت کە دەتەوێت، باشان بسکیتەکان بخەرە سەر پەڕەی برژاندنەکە. دڵنیابەرەوە بۆشایی لە نێوان بسکیتەکاندا هەیە.
- دواتر بسکیتە بڕاوەکان بخەرە ناو فڕنەکە، یەکێکیان لە سکەی سەرەوە، ئەوی دیکە لە سکەی خوارەوە. بۆ 8 تا 11 خولەک بیبرژێنە.
- دوای ئەوەی بسکیتەکان سارد بوونەوە، کرێم یان شەکری هاڕاوی بکە بەسەردا. بۆ دروستکردنی کرێم، شەکری هاڕاو، وردە توێکڵی لیمۆ و شەربەتی لیمۆ بە باشی تێکەڵ بکە، دواتر شەکری هاڕاوی بەسەردا بکە. بۆ ماوەی یەک کاتژمێر چاوەڕوان بکە تا کرێمەکە توند دەبێتەوە، ئێستا بسکیتەکان ئامادەن بۆ خواردن.