https://www.alibaba33.com/ چۆن کۆکەی تەڕ وەک کۆکەی وشک دەردەکەوێت؟ | Prospan Arabia

چۆن کۆکەی تەڕ وەک کۆکەی وشک دەردەکەوێت؟

ئایا سەرنجی گۆڕانی دەنگی کۆکەکەت دەدەیت کاتێک نەخۆشیەکەت خراپتر دەبێت؟ بۆچی ئەمە روودەدات و دەرخەری چیە؟ وەک ئەوەی گومانت بۆی چووە، نیشانەی ئەوەیە نەخۆشیەکەت و دەرخەرەکانی بەرەو دۆخێکی خراپتر چوون. خۆت ئەزانیت زۆر ناخۆشە کە کۆکەیەکی بێزارکەر لەکۆڵت نەبێتەوە، بۆیە دەمانەوێت هەندێک ئامۆژگاریت بکەین بۆ ئەوەی بتوانیت خۆت لە کۆکەکەت رزگار بکەیت.

کۆکە، وەک میکانیزمێکی بەرگریی هەناسەیی، بریتیە لە پەرچەکردارێک کە بە خێرایی هەوا لە سیەکانەوە دەردەکات بۆ پاکردنەوەی دەردراو، شلە یان تەنە بێگانە وەڕسکەرەکان.

گرنگە جیاوازیەکانی نێوان کۆکەی وشک و کۆکەی تەڕ بزانیت چونکە ئەمە زانیاریی زیاترت پێدەدات دەربارەی سروشت و هۆکاری نەخۆشیەکەت. کۆکەی وشک بەزۆری لە ئەنجامی تەنگەنەفەسی، یان کاردانەوەی هەستیاریە (حەساسیەت) بۆ پیسکەرە ژینگەییەکان پەیدا دەبێت، بەڵام کۆکەی تەڕ لە ئەنجامی هەوکردنەکانی کۆئەندامی سەرەوەی هەناسەدان، وەک هەوکردنی بۆریی هەوا پەیدا دەبێت.

لە سەرەتای نەخۆشیەکدا، رەنگە کۆکەکە وشک دەربکەوێت و هیچ نیشانەیەکی روونی کەڵەکەبوونی بەڵغەم لە سینگدا بەدی ناکرێت. کۆکەیەک کە لە سەرەتاوە وشک دەربکەوێت و دواتر ببێت بە کۆکەی تەڕ، ژمارەیەک هۆکاریان هەیە، وەک ئەمانەی خوارەوە:

  • چارەسەری نەگونجاو یان هەڵە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە
    • هەندێک جار کۆکەی وشک بە هەڵە دەستنیشان دەکرێت و چارەسەری هەڵەی بۆ دەستنیشان دەکرێت، ئەمەیش دەبێتە کەڵەکەبوونی زیاتری بەڵغەمی خەست لە سیەکاندا. ئەگەر ئەمە لە تۆ روویدا، سەردانی پزیشک بکە بۆ ئەوەی دڵنیابێت کە تۆ چارەسەری گونجاو بۆ دەرکەوتەکانت وەردەگریت.
  • فاکتەرە ژینگەییەکان و ماددە وەڕسکەرەکانی دیکە
    • فاکتەرە ژینگەییەکان وەک تەپوتۆز، ئالۆشی گوڵ و وەڕسکەرەکانی دیکە کە دەبنە هۆی خراپتربوونی کۆکە. جگەرەکێشان، بە دیاریکراوی، سەلمێندراوە هەوکردنەکانی کۆئەندامی سەرەوەی هەناسەدان خراپتر دەکات.

لە ماوەی پەتای سەرما یان هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە، رێڕەوی هەوای ناو سیەکان تووشی هەوکردن دەبن و بە شێوەیەکی بەرچاو بەڵغەم بەرهەم دەهێنن. بەڵغەمەکە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان، کورتیی هەناسەدان و کۆکەی تەڕ. ئەم بەڵغەمە دەبێتە ژینگەیەکی گونجاو بۆ میکرۆبەکانی نەخۆشی،  بۆیە گرنگە کە پشتیوانیی لە دەردانی بەڵغەمەکە بکەین نەک فشارکردن بۆ ئەوەی بکۆکین.

دەرمانی ئکسپێکتۆرانت (کۆمەڵە داودەرمانێکن یارمەتیی پاککرنەوەی بۆری هەناسە و هەوا دەدەن) بەڵغەمەکە شل و تەنک دەکەنەوە، هەڵئاوسانەکە دادەمرکێننەوە و لە رێگەی کۆکەوە یارمەتیی دەردانی بەڵغەم دەدەن بە رێڕەوی هەوا.

بۆیە گرنگە، بەتایبەتی کاتێک منداڵان تووش دەبن، داودەرمانێکی کاریگەر و گونجاو هەڵبژێریت. داودەرمانی دروستکراو لەسەر گژوگیا بە چارەسەرێکی کاریگەر بۆ کۆکەی تەڕ تەماشا دەکرێت. لەم دۆخەدا، پرۆسپان® وەک دەرمانی ژمارە یەک پێشنیازکراوە کە بەکاربهێنرێت. چونکە خاوەنی پاکانەی (ئەستۆپاکیی) داهينانی خۆیەتی لە پرۆسەی داهێنان و دروستکردن EA575®، وە یەکێکە لە داودەرمانە پێشەنگەکان لە جیهاندا بۆ بەگژداچوونەوەی کۆکەی تەڕ، چونکە بەڵغەم شل دەکاتەوە، یارمەتیی فراوانبوونی ماسولکەکانی بۆریی هەناسە دەدات و هانی کاریگەریەکانی دژە هەوکردن دەدات،

ئەمەش وادەکات نەخۆشەکە بەگشتی هەست بە چاکبوونەوە بکات.
له ماوه ى ٦٩ ساڵی رابردوودا، نەوەی جیاوازی خێزانەکان متمانەی خۆیان بە پرۆسپان® بەخشیوە و هەمیشە لەسەر رەفەی داودەرمانی ماڵان هەبووە.

هیوادارین سوودتان لەم بابەتە وەرگرتبێت! پرۆسپان® هیواخوازە لە هەموو جۆرەکانی کۆکە بەدووربن و تەندروستیتان هەمیشە باش بێت!

سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە، بەو هیوایەی لە کۆکە بەدوور بن!

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست