لەم دۆخە ناهەموارەدا، دەبێت زامنی ئەوە بکەن بە شێوەیەکی دروست ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی و تەندروستی لە هەموو شوێن و کاتێکدا جێبەجێ دەکەین. وا دووبارە دەست بە کارەکانمان دەکەینەوە و شوێنی کارەکانمان دەکەینەوە، دەبێت جێبەجێکردنی بەرزترین ستانداردی پاکوخاوێنی و تەعقیمکردن ببێت بە کاری لەپێشینەمان بۆ ئەوەی کارمەند و سەردانکەر و شوێنی کارەکەمان بپارێزین. ئەو ڕێکار و ستانداردانە چین و چۆن جێبەجێیان بکەین؟ لەم بابەتەدا زانیاریی گرنگ دەخوێنیتەوە کە چۆن دەتوانیت شوێنکارێکی سەلامەت و ئاسوودە و تەعقیمکراو فەراهەم بکەیت!
پاکوخاوێنیی شوێنکار دەکرێت بۆ 4 بەش دابەش بکرێت: پاکوخاوێنیی ئۆفیس، پاکوخاوێنیی ژووری پشوودان، پاکوخاوێنیی چێشتخانە، و پاکوخاوێنیی کەسیی. ئەمانەی خوارەوە لە گرنگترین ئەو ڕێکارانەن کە خاوەن کارەکان پێویستە جێبەجێی بکەن:
- پاککردنەوە و تەعقیمکردنی ماوەماوەی شوێنی کار، بە لەخۆگرتنی ئۆفیسەکان، مێزەکان، زەویەکان، تەوالێتەکان و هتد.
- دابینکردنی کەلوپەلی پاکوخاوێنی و تەعقیمکردن بۆ کارمەندان، وەک تەعقیمی دەست، کلێنکس، سابوون و ئەوانی دیکە.
- ئاگادارکردنەوەی کارمەندان لە ڕێسا کارپێکراوەکانی پاکوخاوێنی و یادخستنەوەیان بە شێوەیەکی بەردەوام.
سەبارەت بە ستاندار د و ڕێکارەکانی پاکوخاوێنیی کەسیی لە شوێنی کار، ئەمانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:
پشکی زۆری بەرپرسیارێتی لە جێبەجێکردنی ستانداردەکانی خۆپاراستن دژی ڤایرۆسەکان دەکەونە ئەستۆی ئێمە. چەندین ڕێگا و ڕێکاری زۆر هەن کە دەبێت پابەندیان بین بۆ ئەوەی خۆمان و چواردەورمان بپارێزین. وە جێبەجێکردنیان یارمەتیمان دەدات باشتر و ئاسوودەتر کاربکەین، دوور لە فشار و دڵەڕاوێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە:
- دەست لە دەموچاوت مەدە.
- کلێنکەسەکان فڕێ بدە ناو تەنەکەی خۆڵی قەپات.
- ناوبەناو هەموو شاشەکان تەعقیم بکەن، وەک شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەر، هەروەها کیبۆرد و ماوسیش تەعقیم بکە.
- بەو شێوازی تەندروست زوو زوو دەکاتەکانت بشۆ، بەتایبەت نێوان پەنجەکان و مەچەکت.
- تەوقە لەگەڵ خەڵک مەکە و دووریی گونجاو لەگەڵ خۆت و هاوکارەکەت بپارێزە، بەتایبەتی لە کاتی کۆبوونەوەدا.
- پەنجەرەکان بکەرەوە و ناوبەناو هەواگۆڕکێ بە شوێنەکە بکەن، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ چەندین کاتژمێر لە هەوادا دەمێنێتەوە.
- ئەو ڕێسا و ڕێکارە تەندروستیانە بخوێنەرەوە کە لە وڵاتەکەت دەرکراون.
- هانی سیستمی بەرگریت بدە، ئەویش بە خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە، ڕاهێنان کردن، خەوتن بۆ ماوەی پێویست، خواردنەوەی بڕی پێویست ئاوری ڕۆژانە (2-3 لیتر) و هتد.
- ئەتەکێتەکانی کۆکین و پژمین جێبەێ بکە و کلێنکس بەکاربهێنە.
- زوو زوو کوپ و قاپەکانت بشۆ.
- ئەگەر تووشی نیشانەکانی نەخۆشیەکە بوویت یان پلەی گەرمیی لەشت بەرزە (زیاترە لە 37 پلەی سلیزی)، دەبێت لە ماڵەوە بمێنیتەوە و ئەگەر پێویست بوو بچیتە لای پزیشک.