باشترین خووەکان بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەوادا، هاوشان لەگەڵ چەندین ڤایرۆسی دیکە کە لە هەوادا ئامادەگییان هەیە، باشترین چارەسەر ئەوەیە تا ئەوپەڕی توانا بەرگریی لەشمان بەهێز بکەین!

چەند هەنگاو و میتۆدێک هەن کە سەلێمندراون سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن، وە مەترسیی توشبوون کەمتر دەکەنەوە، وە ئەگەر تووشی نەخۆشیەکەیش بووین، دەتوانن یارمەتیمان بدەن بە زووترین کات چاک ببینەوە. ئەمانەی خوارەوە چەند هەنگاوێکن کە بۆچوونی چەندین پزیشک و پسپۆڕی تەندروستیی جیهانین و هاوڕان کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن:

  • ئەو خواردنانە بخۆ بە دژە ئۆکسیدانت دەوڵەمەندن

لای هەمووان ئاشکرایە هیچ خواردنێک یان تەواوکەرێکی خۆراکی نیە کە بتوانێت بە تەواوەتی لە ڤایرۆس بمان پارێێت یان چاکمان بکاتەوە، بەڵام هەندێک خۆراک هەن کە سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن، وە توێژینەوەکانیش ئەوانەیان پشتڕاست کردوونەتەوە. کەوایە ئەو خۆراکانە کامانەن؟

ئەو میوە و سەوزانەی کە ڕەنگی سووری تۆخ یان زەردی تۆخن، وەک بیبەری سوور، چونکە دژە ئۆکسیدانتی زۆرە و سوودی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس. هەروەها میوە مزرەمەنیەکان، ناوکە کوڵەپەڕۆژە، چەرەزات، پاقلەمەنیەکان و سیر، ئەوانە لە ڤایرۆسەکە دەمانپارێزن.

2- ڕاهێنان

دوو لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی بەرگریی لەش بەهێز دەکەن ئەمانەن خواردنی تەندروست و ڕاهێنانی بەردەوام. ڕاهێنانی مامناوەند و چڕ مەترسیی تووشبوون لە نەخۆشیی و هەوکردن کەم دەکەنەوە.

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و ڕێگریی نەخۆشیی پێشنیازی تا 150 خولەک ڕاهێنانی ئایرۆبیی مامناوەند، یان 75 خولەک ڕاهێنانی چڕی هەفتانە دەکات. هەروەها، ئەنجامدانی وەرزش لە ماڵەوە، وەک پەتپەتێن، یان نەرمەڕا لەناوماڵ بۆ 15 تا 20 خولەک چەندین جار لە هەفتەیەکدا، ڕێگەیەکی کاریگەرە.

3- ڕێکخستنەوەی کات و کاتژمێری خەو

کەمخەوتن یان خەوی ناڕێک پەیوەندیی بە نەخۆشیەوە هەیە، هەندێک توێژینەوە دەریان خستووە ئەوانەی تووشی شەکەتی و فشار دەبن و بەپێی پێویست ناخەون، نەک هەر لەبەردەم مەترسیی نەخۆشی ڤایرۆسی، بەڵکو لەبەردەم نەخۆشیی ماوەدرێژیشدان. ئەگەر وا بیر دەکەیتەوە دوای شەوێک یان دوو شەو دەتوانیت قەرەبووی نەخەوتن بکەیتەوە بەوەی زۆر بخەویت، هەڵەیت! جەستە بە شێوەیەک پرۆگرام کراوە کە خۆر ئاوا بوو پێویستیی بە خەوە.

بەپێی دامەزراوەی خەوی نیشتیمانی، جەستەی کەسێکی گەورە (18-64) ساڵ پێویستی بە 7-9 کاتژمێر خەو هەیە لە شەوێکدا، لە کاتێکدا بەتەمەنەکان پێویستیان بە 7-8 کاتژمێر خەور هەیە و هەرزەکار پێویستی بە کاتی زۆرترە. گرنگە بەیەکسانی کاتژمێرەکانی خەوتن و هەستان لەخەو لە نێوان ڕۆژەکاندا ڕابگریت.

  • بەباشی دەستەکانت بشۆ

هەرچەندە دەستشتن زۆر ساکارە، بەڵام گرنگە بەگونجاویی بیکەیت، ئەوییش بە بەکارهێنانی سابون و ئاو بۆ بە لایەنەی کەم بۆ ماوەی 20 چرکە، ئەوەیش کەمترین کاتە کە دەکرێت بڕی میکرۆب لەسەر پێست لاببات. لەوەیش گرنگتر ئەوەیە لە کاتی دروستدا دەستەکانت بشۆیت بۆ ئەوەی خۆت لە پیسبوونی ڤایرۆسی بپارێزیت، وەک پێش و پاش بەرکەوتن بە مەترسی، وەک دەستدان لە دەستی دەرگا، بەکارهێنانی تەوالێت، پژمین یان کۆکین، چاودێریکردنی نەخۆش، وە ئامادەکردنی خۆراک.

ئەگەر ئاو و سابوون بەردەست نەبوون، دەبێت جێڵی تەعقیم بەکاربهێنێت، بە شێوەیەک بڕی کحول تیایدا 60% کەمتر نەبێت.

  • پرۆیایۆتیکەکان و بڕی پێویستی زینک بخۆ

باشترە ئەو خواردنانە بخۆیت کە بەکتریای بەسوودی تێدایە چونکە بۆ تەندروستیی ڕیخۆڵە گرنگن و کاریگەریی لەسەر توانای جەستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تووشبوونی ڤایرۆسی هەیە. وە ئەو کەسانەی نەخۆشیی ماوەدرێژیان هەیە یان بەرگریی لەشیان لاوازە، باشترە پێش خواردنی پرۆبایۆتیک، ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

هەروەها جەستە پێویستی بە زینکە بۆ بەرهەمهێنانی هەموو جۆرەکانی خانە کە سیستمی بەرگری پێکدەهێنن و بەهێزی دەکەن. بڕی پێشنیازکراوی زینک بۆ پیاوان 11 مگ و ژنان 8 مگ، ئەمەیش لە خواردنەکانی گۆشت، پاقلەمەنی، خواردنە دەریاییەکان و دانەوێڵەکان دەست دەکەوێت.

  • کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ

فشار و دڵەڕاوکێ چەندین کاریگەریی نەرێنیی تەندروستیی هەیە، ئەمەیش کاریگەریی لەسەر سیستمی بەرگری دروست دەکات. فشاری ماوەدرێژ ئاستی کۆڵستڕۆڵ و ئەدێرناڵین بەرز دەکاتەوە، سەرئەنجام زیان بە جەستە دەگەیەنێت. دەتوانین چەند هەنگاوێکی سادە بگرینەبەر بۆ کەمکردنەوەیان، تەنانەت کاتێک بە کاتێکی سەخدا تێپەڕ دەبین. بۆ نموونە ڕاهێنانی مامناوەند، قسەکردن لەگەڵ هاوڕێیەک یان تەماشاکردنی بەرنامەیەکی خۆش.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست