بەشداریی لەم چالاکیە خۆشە بکەن لەگەڵمان کە یارمەتیی منداڵەکانتان دەدات پەرۆشی فێربوون بن و ببن کە کەسانی داهێنەر!
هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداریی بکات – تەنها پێویستت بە پەنجە و هەندێک بۆیەی پەنجەیە.
یەکەمجار، بۆیەی پەنجە دروست بکە. دوو ڕێگە هەن بۆ دروستکردنی بۆیەی پەنجە لە ماڵەوە. بە ئارەزووی خۆت یەکێک لەم دوو ڕەچەتەی ئامادەکردنە بەکاربهێنە بۆ دروستکردنەکە:
رەچەتەی #١
ڕەچەتەی ئاردی زەڕات
پێکهاتەکان:
- ٤ کەوچکی چا لە ئاردی زەڕات
- ئاوی سارد
- ١ کوپ ئاوی کوڵاو
- شلەی ڕەنگکردنی خواردن
شێواز:
١- ئاردی زەڕاتەکە لەگەڵ بڕێ پێویست لە ئاوی سارد تێکەڵ بکە لە تەشتێکدا بۆ ئەوەی ببێت بە هەویر.
٢- یەک کووپ ئاوی کوڵاوی بکە بەسەردا و تێکی بدە. دڵنیابەرەوە بە باشی تێکەڵ دەبێت و هیچ تۆپەڵ و گرێیەکی تێدا نیە.
٣- بیخەرە ناو گەرمیی مامناوەندیی و تێکەڵی بکە. هەر کە هێڵی ڕوونت لە تێکەڵەکەدا بینی، گەرمیییەکە بکوژێنەوە و بەردەوام بە لە تێکدانی تا پێکهاتەکە وەک کاستەر هەمووی پێکەوە یەکدەگرێت.
٤- تێکەڵەکە دابەش بکە و بە دڵی خۆت ڕەنگی خواردنی بۆ زیاد بکە.
٥- لە فرێزەردا بە داپۆشراوی تا دوو هەفتە هەڵیبگرە.
رەچەتەی #2
ڕەچەتەی ئاوی سارد
پێکهاتەکان:
- ٢ کووپ ئارد
- ١ کەوچکەچا خوێ
- ٢.٥ کوپ ئاوی سارد
- 2 کوپ ئاوی گەرم
- ڕەنگی خواردن
شێواز:
١- خوێ و ئاردەکە تێکەڵ بکە و دواتر ئاوی ساردی تێبکە.
٢- بیکوتە تا نەرم دەبێتەوە
٣- وردەوردە ئاوی گەرمی تێبکە و بیکوڵێنە تا ڕوون دەبێتەوە
٤- تێکەڵەکە دابەش بکە و بە دڵی خۆت ڕەنگی خواردنی بۆ زیاد بکە.