https://www.alibaba33.com/ ئامۆژگاریی پارێزگاریی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا | Prospan Arabia

ئامۆژگاریی پارێزگاریی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا

لەم دۆخە ناهەموارەدا، دەبێت زامنی ئەوە بکەن بە شێوەیەکی دروست ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی و تەندروستی لە هەموو شوێن و کاتێکدا جێبەجێ دەکەین. وا دووبارە دەست بە کارەکانمان دەکەینەوە و شوێنی کارەکانمان دەکەینەوە، دەبێت جێبەجێکردنی بەرزترین ستانداردی پاکوخاوێنی و تەعقیمکردن ببێت بە کاری لەپێشینەمان بۆ ئەوەی کارمەند و سەردانکەر  و شوێنی کارەکەمان بپارێزین. ئەو ڕێکار و ستانداردانە چین و چۆن جێبەجێیان بکەین؟ لەم بابەتەدا زانیاریی گرنگ دەخوێنیتەوە کە چۆن دەتوانیت شوێنکارێکی سەلامەت و ئاسوودە و  تەعقیمکراو فەراهەم بکەیت!

پاکوخاوێنیی شوێنکار دەکرێت بۆ 4 بەش دابەش بکرێت: پاکوخاوێنیی ئۆفیس، پاکوخاوێنیی ژووری پشوودان، پاکوخاوێنیی چێشتخانە، و پاکوخاوێنیی کەسیی. ئەمانەی خوارەوە لە گرنگترین ئەو ڕێکارانەن کە خاوەن کارەکان پێویستە جێبەجێی بکەن:

  1. پاککردنەوە و تەعقیمکردنی ماوەماوەی شوێنی کار، بە لەخۆگرتنی ئۆفیسەکان، مێزەکان، زەویەکان، تەوالێتەکان و هتد.
  2. دابینکردنی کەلوپەلی پاکوخاوێنی و تەعقیمکردن بۆ کارمەندان، وەک تەعقیمی دەست، کلێنکس، سابوون و ئەوانی دیکە.
  3. ئاگادارکردنەوەی کارمەندان لە ڕێسا کارپێکراوەکانی پاکوخاوێنی و یادخستنەوەیان بە شێوەیەکی بەردەوام.

سەبارەت بە ستاندار د و ڕێکارەکانی پاکوخاوێنیی کەسیی لە شوێنی کار، ئەمانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:

پشکی زۆری بەرپرسیارێتی لە جێبەجێکردنی ستانداردەکانی خۆپاراستن دژی ڤایرۆسەکان دەکەونە ئەستۆی ئێمە. چەندین ڕێگا و ڕێکاری زۆر هەن کە دەبێت پابەندیان بین بۆ ئەوەی خۆمان و چواردەورمان بپارێزین. وە جێبەجێکردنیان یارمەتیمان دەدات باشتر و ئاسوودەتر کاربکەین، دوور لە فشار و دڵەڕاوێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە:

  1. دەست لە دەموچاوت مەدە.
  2. کلێنکەسەکان فڕێ بدە ناو تەنەکەی خۆڵی قەپات.
  3. ناوبەناو هەموو شاشەکان تەعقیم بکەن، وەک شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەر، هەروەها کیبۆرد و ماوسیش تەعقیم بکە.
  4. بەو شێوازی تەندروست زوو زوو دەکاتەکانت بشۆ، بەتایبەت نێوان پەنجەکان و مەچەکت.
  5. تەوقە لەگەڵ خەڵک مەکە و دووریی گونجاو لەگەڵ خۆت و هاوکارەکەت بپارێزە، بەتایبەتی لە کاتی کۆبوونەوەدا.
  6. پەنجەرەکان بکەرەوە و ناوبەناو هەواگۆڕکێ بە شوێنەکە بکەن، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چەندین کاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە.
  7. ئەو ڕێسا و ڕێکارە تەندروستیانە بخوێنەرەوە کە لە وڵاتەکەت دەرکراون.
  8. هانی سیستمی بەرگریت بدە، ئەویش بە خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە، ڕاهێنان کردن، خەوتن بۆ ماوەی پێویست، خواردنەوەی بڕی پێویست ئاوری ڕۆژانە (2-3 لیتر) و هتد.
  9. ئەتەکێتەکانی کۆکین و پژمین جێبەێ بکە و کلێنکس بەکاربهێنە.
  10. زوو زوو کوپ و قاپەکانت بشۆ.
  11. ئەگەر تووشی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بوویت یان پلەی گەرمیی لەشت بەرزە (زیاترە لە 37 پلەی سلیزی)، دەبێت لە ماڵەوە بمێنیتەوە و ئەگەر پێویست بوو بچیتە لای پزیشک.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست