https://www.alibaba33.com/ کێشەکانی سی لە شوێنی کار | Prospan Arabia

کێشەکانی سی لە شوێنی کار

کێشەکانی سی لە شوێنی کار، یان نەخۆشیی سیی پەیوەندیدار بە پیشە، لەسەر سروشتی کارەکەت، شوێنەکەی و ژینگەکەی بەندە.

ئەگەر دەرکەوتەکانی وەک کۆکە، پژمە، خیزەخیزی سینگ یان هەناسەبڕکێی بەردەوامت تووشبوون، کەواتە ڕەنگە تووشی دەرکەوتە باوەکانی نەخۆشیی سیی بووبیت کە پەیوەندییان بە ئەو کارەوە هەیە دەیکەیت. کێشەکانی هەناسەدان و نەخۆشیەکانی سی ڕەنگە بەهۆی ئەو ئیشانەوە سەر هەڵبدەن کە بەرکەوتنی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ ماددەی جاڕسکەری دیاریکراو. ئەم هۆکارانە ڕەنگە کاریگەریی دەستبەجێیان هەبێت یان ڕەنگە کاریگەریەکەیان دەستبەجێ نەبێت، بەڵام تەنانەت دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆریش بەرکەوتەت لەگەڵیان نەبێت، ڕەنگە کاریگەرییان بەسەرتەوە هەبێت.

وەک نموونە، کارکردن لە کارگە، گەراج، یان کاری ئاوەڕۆ هەندێک جار بەرکەوتنیان لەگەڵ دووکەڵ و ماددە کیمیاییەکان، یان تۆز و ماددەی مەترسیدار هەیە.  هەروەها، گەردەکانی هەوا لە سەرچاوەی کارگەکان، دوکەڵکێشەکان، ئەگسۆزەکان، ئاگرەکان، کانە کانزاییەکان، ناوچەکانی بنیاتنان و كشتوكال ڕەنگە ببنە هۆی کێشە و نەخۆشیەکانی سی. ئەگەر چارەسەر نەکرێن، ڕەنگە ئەم نەخۆشیانە بە درێژایی ژیان بمێننەوە.

 چی دەبێتە هۆی کێشەی سی لە شوێنی کار؟

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، مەترسیی کێشەکانی سی بەهۆی نەبوونی ڕێسای پێویست یان بەرقەرارنەکردنی ڕێسا کارپێکراوەکانە تا شوێنی کار ببێتە شوێنێکی سه لامه ت. ئەمە تەنها بۆ شوێنە پیشەسازیەکان ڕاست نیە. لە ڕاستیدا، بەرکەوتن بەو ماددە زیانبەخشانە بۆ ئەو کەسانەیش ڕاستە کە لە شوێنە ناپیشەسازیەکان لە ناو شوێنی داخراودا کار دەکەن، وەک قوتابخانە و نەخۆشخانە. بە زۆری هەر کەسێک لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی کار بکات مەترسیی تووشبوونی نەخۆشیەکانی سیی لەسەرە.

جۆرە باوەکانی نەخۆشیەکانی سی کە پەیوەندیدارن بە کارەوە چین؟

  1. ڕەبۆ
  2. نەخۆشیی گیرانی ماوە درێژیی سی (COPD)
  3. نەخۆشیی سیی فایبرۆز
  4. هەوکردنی بەرزە هەستیاریی سیکڵدانۆچکەی هەوا
  5. شێرپەنجەی سی
  6. هەوکردنی سی
  7. تێکشکانی ڕێرەوی هەوا

چۆن بزانم ئەگەر نەخۆشیی سیی پەیوەندیدار بە کارم هەیە؟

ئەگەر پێشتر تووشی ڕەبۆ، COPD، نەخۆشیی سیی، یان شێرپەنجەی سی بوویت، پێدەچێت نەخۆشیی سیی پەیوەندیدار بە کارت هەبێت، یان ئەگەر ناوبەناو تووشی دەرکەوتەکانی وەک کۆکە، خیزەخیزی سنگ یان هەناسە بڕکێ دەبیت لە شوێنی کار، پێدەچێت نەخۆشیی سییت هەبێت.

چەند رێکارێکی پێشوەخت دەکرێت بگیرێنە بەر بۆ ئەوەی ڕێگیری لە نەخۆشیی سیی بکات لە شوێنی کار. یەکەم و گرنگترین هەنگاو بریتیە لە کەمکردنەوە و ڕیشەکێشکردنی بەرکەوتن بە ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەکان کە ڕەنگە ببنە هۆی نەخۆشیەکە یان خراپتری بکەن.

هەنگاوەکانی دیکە وەک:

  • null

    دڵنیابوونەوە لەوەی سیستمی هەواگۆڕکێ دوکەڵ کەمدەکاتەوە و ئاوی خاوێن دەهێنێتە ژوورەوە

  • null

    هەر کاتێک دەگونجێت، گۆڕینی ماددە مەترسیدارەکان بۆ ئەوانەی سەلامەتترن

  • null

    لەسەرکردنی ماسکی پاراستن هەر کاتێک لەبەردەم مەترسیی بەرکەوتن بوویت بە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان

  • null

    دوورکەوتنەوە لەو دووکەڵەی مەترسیی نەخۆشیی سیی پەیوەندیدار بە کار زیاد دەکات

  • null

    لەبەرکردن و بەکارهێنانی جلوبەرگ و ئامێری پێویست لە شوێنی کار

  • null

    وەرگرتنی زانیاریی دەربارەی نەخۆشیی سی و ئاگاداربوون لە دەرکەوتەکانی

  • null

    هەڵسەنگاندنی شوێنی کار لە لایەن پسپۆڕی تەندروستی بۆ نەخۆشیی سیی پەیوەندیدار بە شوێنی کار

  • null

    جێبەجێکردنی ستانداردی گونجاوی سەلامەتی و تەندروستی و ڕێساکان لە لایەن خاوەنکارەکان بۆ پاراستنی کارمەندەکانیان

چارەسەری نەخۆشییەکانی سیی پەیوەندیدار بە کار:

چارەسەرەکە هەمیشە لەسەر جۆر و سەختیی نەخۆشیەکە بەندە. هەمیشە راوێژ بە پزیشکەکەت بکە بۆ ئەوەی بە دروستی دەستنیشانی بکات و چارەسەری بکات. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، پسپۆڕی تەندروستیەکەت دەیەوێت نەهێڵێت بەرکەوتنت لەگەڵ ماددە جاڕسکەرەکان هەبێت و یارمەتیت بدات مامەڵە لەگەڵ دەرکەوتەکان بکەیت بۆ ئەوەی تووشی زمداربوونی زیاتری سی نەبیت، هەروەها هانت دەدات شێوازێکی تەندروستی ژیان پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی سەلامەت و چالاک بیت.

تێبینی:
دڵنیابەرەوە لە کاتی سەرهەڵدانی دەرکەوتەکان سەردانی پزیشک دەکەیت. هەندێک لە دەرکەوتەکان، وەک کۆکەی تەڕ، بەڵغەمی لەڕادەبەدەر، و هەوکردنی ڕێڕەوەکانی هەوا دەکرێن بە بەکارهێنانی پرۆسپان سووک بکرێن، کە ئەمە شروپێکی گیایی کۆکەیە و چارەسەری کۆکە دەکات، بەڵغەم شل دەکاتەوە، هەوکردن سووک دەکات و یارمەتی هەناسەدانی ئازاد دەدات.

پرۆسپان هیوای تەندروستیی باش و سەلامەتیتان بۆ دەخوازێت.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست