ڕاستی و ئەفسانەکان دەربارەی کۆکە

کە دەکۆکین، بە خێرایی هەوا لە سییەکانمانەوە دەردەکەین بۆ ئەوەی لە ڤایرۆسی پیس، بەڵغەم و ماددە جاڕسکەرەکان پاکیان بکاتەوە. بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر کۆکە لە هەفتەیەک یان دە ڕۆژ زیاتر بخایەنێت هەست بە قەلەقی دەکەین، بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە کۆکە بە تێکڕا بۆ 18 ڕۆژ دەمێنێتەوە.

ئەمانەی خوارەوە هەندێک بەدحاڵیبوون و ئەفسانەن دەربارەی کۆکە کە گومانەکانمان دەڕەوێنێتەوە و هەگبەی زیانیاریەکانمان دەربارەی کۆکە زیاد دەکات:

  • ئەفسانەی 1: کۆکین دەرکەوتەیەکی سووکە

ئەگەر ماوەی کۆکین درێژە بکێشێت، بێزارمان دەکات، چونکە کۆکەی درێژخایەن دەبێتە هۆی شەکەتی، کێشەی خەوتن و نەمانی تەرکیز. باشترە بەدوای چارەسەری پزیشکیدا بگەڕێیت تا بزانیت هۆکاری کۆکینەکە چیە. ڕاسپاردەی ئێمە بەکارهێنانی پرۆسپانە بۆ کۆکەی تەڕ بۆ ئەوەی بتوانیت دووبارە ئازادانە هەناسە بدەیت.

  • ئەفسانەی 2: دژەزیندەکان چارەسەری کۆکە دەکەن

دژەزیندەکان لەگەڵ بەکتریاکان شەردەکەن و لەناویان دەبەن، بەڵام کاریگەرییان دژی ڤایرۆسەکان نیە. وە لەبەر ئەوەی باوترین هۆکاری کۆکە تووشبوونە ڤایرۆسیەکانە، وەک ئەنفلوەنزا و پەتای سەرما، دژە زیندەکان یارمەتیی چارەسەری کۆکە نادەن، تەنها کاتێک کاریگەرییان هەیە کە هۆکاری هەوکردنەکە بەکتریا بێت.

  • ئەفسانەی 3: فشاری سۆزداری هۆکاریی کۆکەی درێژخایەن نیە

بەشێکی زۆری خەڵک پێیان وایە هۆکاری هۆکە هەمیشە لایەنی جەستەیی هەیە، بەڵام ئەوە ڕاست نیە. فشاری دەروونی و سۆزداری نەک هەروا دەکەن کۆکە درێژە بکێشێت، بەڵکو دەبنە هۆی ئەوەی دەرکەوتەکانی بۆ ماوەیەکی زیاتر بمێننەوە.

  • ئەفسانەی 4: داودەرمانی پەستانی خوێن پەیوەندیی بە کۆکەوە نیە

هەندێک داودەرمانی تایبەت بە فشاری خوێن ڕەنگە ئەگەری کۆکین زیاد بکەن، نزیکەی یەک پێنجی ئەو کەسانەی ئەو دەرمانە دەخۆن کۆکەیان زیاد دەکات، پێشنیازی ئێمە ئەوەیە ئەگەر کۆکەت هەیە، جۆری ئەو داودەرمانانە بە پزیشکەکەت بڵێ.

  • ئەفسانەی 5: هەموو جۆرەکانی کۆکە گواستراوەن

وا باوە کە هۆکاری کۆکە بریتیە لە تەشەنەکردنی پیسبوون (بە ڤایرۆس و بەکتریا و هتد.)، بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری کۆکە بۆ  بنچینەی پیسبوو و  ناپیسبوویش دەگەڕێتەوە. ئەو هۆکارانەی پەیوەندییان بە پیسبوون هەیە وەک پەتای سەرما، ئەنفلوەنزا، قوڕگ ئاوسان، هەوکردنی قوڕگ، جیوب و نۆمینیا، هەروەها کۆکە ڕەشەیش. ئەو هۆکارانەی پەیوەندییان بە ناپیسبووەکان هەیە وەک ڕەبۆ، هەستیاری، خوێنبەربوونی لووت، ئاوسانی سیەکان و  گەڕانەوەی ترش. سەرئەنجام، کۆکە تەنها ئەو کاتە نەخۆشیەکی پیسبووە کە هۆکارەکەی پیسبوون (بە ڤایرۆس و بەکتریا و هتد) بێت، نەک هەموو حاڵەتەکان.

  • ئەفسانەی 6: کۆکە جۆری جیاوازی هەیە

لە ڕاستیدا، تەنها دوو  جۆر کۆکە هەن: کۆکەی تەڕ بەهۆی چڵم و بەڵغەم لە سییەکاندا دروست دەبێت، کۆکەی وشک کە زۆرجار بەهۆی تووشبوونی ڤایرۆسی، هەوکردن، دوکەڵ یان تەپوتۆز دروست دەبێت.

  • ئەفسانەی 7: پێکوتەکان ڕێگە لە کۆکە دەگرن

ئەمە تەنها بەدحاڵیبوونێکی گەورەیە لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە: یەکەم، پێکوتەی کۆکە ڕەشە یەکەمجار کاریگەرە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کاریگەریەکەی نامێنێت. دووەم، پێکوتە بەردەستەکانی ئەنفلوەنزا بەرگریی لەش تەنها لە دژی سێ یان چوار جۆر لە باوترین جۆرەکانی ئەنفلوەنزا بەهێز دەکەن. سێهەم، پێکوتەکان کاریگەرییان نیە کاتێک هۆکاری کۆکە ناپیسبوون بێت، وەک هەستیاری.

  • ئەفسانەی 8: شۆربای گەرم چارەسەری کۆکە دەکات

ئەو کەسانەی تووشی پەتای سەرما یان کۆکە دەبن چڵمی زۆر دەردەدەن، کە ڕەنگە بچنە ناو سییەکانەوە و ببنە هۆی کۆکین. شلەمەنییە گەرمەکانی وەک شۆربا قوڕگ نەرم دەکەنەوە و ڕەنگە کۆکە سووک بکەن، بەڵام چارەسەری هەوکردنی بۆریی هەناسە ناکەن، کە لە زۆربەی حاڵەتدا هۆکاری کۆکەن.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست