https://www.alibaba33.com/ ئایا منداڵەکەت تووشی شەقیقە یان هەوکردنی جیوب بووە؟ | Prospan Arabia

ئایا منداڵەکەت تووشی شەقیقە یان هەوکردنی جیوب بووە؟

منداڵەکەت بەدەست سەرئێشەی بەردەوامەوە گیری خواردوە؟ ئایا منداڵەکەت تووشی شەقیقە بووە یان ئازارەکەی لە ئەنجامی هەوکردنی جیوبەوەیە؟

شەقیقە زۆرجار بە هەڵە وەک سەرئێشەی سینه س (جیوب) دەستنیشان دەکرێت (سەرئێشەی سینه س خۆی یەکێکە لە دەرکەوتەکانی هەوکردنی جیوب).  بۆیە گرنگە هەمیشە راوێژ بە پزیشکی منداڵان بکەیت بۆ ئەوەی بە دروستی دەستنیشانی هۆکاتی سەرئێشەکە بکات. ئەگەر منداڵەکە دەرکەوتە راستەقینەکانی دیکەی هەوکردنی نەبێت، وەک دەرهاویشتنی سەوز و زەرد و تا، ئەم ئازارە رەنگە هۆکارەکەی تەنها شەقیقە بێت.

زیاتر بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی زیاتر بزانیت دەربارەی ئەم نەخۆشیانە، دەرکەوتەکانیان، بۆچی بە چڕی تووشی منداڵان دەبن، وە تۆ دەتوانیت چی بکەیت بۆ ئەوەی ئاسوودەیی بۆ منداڵەکەت دابین بکەیت.

 شەقیقە

شەقیقە چیە؟  شەقیقە سەرئێشەیەکی تووندە کە لە ئەنجامی گۆڕانی قەبارەی خوێنەبەرەکانی ناو و دەرەوەی مێشک روودەدات. توێژینەوەکان دەریان خستووە شەقیقە لەبەر کۆمەڵێک هۆکاری تێکەڵی ژینگەیی و جیناتی دێتە ئاراوە و وادیارە جیناتەکان کاریگەرییەکی گەورەتریان هەیە.  شەقیقە بە شێوەیەکی بەرفراوان زاڵە و زۆرجار لە منداڵاندا دەستنیشان ناکرێت.

جۆرەکانی شەقیقە

بە گشتی دوو جۆر شەقیقە هەن کە منداڵان بەدەستیەوە دەناڵێنن. بەم شێوەی خوارەوە پۆلێن دەکرێن:

شەقیقەی ئورا (شەقیقەی کلاسیک) و شەقیقەی بێ ئورا (شەقیقەی باو).

ئورا بریتیە لە کێشەی بینایی یان ئاگادارکردنەوە ( کە لەوانەیە لە سەر شێوەی خاڵی وورد، بریسکەدانەوە، روناکیی بە شێوەی فلاش، تەزین و مێرولەکردن، سەرگێژخواردن، لاوازی ماسولکە و زۆر شتی دیکەش) ئەم نیشانانە لە کاتی توشبونی شەقیقەدا ڕوودەدەن هەروەها واباوە ئەم نیشانانە یەک کاتژمێر پێش شەقیقە ڕاستییەکە ڕووبدەن. شەقیقەیەک کە ئاورای لەگەڵبێت زۆر باو نیە و تەنها لە سەدا ١٠ بۆ ١٥ـی تووشی منداڵان دەبن.

 دەرکەوتەکان:
  • ئازاری سەر
    •  ئازاری پلدان کە بە چالاکیی جەستەیی خراپتر دەبێت
    • لە منداڵان و هەرزەکاراندا، ئازاری شەقیقە لە بەشی پێش و هەردوو لای سەردا هەستی پێدەکرێت.
    •  بە تێکڕا، ئازاری شەقیقە نزیکەی چوار کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام لە دۆخی سەختدا رەنگە تا هەفتەیەک بخایەنێت.
  • هەستیاری بە رووناکی، دەنگەدەنگ و بۆن
  • دڵتێکهەڵان و رشانەوە
  • شەکەتی،
  • سەرگێژخواردن،
  • بینایی تەڵخ
  • لەدەستدانی حەزی خواردن

هەندێک لە وروژێنەری پاڵنەرەکان چین؟

لە کاتێکدا بەستەری جیناتی هۆکارە کە بۆچی هەندێک لە منداڵان تووشی شەقیقە دەبن، بەڵام هەندێک هۆکاری دەرەکی هەن کە ئەم پاڵنەرانە دەوروژێنن. هەندێک لە وروژێنەرانی پاڵنەرەکان ئەمانەن:

  • گۆڕانی خشتەی خەو
  • گۆڕانی شێوازی خواردن
  • کافایین
  • هەستیاری بە ماددە پارێزەرەکانی خۆراک/ماددە کیمیاییەکان
  • گۆڕانی کەشوهەوا
  • داودەرمان
  • فشاری سۆزداری، جیابوونەوە لە دایک و باوک (بۆ ئەوانەی لە تەمەنی پێش قوتابخانەدان)، ناکۆکیی خێزانی، فشاری کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی (بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان زیاترە)، هتد.
 چارەسەر

هەندێک رێگا هەن کە دەتوانیت بیانگریتە بەر بۆ وەستانی نیشانەکانی شەقیقە.

  • با منداڵەکەت لە ژوورێکی فێنک و تاریک و بێدەنگدا رابکشێت.
  • تەکنیکی پشوودان فێری منداڵەکەت بکە با پشوو بە هەموو ماسولکەکانی بدات، دوای ئەوە راهێنانی کشانی ماسولکەکان ئەنجام بدات، پاشان پشوو بدات و دووبارەی بکاتەوە.
  • کیسە سەهۆڵ بخەرە سەر تەوێڵی منداڵەکەت.
  • تەنشیتی سەر، مل و شانی منداڵەکەت بشێلە.
  • ژەمە خۆراکێکی سوکی سوێر پێشکەشی منداڵەکەت بکە بۆ ئەوی دڵتێکهەڵڵانەکەی بوەستێت.
  • هەندێک لە توێژینەوەکان پێشنیازی بەستنی کەلەسەر (لە ئەنجامی خواردنەوەی زۆر سارد) دەکەن. خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد لە رێگەی قەسەبەوە، خواردنی سەهۆڵی بەفری، چلورە یان ئایسکرێم تا کەلەسەر دەیبەستێت، ئەمە یارمەتی نەهێشتنی ئازاری شەقیقە دەدات.

 هەوکردنی جیوب

هەوکردنی جیوب چیە؟ بریتیە لە هەوکردنی سینوسەکانی دەوروبەر و نزیکی لووت کە بە شێوەیەکی ئاسایی دوای سەرمابوون و کاردانەوەی هەستیاری روودەدات. بە گشتی دوای هەڵسەنگاندنی دەرکەوتەکانی منداڵ پزیشک دەتوانێت دەستنیشانی بکات، هەندێک جار x-ray و CAT سکان و کەڵچەری سینوسەکان پێویستن بۆ ئەوەی ١٠٠% دەستنیشانی هەوکردنی جیوب بکەیت.

دەرکەوتەکان:

منداڵی بچووکتر (خوار تەمەنی ٥ ساڵ) منداڵی گەورەتر (تەمەنی ٥ ساڵ بەرەوسەر) و هەرزەکاران
  • لووتی تەڕ بۆ زیاتر لە دە رۆژ کە دەرهاویشتەی زەرد و سەوزی هەیە
  • چاوی ئاوساو
  • کۆکەی ماوەماوە
  • بێ سەرئێشە
  • تەڕی ناو لووت
  • هەناسەدانی خراپ
  • کۆکە
  • تا
  • قورگ ئاوسان
  • سەرئێشەی سەخت

چارەسەرەکان چین؟

چارەسەری پێشنیازکراوی جیاواز بۆ جۆرە جیاوازەکانی هەوکردنی جیوب هەن. گرنگە بگەڕێیتەوە بۆ پزیشکەکەت بۆ ئەوەی گونجاوترین چارەسەری پزیشکی وەربگریت تا دڵنیابیتەوە منداڵەکەت ئاسوودە دەبێت.

لەگەڵ ئەوەیشدا، سەرەڕای چارەسەری پێشنیازکراوی پزیشکی، هەندێک چارەسەری سروشتی هەن کە دەتوانیت لە ماڵی خۆت تاقییان بکەیتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکەت ئاسوودە بێت، ئەم هەوڵاتە یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتە ناڕەحەتەکان. بە کەمکردنەوەی ئازاری جیوب و گیران، دەتوانیت هەوڵبدەیت ئازاری سەرئێشەی جیوب لاببەیت. دەتوانیت ئەمانە تاقیبکەیتەوە:

  1. بەکارهێنانی ئامێری شێدارکەری فێنک لە ژووری منداڵەکەت، پلەی گەرمیی نزم و ئاستی شێی کەم دەتوانێت هەوکردن لە جیوب کەمبکاتەوە و یارمەتیی منداڵەکەت بدات باشتر ببێت.
  2. بەکارهێنانی پەمپی لووت یان شۆردن، وەک Nisita® بۆ ئەوەی رێڕەوی لووت بەربدات
  3. هاندان بۆ خواردنەوەی ئاوی زیاتر
  4. دانانی کیسەی گەرم لەسەر چاو و لووتی مندڵەکە یارمەتیدەرە بۆ شلکردنەوەی رێگریەکانی رێڕەوی لووت.

سوپاس بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە، بەو هیوایەی بەدووربن لە سەرئێشە!

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست