https://www.alibaba33.com/ دەرئەنجامەکانی خراپ بەکارهێنان/زیاد بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان | Prospan Arabia

دەرئەنجامەکانی خراپ بەکارهێنان/زیاد بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان

زۆر کەس هەر جارێک دەکۆکن یان لووتیان ئاو دەکات یان بە هەر هۆکارێک هەست بە نەخۆشی دەکەن، پشت بە ئەنتیبایۆتیکەکان دەبەستن، نازانم ئەنتیبایۆتیکەکان چارەسەری نموونەیی نین بۆ هەموو دۆخێک و ناتوانن هەموو کێشەیەک تەندروستی چارەسەر بکەن، هەندێک جار ڕەنگە نیشانەکانی خراپتر بکەن و دەرئەنجام دەبنە هەڕەشە بۆ بەسوودی داودەرمانە گرنگەکان. بۆیە، کە نەخۆشیت، ئەنتیبایۆتیکەکان هەمیشە عەسای سیحری نین.

ئەنتیبایۆتیکەکان داودەرمانی گرنگن بۆ چارەسەرکردنی تووشبوونی بەکتریایی و کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی نەخۆشییە سەختەکان.  سەرەڕای ئەوەیش، خراپ بەکارهێنان و زیاد بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان بوونەتە هۆی زۆربوونی ژمارەی ئەو میکرۆبانەی بەرگرییان دژی داودەرمان پەیدا کردووە. کاتێک ئەنتیبایۆتیکێک کاریگەریی خۆی دژی بەکتریایەکی گۆڕاو لەدەست دەدات،  ئەو بەکتریایە بە بەرهەڵستی ئەنتیبایۆتیک دەناسرێت، واتە میکرۆبەکان ناکوژرێن و لە گەشە بەردەوام دەبن، ئەوەیش یەکێکە لە جدیترین کێشە تەندروستیەکانی جیهان. بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیک دەکرێت لە هەر قۆناغێکی ژیاندا تووشی هەر کەسێک ببێت. ئەو کەسانەی چاودێریی تەندروستی وەردەگرن یان ئەوانەی سیستمی بەرگرییان لاوازە لەبەردەم مەترسیەکی زیاتری تووشبوونی بەکتریایین.

چی دەبێتە بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکی؟

 زیاد بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک کاتێک پێویست نین و بەکارهێنانیان بەشێوەی ناوبەناو هەرکاتێک نەخۆش بووین بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە پزیشک بکەین.

خراپ بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک

ئەنتیبایۆتیکەکان تەنها چارەسەری تووشبوونی بەکتریایی دەکەن؛ چارەسەری تووشبوونی ڤایرۆسی باکەن، وەک پەتای سەرما.

کاتێک ئەنتیبایۆتیک بۆ تووشبوونی ڤایرۆسی بەکاردەهێنیت، ئەو بەکتریانەی ئەنتیبایۆتیکەکە لە جەستەدا بەئامانجیان دەگرێت ئەوانەن کە یان بەسوودن، یان بەلایەنی کەمەوە هۆکاری نەخۆشیەکە نین. ئەم چارەسەرە هەڵە دەکرێت خاسێتی بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکیی لە بەکتریا بێ زیانەکاندا دروست بکات و ڕەنگە بۆ بەکتریاکانی دیکەیش بگوازرێنەوە، یان ڕەنگە وابکات بەکتریای زیابەخش شوێنی بەکتریا بەسوودەکان بگرێتەوە.

بەکارهێنان یان خراپ بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان کاتێک پێویست نین:

  • ئەوانی دیکە لە تووشبوون ناپارێزێت.
  • ڕەنگە ببێتە هۆکاری لاوەکیی نەرێنی یان ئاڵۆز.
  • ڕەنگە زیان بەو بەکتریا باشانە بگەیەنێت جەستەت پێویستی پێیەتی.
  • هانی بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکی دەدات.

دەرئەنجامەکانی تووشبوون بە بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکی

بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکی یەکێکە بە سەختترین ئاڵەنگاریەکانی تەندروستیی گشتی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا – چەند بژاردەیەکی چارەسەری بۆ ئەو کەسانە بەردەستن بە تووشی بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکی دەبن، ئەوەیش ڕەنگە ببێتە هۆی:

  • نەخۆشیی سەختتر
  • درەنگ چاکبوونەوە
  • داخڵکردنی زیاتر و مانەوەی زیاتر لە نەخۆشخانە
  • سەردانی زیاتری پزیشک
  • چارەسەری گرانتر

چۆن بە شێوەیەکی گونجاو ئەنتیبایۆتیکەکان بەکاربهێنین؟

دەتوانیت ڕێگری لە پەرەسەندنی بەرهەڵستیی ئەنتیبایۆتیکەکان بگریت بە:

  • هەرگیز داوا لە پزیشکەکەت مەکە دەرمانی ئەنتیبایۆتیکت بۆ بنووسێت کاتێک خۆی پێێ باش نیە. بۆ بژاردەکانی چارەسەر ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە.
  • پاکوخاوێنی بە باشی بپارێزە بۆ ئەوەی تووشی پیسبوونی بەکتریایی نەبیت و پێویستت بە چارەسەری ئەنتیبایۆتیک نەبێت.
  • دڵنیابەرەوە خۆت و منداڵەکانت هەموو ڤاکسینە پێشنیازکراوەکان وەردەگرن.
  • خواردن دەبێت بە شیوەیەکی پاکوتەمیز ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی تووشی پیسبوونی بەکتریایی نەبێت.
  • ئەنتیبایۆتیکەکان بەو شێوە بەکاربهێنە پزیشکەکەت پێت دەڵێت. بڕی ڕۆژانە بەو شێوە بەکاربهێنە پێتوتراوە و هەموو کۆرسی چارەسەرەکە تەواو بکە.
  • هەرگیز ئەو ئەنتیابۆیتکانە مەخۆ کە بۆ کەسێکی دیکە نووسراون.
  • نابێت لە ئەنتیبایۆتیکەکان بەشی کەسی دیکە بدەیت.
  • هەرگیز ئەنتیبایۆتیکی ماوە بەکارمەهێنە.

لەیادت بێت، ئەنتیبایۆتیکەکان بۆ  جۆکەری هەموو نەخۆشیەک نین.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست