https://www.alibaba33.com/ هەر یەک لە جۆرەکانی کۆکە چیمان پێ دەڵێن؟ | Prospan Arabia

هەر یەک لە جۆرەکانی کۆکە چیمان پێ دەڵێن؟

لەگەڵ نەخۆشیی جیاواز، تووشی کۆکەی جیاواز دەبین. هەر یەک لە جۆرەکانی کۆکە خاسیەکی جیاکەرەوەیان هەیە کە لە ڕێگەیانەوە پزیشک دەتوانێت بە ناسینەوەی نیشانەکانی دیکە هۆکاری کۆکەکە دەستنیشان بکات و بە دروستی بزانیت چی نەخۆشیەکەت هەیە.

ئەمانە جۆرەکانی کۆکەن:

  •  کۆکەی وشک: ڕەنگە بەهۆی هەستیاری، پەتای سەرما، هەڵامەت.
  • کۆکەی  تەڕ و بە بەڵغەم:  ڕەنگە لە ئەنجامی نۆمینیا، هەوکردنی بۆریی هەوا یان هەڵامەت ڕووبدات.
  • کۆکەی تەڕ و بێ بەڵغەم: ڕەنگە نیشانەی پەتای سەرما، هەڵامەت یان هەوکردنی بۆریی هەناسە بێت.
  • کۆکەی بەئازار: زۆرجار هۆکارەکەی نۆمینیا یان هەوکردنی بۆریی هەوایە.
  • دەنگی وەک خنکان لە کاتی کۆکە نیشانەیەکی بەهێزی دەردەکۆپانە لە منداڵاندا.
  • کۆکەی ماوەدرێژ ڕەنگە نیشانەی نەخۆشیەکانی وەک نەخۆشیی گیرانی ماوەدرێژی سی  (COPD) یان گەڕانەوەی ترش (بۆ ناو دەم) یان لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەی شێرپەنجەی سی بێت.

نیشانە هاوەڵەکانی کۆکە

بۆ ئەوەی زیاتر هۆکاری کۆکە ڕوونتر بێتەوە، پزیشکەکان تەنها پرسیار لە کۆکەکە ناکەن، بەڵکو هەوڵ دەدەن نیشانە هاوەڵەکانی کۆکەیش بزانن. کاتێک سەردانی پزیشک دەدەکیت، هەوڵ بدە هەموو ئەو  نیشانانە بنووسە کە تووشیان بوویت. تەنها نیشانەکان دەتوانن بە پزیشکەکە بڵێن کام پشکنینە بۆ تۆ پێویستە بۆ ئەوەی پشتڕاستی هۆکارەکە بکەنەوە و لەبەر ڕۆشنایی ئەوە داودەرمانت بۆ بنووسن. ئەمانە چەند نموونەیەکن:

  • ئەگەر کۆکە تا و ئازاری سینگی لەگەڵدا بوو، ڕەنگە نیشانەی نۆمینیا بێت.
  • ئەو کۆکانەی گیرانی سەر، تا، لەرز و ئازاری جەستەیان لەگەڵدایە، نیشانەی هەڵامەتن.
  • کۆکەیی بەردەوام لەگەڵ سینگەخزە، هەناسەسواری، توندیی سینگ نیشانەی نەخۆشیی گیرانی ماوەدرێژی سی  (COPD)ـن.
  • کۆکەی وشک لە شەواندا لەگەڵ هەناسەدانی خراپ، وە زیادبوونی لەناکاوی لیک نیشانەی نەخۆشیی گەڕانەوەی ترشە بۆ ناو دەم.
  • کۆکەی خوێناوی لەگەڵ تا، عارەقکردنەوەی شەوانە و لەدەستدانی کێش نیشانەی نەخۆشیی سیل ـن.
  • ئەگەر بەڵغەمێکی پەمەیی و لیق لەگەڵ کۆکە دەهێنیتەوە یان منداڵەکەت خەریکە دەخنکێت یان کێشەی هەناسەدان یان قووتدانی هەیە، دەستبەجێ بچۆ بۆ بەشتی کتوپڕی نەخۆشخانە.

هەڵبژاردنی داودەرمانی دروستی کۆکە

دەرمانە ئیکسپێکتۆرانتەکان بە شێوەیەک دروست کراون بتوانن بەڵغەمەکە دەربکەنە دەرەوە کاتێک ناتوانیت بە کۆکە ئەو گیرانە پاک بکەیتەوە. ئەمانە بەسوودترینن کاتێک کۆکەی تەڕ و بە بەڵغەمت هەیە. هەر وەک ٤ کاریگەرییە گرنگەکەی پرۆسپان. بەڵغەمە کۆبووەکان شل دەکاتەوە، یارمەتیت دەدات ئازادانەتر هەناسە بدەیت، هەوکردن کەم دەکاتەوە، وە چارەسەری کۆکە دەکات.

سوپرسانتەکان پەرچەکرداری کۆکە چارەسەر دەکەن و بەسوودن کاتێک کۆکە دەبێتە هۆی ئازاری سینگ. سوپرسانتەکان (دامرکێنەرەوەکان) بۆ هەندێک کەس باشتر کاریگەریی جێدەهێڵن. ئەگەر کۆکەی بە بەڵغەمت هەیە، باشترە ئەو دەرمانانە نەخۆیت کە دایان دەمرکێنێتەوە. کۆکە کاردانەوەیەکی ئاسایی جەستەیە دژی هەر ماددەیەکی نامۆ لە سییەکان، بە لەخۆگرتنی بەڵغەم و تۆز. ئەگەر گیرانیی سینگت هەیە، کۆکین یارمەتیت دەدات سینگت پاک بێتەوە، وە یارمەتیت دەدات زووتر چاک بیتەوە. دامرکاندنەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی خراپترکردنی نیشانەکانی و دەرکەوتنی نۆمینیا.

لەگەڵ پرۆسپان، بێ کۆکە بژین…

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست