https://www.alibaba33.com/ چی دەزانیت دەربارەی هەڵامەتی هاوینە؟ | Prospan Arabia

چی دەزانیت دەربارەی هەڵامەتی هاوینە؟

هەر کاتێک هەڵامەتی وەرزی دەبیستین، راستەوخۆ بیر لە زستانێکی ساردی باراناوی دەکەینەوە کە لە تەنیشت زۆپایەکەوە بە جلی ئەستوورەوە دانیشتووین و پاکەتێک کلێنکسمان لای خۆمانەوە داناوە.

بەڵام شتەکە هەمیشە بەو جۆرە نیە. دەکرێت لە هەر کاتێکی ساڵدا تووشی هەڵامەت یان دەرکەوتەکانی هەڵامەت ببیت.

هەڵامەت نەخۆشیەکی خێرا گوێزەرەوەیە و تووشی سیستمی هەناسە دەبێت، بە دیاریکراوی بەهۆی ڤایرۆسەکانی هەڵامەت تووش دەبیت، کە هاوین، بەهار، پایز یان زستان بێت کاریگەرییت لەسەر دروست دەکات. بەڵام ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت لە بەهار و هاویندا زۆر کەمە ئەگەر بەرکەوتەت لەگەڵ ڤایرۆسەکە نەبێت. لەبەر ئەوەیە ئەوانەی تووشی هەڵامەتی هاوینە دەبن رەنگە گەشتیان بۆ دەرەوە کردبێت چونکە هەڵامەت لە هەندێک ناوچەی جیهان بە شێوەی کەڵەکەبوو هەیە.

بەڵام ئەگەر نەچوویتەتە دەرەوەی وڵات، دەرکەوتەکانی هاوشێوەی هەڵامەت رەنگە بەهۆی نەخۆشیەکی دیکەوە بن. گرنگە ئاگاداریی جیاوازیەکانی نێوان دەرکەوتەی نەخۆشیەکان بیت و راوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ پشکنین و چارەسەری جیاواز.

هەڵامەت

هەڵامەت بە شێوەیەکی ئەسایی بەهۆی کۆکە و پژمینی کەسی تووشبوو بڵاو دەبێتەوە. ماوەی بەرکەوتن و گواستنەوە لە کەسی گەورەدا نزیکەی یەک تا دوو رۆژە پێش دەرکەوتنی دەرکەوتەکانی و حەوت دۆژە دوای گرتنی نەخۆشیەکە.

هەڵامەت و گەشتکردن

وەک ئاماژەی پێدرا، نامۆیە بەڵام موستەحیل نیە لە درەنگانی بەهار و هاویندا تووشی هەڵامەت ببیت بەتایبەتی کاتێک گەشت بۆ دەرەوە دەکەیت. سەرنجێکی نزیک لە دەرکەوتەکان بدە کاتێک دەردەکەون چونکە نەخۆشیی جیاواز لە هەندێک ناوچەی جیهاندا باون. بۆ پشکنینی دروست، دڵنیابەرەوە پزیشکەکەت دەزانێت کە تۆ گەشتت بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. رەنگە پزیشکەکەت هەندێک پشکنین بکات بۆ ئەوەی ئەگەری نەخۆشیەکان کەم بکاتەوە و بڕیار بدات تۆ تووشی هەڵامەت یان نەخۆشیەکی دیکە بوویت.

دەرکەوتەکانی هەڵامەت برینتین لە تا، کۆکە، سەرئێشە، لەرزین، شەکەتی، گیرانی لووت، هەندێک کەس رەنگە تووشی رشانەوە و سکچوونیش ببن. ئەم دەرکەوتانە، بەتایبەتی کۆکەی دووبارە. دەکرێت زۆر ناڕەحەتت بکەن کاتێک تووشی هەڵامەت دەبیت.

بۆ چارەسەرکردنی کۆکەکەت، پرۆسپان بەکاربهێنە، شروپی گیایی کۆکەی ژمارە یەکە لە جیهاندا. پرۆسپان دەرکەوتەکانی کۆکە ناهێڵێت و لەگەڵ هیچ داودەرمانێکی دیکەدا دژیەک نیە کە رەنگە لە لایەن پزیشکەوە بۆ هەڵامەتەکەت بۆت نووسرابێت.

ئەگەر لە هاویندا تووشی هەڵامەت بوویت، پێدەچێت سێ رۆژ یان دوو هەفتەت پێ بچێت بۆ چاکبوونەوە. باشتر وایە خۆت لە پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵک بەدوور بگریت و لە ماڵەوە بمێنیتەوە

بۆ ئەوەی ڤایرۆسی هەڵامەت بڵاو نەکەیتەوە. لە هەندێک حاڵەتدا، خۆت و خۆشەویستانت لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدا دەبن بۆ ئەوەی تووشی حاڵەتی ئاڵۆز ببن بە هۆی هەڵامەتەوە. کەسانی سەروو 65 ساڵ، منداڵی بچووک، ژنی دووگیان، ئەو کەسانەی تەنگەنەفەسی، شەکرە، نەخۆشی دڵیان هەیە رەنگە لە مەترسییەکی گەورەدا بن.

هەڵامەتی گەدە

نەخۆشییەکی هەناوییە، زۆر جار بە هەڵە وەک ‘هەڵامەت’ یان ‘هەڵامەتی گەدە’ ناودەبرێت. نەخۆشییە هەناوییەکان دەبنە هۆی رشانەوە، سکچوون، تا، وە لە خۆخێکی ناخۆشدا تا چەند رۆژێک دەتهێڵنەو. ئەمەیان بە هیچ شێوەیەک هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵامەتی راستەقینەوە نیە.

لە کاتێکدا ئەو هەڵامەتەی بەهۆی ڤایرۆسی هەڵامەتەوە تووشی دەبیت، بە شێوەیەکی سەرەکی نەخۆشییەکی سیستمی هەناسەیە، ‘هەڵامەتی تا’ بە شێوەیەکی ئاسایی بەهۆی ڤایرۆسێکی جیاوازەوە سەرهەڵدەدات و هێرش دەکاتە سەر دەزگای ریخۆڵە و هەناو و دەبێتە هۆی ئاوسان و ناڕەحەتی. هەروەها دەکرێت لە رێگەی بەکتریا، خواردنی ژەهراوی و گەنیو، کاریگەریی لاوەکیی داودەرمان تووشی ئەم نەخۆشییە یان نەخۆشیی خراپتر ببیت.

نیشانە هاوشێوەکانی هەڵامەت

ئەگەر تووشی نیشانەکانی هاوشێوە هەڵامەت بوویت و وەرزی هەڵامەت نییە، رەنگە تووشی ڤایرۆسێکی دیکە بووبیت کە لە بنەڕەتدا جیاوازە لە هەڵامەت. ئەو نەخۆشیانەی وەک هەڵامەت وان وات لێدەکەن هەست بە بێتاقەتی بکەیت و ئەگەر کەمە تووشی دەرکەوتە و ئاڵۆزیی سەختت بکەن.

لەو ئەگەرە کەمەی ئەگەر لە هاویندا تووشی هەڵامەت ببیت، دەتوانیت هەندێک رێکار بگریتە بەر بۆ ئەوەی نیشانەکان سووک بکەیت و زیاتر هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.

  • لە ماڵەوە بمێنەرەوە و خۆت بەدوور بگرە لە بەرکەوتن لەگەڵ خەڵک
  • لە جێگادا پشوو بدە و خۆت گەرم داپۆشە
  • شلەمەنیی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی وشک نەبیتەوە
  • واز لە جگەرە کێشان بهێنە

بەهێزکەریی خۆراکی رۆڵێکی بەرچاوی لە چاکبوونەوەت هەیە. ئەو خواردنانە بخۆ کە مانددەی بەهێزکەریی پێویست بۆ جەستەت دابین دەکەن چونکە یارمەتیی چاکبوونەوەت دەدەن:

– شۆربا یەکێکە لە باشترین خواردنەکان کاتێک تووشی هەڵامەت دەبیت، چ شۆربای مریشک، گۆشت یان سەوزە بێت. رێگیری لە وشکبوونەوە دەکات و چارەسەری قەبزی دەکات.

– سیر، ماست، ئەو میوانەی ڤیتامین Cـیان تێدایە، لەگەڵ سەوزەواتەکان یارمەتیی سووککردنی دەرکەوتەکان دەدەن و سیستمی بەرگری بەهێز دەکەن.

– ئاردی دانەوێڵە. قاپێکی گەر لە شۆربا لە کاتی نەخۆشیدا ماددەی بەهێزکەری پێویست بۆ جەستەت دابین دەکات و چاکبوونەوەت خێرا دەکات.

ئێمە هیوادارن ئەم ئامۆژگارییانە یارمەتیت بدەن تەندروست بیت و لە کاتی گەرمای هاویدا وزەت پێبدەن. پرۆسپان هیوای هاوینێکی دوور لە کۆکەتان بۆ دەخوازێت!

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست