https://www.alibaba33.com/ گاڵتەپێکردن: نیشانە و چارەسەرەکانی | Prospan Arabia

گاڵتەپێکردن: نیشانە و چارەسەرەکانی

 گاڵتەپێکردن چیە؟

مانای چیە کاتێک منداڵەکەت خۆی لە قوتابخانە بەدوور دەگرێت؟ بەدڵنیاییەوە، منداڵان رەنگە تەمەڵ و تەوەزەل بن، بەڵام رەنگە کێشەیەکی دیاریکراو هەبێت و هەندێک جار لەوە زەقتر و قووڵتر بێت کە پێشبینی دەکرێت. کاتێک منداڵەکەت ساردە لەوەی بچێت بۆ قوتابخانە یان نیشانەی لێ دەرکەوتووە کە لە رووی ئەدای ئەکادیمی و هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتیەوە لاوازە، گرنگە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بکەیت. بڵێی ئەمە نیشانەی گاڵتەپێکردن بێت؟ زیاتر بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت.

گاڵتەپێکردن رەوشتێکە مەودایەکی فراوان لە هەڵسوکەت دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی ئازای جەستەیی و دەروونی بۆ منداڵێک. گاڵتەپێکردن کاتێک روودەدات کە کەسێک یان کۆمەڵێک کە دەسەڵاتێکی زیاتریان هەیە، بەردەوام و بە ئەنقەست دەبنە هۆی ئازار و زیانگەیاندن کە کەس یان کۆمەڵە کەسێکی دیکە کە هەست دەکەن هیچ پشتوپەنایەکیان نیە بۆ وەڵامدانەوە و کاردانەوە. ئەم رەوشتە بە شێوەیەکی نەرێنی کاردەکاتە سەر ژیانی قوتابخانە، کۆمەڵایەتی و ساغ و سەلامەتیی سۆزداریی منداڵ. کەسە گەورەکان رەنگە بتوانن گاڵتەپێکردن فەرامۆش بکەن و گرنگیی پێ نەدەن و وەک بەشێکی ئاسایی لە ژیانی هەموو منداڵێک تەماشای بکەن.

چۆن رێگیری لە گاڵتەپێکردن بکەین؟

گاڵتەپێکردن دەردێکی کۆمەڵایەتیە و چەندین راپۆرت لە سەرانسەری جیهاندا دەریان خستووە کە گاڵتەپێکردن رۆژانە و هەفتانە بە نزیکەیی لە هەموو قوتابخانەیەکدا روودەدەن. بە زۆری لە قوتابیانی تەمەن ١٢-١٨ ساڵ روودەدات. بە داخەوە، گاڵتەپێکردن رەنگە لە لایەن دایکان و باوکان و ستافی قوتابخانەوە هەستی پێنەکرێت. زۆرێک لەو منداڵانی گاڵتەیان پێدەکرێت بە دایک و باوی یان مامۆستاکانیان ناڵێن، ئەمەیش لەبەر ترسی شەرم و سزا. منداڵان خەمی ئەوەیشیانە ئەگەر بە کەسانی تر بڵێن دەربارەی ئەوەی گاڵتەیان پێکراوە، سکاڵاکەیان بە جیدیی وەرنەگیرێت. گرنگە دایک و باوکان، مامۆستایان، وە گەورانی دیکە بەردەوام چاوکراوە بن بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی گاڵتەپێکردن.

بۆ ناسینەوەی گاڵتەپێکردن، گرنگە بزانیت جۆرەکانی گاڵتەپێکردن چین، وە کامەیان لە هەموویان زیاتر دووبارە دەبێتەوە:

  • گاڵتەپێکردنی جەستەیی

لێدان، تێهەڵدان، قوڕنوچک لێگرتن، پاڵپێوەنان، یان هێرشکردنە سەر ئەوانی دیکە.

  • گاڵتەپێکردنی زارەکی

بەکارهێنانی وشەی ئازاردەر بەرامبەر ئەوانی دیکە، وەک سووکایەتی کردن بە ناو، یان هەڕەشەلێکردن

  • گاڵتەپێکردن لە کۆمەڵدا

واتە وەدەرنانی کەسێک لە کۆمەڵە کەسێکی هاوشانی یەک، عادەتەن لە رێگەی هەڕەشەی زارەکی، بڵاوکردنەوەی پڕوپانگەندە، یان کێچەڵگێران بە کەسێک لە سەر بنەمای رەچەڵەک، رەگەز، ئاین، جێندەر یان بێتوانایی

  • گاڵتەپێکردن هەروەها پەلامار بۆ سەر ماڵ و موڵکیش دەگرێتەوە

کاتێک ماڵ و موڵکی قوربانیەکە دەبرێت یان زیانی پێدەگەیەنرێت

  • گاڵتەپێکردنی ئەلیکترۆنی

بەزۆری بە رێگەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێن و زارەکین. نامە، بەیاننامەی گشتی، یان هەڵسوکەوتی ئۆنلاین بە ئامانجی بێتاقەتکردن یان زیان گەیاندن بە کەسێک ئەنجام دەدرێن.

باوترین جۆری گاڵتەپێکردنی راپۆرتدراو بریتییە بە گاڵتەپێکردنی زارەکی، دواتر گاڵتەپێکردن لە کۆمەڵ، گاڵتەپێکردنی جەستەیی و گاڵتەپێکردنی ئەلیکترۆنی.

نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە چین؟

زام و برینداریی چاوەڕواننەکراو
دوورەپەرێزیی سۆزداری
دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی یان خۆبەکەمزانین
بەشداریی کۆمەڵایەتیی کەم و کەنارگیری
جلوبەرگ، کتێب، پێداویستیی قوتابخانە و شتی دیکەی دڕاو یان فەوتاو
لەدەستدانی حەزی خواردن
کێشەی نەخەوتن
خراپبوونی ئەدا یان ئارازووی لە قوتابخانە بە شێوەیەکی کتوپڕ
داواکردن بۆ مانەوە لە ماڵەوە یان وا نیشانی دەدات نەخۆشە بۆ ئەوەی نەچێتەوە بۆ قوتابخانە
دۆخی ماوەماوە (میزاجی) و خەمباری
هەر گۆڕانێکی لە ناکاو لە هەڵسوکەوت

کاریگەرییەکانی گاڵتەپێکردن چین؟

خەمۆکی
تێکچووی خەو
تێکچوونی خواردن
فشار و دڵەڕاوکێ رەنگە ببنە چەندین لە نەخۆشیەکانی دڵ و هەرسکردن
جێگە تەڕکردن
کێشەکانی قسەکردن، وەک زمان ڵاڵ بوون
کێشەکانی فێربوون کە پێش خوێندن بوونیان نەبووە
مەترسیی گەورەتری نەخۆشی
دەرکەوتە سایکۆسۆماتیکیەکان (ئازاری گەدە، سەرئێشە، ئازاری ماسولکە، ئازاری جەستەیی دیکە بەبێ هۆکاری تەندروستیی زانراو)
دابەزینی ئاستی ئەکادیمی و بەشداریی قوتابخانە
تۆ دەتوانیت چی بکەیت بۆ ئەوەی یارمەتیی منداڵەکەت بدەیت کە گاڵتەی پێدەکرێت

لە ماڵەوە:

 منداڵەکە خۆی دەردەدڵ بکات یان لە کەسێکی دیکەوە بیبیسیت، دڵنیابەرەوە منداڵەکەت هەست بە ئاسوودەیی و سەلامەتی دەکات کاتێک قسەت لەگەڵ دەکات. منداڵ بەهۆی شەرمەزاری و عەیبە یان ترسی کاردانەوەی دایک و باوکی، رەنگە بیشارێتەوە. دڵنیابەرەوە منداڵەکەت ئەوە دەزانیت کە گوێیان لێ دەگیرێت، وە کێشەکانیان چارەسەر دەکرێت. خاسێتە جوانەکانی خۆیان یادخەرەوە و پێیان بڵێ چی وادەکات ئەوان کەسێکی تایبەت بن. بە ئارامی گوێ بگرە و ئاسوودەیی و هاوکاریی پێشکەش بکە و ستایشی بکە کە کارێکی دروستی کردوە بەوەی باسی کێشەکەی بۆ کردوویت. یادی منداڵەکەت بخەرەوە کە بەتەنها نیە. تیشک بخە سەر ئەوەی تاوانی گاڵتەپێکردنە، نەک منداڵەکەت. با منداڵەکەت بزانێت کە پێکەوە چارەسەرێک دەدۆزنەوە. ئەگەر پێویست بوو، هەرگیز دوودڵ نەبیت راوێژ بە پزیشک یان پسپۆڕی چارەسەری منداڵان بکە.

لە قوتابخانە:

گاڵتەپێکردن کێشەیەکی پەیوەندییە کە پێویستی بە چارەسەرە لەسەر بنەمای پەیوەندی. بەو شێوەیە، گاڵتەپێکردن دەکرێت لەو ژینگەیە چارەسەر بکرێت کە تیایدا روو دەدات، کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا قوتابخانەیە.

وەک دایک و باوک، گرنگە بە شێوەیەکی راشکاو لەگەڵ قوتابخانە گفتوگۆ بکەیت. بە سەردان و پشکنینی ماوە ماوەی ئەدای منداڵەکەت، هەروەها ناسینی هاوڕێکانی منداڵەکەت، رەنگە بتوانیت هەر نیشاندەرێکی گاڵتەپێکردن بناسیتەوە.

گاڵتەپێکردن دەکرێت زۆر رووخێنەر بێت بۆ منداڵ، وە کێشەیەکە دەبێت بە راشکاوی لە ناوماڵ و قوتابخانەکانماندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت. کاتێک ئێمە هۆشیاریی زیاتر لەسەر کێشەکە بڵاو دەکەینەوە و هەنگاوی پێویست وەک دایک و باوک، مامۆستا و گەوران دەگرینە بەر، زامنی ئەوە دەکەین کە منداڵەکانمان لە کۆمەڵگایەکی تەندروست و چالاکدا پێدەگەن.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست