https://www.alibaba33.com/ هەستەوەری (حەساسیەت) و چۆنێتی زاڵبوون بەسەریدا | Prospan Arabia

هەستەوەری (حەساسیەت) و چۆنێتی زاڵبوون بەسەریدا

دووبارە وەرزی بەهارە، گوڵەکان دەگەشێنەوە و خەڵکی روو لە دەشت و دەر دەکەن بۆ سەیران. کاتی ئەوەیە رووەکەکان هەڵاڵە (تۆزی گوڵ) دەربکەن و چەندین کەس هەستیاریی زۆریان بەرامبەر ئەو تۆزە هەیە. کە بەهار دەستپێدەکات، پژمە و کۆکە و لووت گیران حەزی گەڕان و بینینی دیمە نی جوانی کوردستانمان لێ تێک دەدەن.

سیستمی بەرگریی لەشمان لەو ئۆرگانیزمە نامۆیانە دەمانپارێزێت کە دەیانەوێت  نەخۆشمان بخەن، هەندێک جار سیستمەکە هەڵە دەکات و بەگژی تەنە نامۆ بێ زیانەکانیشدا دەچێتەوە و دەبنە هۆی کاردانەوەی هەستیاری، لە ئەنجامدا، تووشی هەستیاریی جیاوازمان دەکەن. هەستیاریەکان هەمیشە وەرزی و سووک نین. دەکرێت زۆر سەخت بن و کار بکەنە سەر کۆی گشتیی شێوازی ژیانمان.

ئەمانە چەند جۆرێکی هەستیارین کە خەڵک بەدەستیانەوە دەناڵێنن: هەستیاریی خۆراک، هەستیاریی وەرزی، هەستیاریی ئاژەڵی ناوماڵ، هەستیاریی بەرهەمی جۆراوجۆر، هەستیاریی دەرمانی پزیشکی و چەندین جۆری دیکە.

هەستیاریی یەکێکە لە باوترین و بەربڵاوترین نەخۆشیە درێژخایەنەکان، لە جیهاندا لە هەر ٥ کەسێک ١ کەس بەدەست هەستیارییەوە دەناڵێنێت.

دەرکەوتەکانی جیاوازن و رەنگە وەک یەکێک لەمانەوەی خوارەوە دەربکەون: پژمە، چاو خوران، چاو سووربوونەوە، ئاوکردنی چاو، چاو ئاوسان، لووت گیران یان ئاوکردنی لووت، کۆکە، شەکەتی، قوڕگ ئاوسان و هتد.

هەنگاوی یەکەمی کۆنتڕۆڵکردنی هەستیاری بریتیە لە تێگەیشتن لێی. دەبێت وریای لاشەمان بین بۆ دەستنیشانکردنی هەر دەرکەوتنێک کە رەنگە ببێتە هۆی هەستیاری و دەبێت بزانین لە ماوەی چەنێکدا روودەدەن و چۆن سەر هەڵدەدەنەوە. کە زانیت بە چی هەستیاریت، دەتوانیت چەند رێکارێک بگریتەبەر بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بۆ هۆکارەکانی هەستیاری. پشکنینێکی هەستیاریش رەنگە بیرۆکەیەکی باش بێت.

ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی هەستیاری کۆنتڕۆڵ بکەیت یان کەمیان بکەیتەوە.

  1. لە رۆژە وشک و رەشەباکاندا لە ماڵەوە بمێنەرەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەر تۆزی گوڵەکان نەکەویت. ئەگەر ناچاربوویت بچیتە دەرەوە، ماسک ببەستە.
  2. پەنجەرەکان دابخە و فێننکەرەوەکان بکەرەوە بۆ ئەوەی رێگری لە هاتنە ژوورەوەی تۆز، تۆزی گوڵ و ماددە پیسکەرەکان بکەت بێنە ناو ماڵەکەت.
  3. ئامێری شێدارکەر بەکاربهێنە بۆ رێگیریکردن لە سەوزبوونی کەڕوو لە ماڵەکەتدا.
  4. زوو زوو گیاندارە ماڵیەکەت بشۆ و لە هەمان ژووری ئەودا مەخەوە.
  5. جلە شۆراوەکانت مەبەرە دەرەوە بۆ ئەوەی تۆزی گوڵیان پێوە نەنیشێت.
  6. زوو زوو گسک یان پاکەرەوە بەکاربهێنە بۆ لابردنی ئاڵۆشەکانی هەوا.
  7. مانگانە فیلتەری هەوا بگۆڕە.
  8. زوو زوو کومبارەکانی ماڵەکەت بگٶڕە بۆ ئەوەی تۆز لەسەریان کەڵەکە نەبێت.
  9. ئاوی زیاتر بخۆرەوە چونکە وشکبوونەوە جەستەت دەخاتە بەر مەترسیەکی زیاتری ئاڵۆشەکان.
  10. کونەکانی لووتت تەڕ بکە بۆ ئەوەی کاردانەوەی هەستەوەری کەم بکەیتەوە لە رێگەی پاککردنەوەی رێڕەوی لووت لە هەموو ئاڵۆش و میکرۆبەکان.
  11. سپرای لووت، وەک سپرای لووتی Nisita® یان مەڵهەمی لووتی Nisita® بەکاربهێنە بۆ ئەوەی یارمەتیی پاککرندەوە و تەڕکردنی رێڕەوی لووت بدات.
  12. خۆت بشۆ بۆ ئەوەی رێڕەوی لووتت پاک بکەیتەوە و هەموو ئەو ئاڵۆشانە لاببەیت کە لەسەر پێست و قژت کەڵەکە دەبن.
  13. واز لە جگەرەکێشان بهێنە و لە جگەرەکێشەکان دوور بکەوەرەوە چونکە هەڵمژینی دوکەڵێ جگەرە دەرکەوتەکانی هەستیاریی خراپتر دەکات.
  14. باش بخەوە چونکە کەمخەوی دەتخانە بەردەم دۆخێکی ناسکی نەخۆشی.

هەستەوەری زۆرجار لەگەڵ تەنگەنەفەسی باسدەکرێت، لە دۆخێکە دەبێتە هۆی هەوکردن و تەسککردنەوەی رێڕەوی هەوا و سەرئەنجام دەبێتە هۆی کۆکە، سنگ گیران، پرخه پرخ و هەناسەدانی قورس.  هەمان ئەو ماددانەی دەبنە هۆی هەستیاری لە هەندێک کەسدا دەبنە هۆی تەنگەنەفەسیش. ئەمە نیشانەی ئەوەیە پرۆسپان® کارامەیە لە یارمەتیدانی چارەسەری کۆکە و هەناسەدانی ئازادانە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست تەنگەنەفەسیەوە دەناڵێنن. لەبەر ئەوەی پرۆسپان® ٤ کاریگەریی کارامەی هەیە کە خۆیان لە فراوانکردنی رێڕەوی هەوا و کەمکردنەوەی هەناسەداندا دەبیننەوە، رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی دەرکەوتەکانی نەخۆشیی تەنگەنەفەسی. وەک بەشێک لە پلانی چارەسەرکردن، کارمەندانی تەندروستیی زۆرجار پرۆسپان® بۆ نەخۆشەکانی تەنگەنەفەسی دەنووسن.

تووشبوون بە هەستیاری شتێکی حەتمیە بەڵام دەتوانیت بە گرتنەبەری هەنگاوی گونجاو سووکی بکەیت یان دەرکەوتەکانی ساکارتر بکەیت. راوێژی ئێمە ئەوەیە هەمیشە لەگەڵ پزیشکەکەی خۆت باسی هەستیاری بکەت و گونجاوترین چارەسەر وەربگریت.

بە هیوای بەهارێکی دوور لە هەستیاری بۆ هەموو لایەک!

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست