https://www.alibaba33.com/ کۆکەی وشت یان کۆکەی بەرهەمدار تەڕت هەیە؟ | Prospan Arabia

کۆکەی وشت یان کۆکەی بەرهەمدار تەڕت هەیە؟

کۆکە باوترین سکاڵای نەخۆشەکانە کاتێک سەردانی ناوەندی تەندروستیی بنەڕەتی دەکات، لە نزیکەی لە ٨%ـی راوێژە پزیشکیەکاندا، تەوەری سەرەکیە.

ئایا لەگەڵ کۆکەکەدا شلەکانی لەش هەڵدێنیتەوە؟ ئایا پێش کۆکین، هەست بە خورانی قوڕگ دەکەیت؟ هەندێک پرسیار هەیە کە پزیشکەکە لێدت دەکات لە ماوەی سەردانکردندا بۆ ئەوەی دەستنیشانی بکات کي كۆکەی تەڕ یان وشکت هەیە. زۆر گرنگە کە پزیشکەکەت بزانێت کام جۆری کۆکەت هەیە چونکە دەرکەوتەکانی جیاوازن و بەپێی هۆکاری نەخۆشیەکە، داودەرمانەکانیشتی جیاوازن.

تەماشای ئەم خشتەی خوارەوە بکە بۆ ئەوەی بزانیت چی دەبێتە هۆی کۆکە، وە ئایا وشکە یان تەڕ.

هۆکارەکانی کۆکەی پەرهەمدار/تەڕ: کۆکارەکانی کۆکەی وشک:
  • تووشبوونی ڤایرۆسی
  • سەرمابوون و هەڵامەت
  • سیەسۆ (هەوکردنی سیەکان)
  • هەوکردنی بۆریی هەناسە
  • نەخۆشیی گیرانی ماوەدرێژی سی (COPD)
  • تەنگەنەفەسی
  • هەستیاریی هەوکردنی لووت (ئەوانەی هەستەوەرن بەرامبەر گەردی گوڵ یان تۆز)
  • هەوکردنی قوڕگ
  • جگەرەکێشان
  • هەناسەگیران لە خەودا و پرخەپرخ

هۆکارەکانی کۆکە هەرچیەک بن، مرۆڤ زۆر نائاسوودە دەکەن و ئیسراحەتی لێ حەرام دەکەن. ئەمانەی خوارەوە

چەند چارەسەرێکن کە دەتوانیت لە ماڵەوە سوودیان لێ وەربگریت بۆ هەردوو جۆرەکەی کۆکە:

  1. ئامێری شێدارکردنی هەوای ناوماڵ بەکاربهێنە. هەوای وشک کۆکە خراپتر دەکات، بەتایبەت کۆکەی وشک، وە هەناسەدان قورستر دەکات. هەروەها، مانەوە لە گەرماوێکی هەڵمداردا رێگە بە هەوا شێدارەکە دەدات سینسوسەکانت (بۆرری کونەلووت) پاکببێتەوە، وە هەندێک لە بەڵغەمەکە رۆدەکاتە دەرەوە و وشکبوونەوەی قوڕگ کەمتر دەکاتەوە.
  2. غەرغەرە بە ئاوی سوێر بکە، ئەمە زۆر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی منداڵان لە کۆکە رزگاریان ببێت کە بەهۆی قوڕگ ئاوسانەوە تووشی بوون.
  3. شلەمەنیی زۆر بخۆرەوە! ئێجگار گرنگە کە لاشەت لە وشکبوونەوە بەدوور بگریت، چ ئەوەی کۆکەی وشک یان کۆکەی تەڕت هەبێت. شلەمەنیەکان یارمەتیدەرن قوڕگت لە خوران بپارێزن کاتێک تووشی کۆکەی وشک دەبیت، وە لە کاتی کۆکەی تەڕدا، شلەمەنیەکان یارمەتیدەرن ناو لاشەت تەڕ بکەن و شوێنی شلەمەنیەکانی کۆکە تەڕەکە بگرنەوە.
  4. پرۆسپان دەرهاویشتەیەکی گیایی سروشتیە کە دەتوانێت بە شێوەیەکی مەزن لە ناڕەحەتیی کۆکە دوورت بخاتەوە. یارمەتیی پاککردنەوەی سیستمی هەناسە دەدات تا بتوانیت ئازادانە هەناسە بدەیت. لە رێگەی فراوانکردنی بۆریی هەناسەدان، شلکردنەوەی بەڵغەمی بۆریی هەوا و کەمکردنەوەی هەوکردن، پرۆسپان چارەسەریی کۆکە دەکات.

هیوادارین ئەم بابەتە سوودی هەبووبێت، وە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ خۆتان و خێزانەکەتان دەخوازین!

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست