https://www.alibaba33.com/ ڕاستیی سەرنجڕاکێش دەربارەی سیستمی هەناسەدان | Prospan Arabia

ڕاستیی سەرنجڕاکێش دەربارەی سیستمی هەناسەدان

ئەوەی ئێمە دەربارەی سیستمی هەناسەدان دەیزانین ئەوەیە بەرپرسە لە دابینکردنی ئۆکسجینی جەستە و دەرکردنی کاربۆن دایۆکساید. ئەم کۆئەندامە لە کۆمەڵێک ئەندام پێکدێت، بە لەخۆگرتنی: سییەکان، بۆریچەی هەوا، ناوپەنچک و سیکڵدانۆچکەی هەوا. ئەمانە ئەو شتە سەرنجڕاکێشانەن کە دەربارەی سیستمی هەناسەدان دەیانزانین:

  1. لە میانی پرۆسەی هەناسەداندا ئاوی زۆر لەدەست دەدەین

لە ڕێگەی هەناسەدانەوە دەتوانین ئۆکسجین بۆ خانەکان دابین بکەین و لە پاشماوەی کاربۆن دایۆکساید ڕزگاریان بکەین. پرۆسەی هەناسە دانەوە بە شێوەیەک کار دەکات کە بڕێکی ئاوی زۆر لەگەڵ خۆی دەبات، کە یەکسانە بە 17.5مل ئاو لە ماوەی یەک کاتژمێردا، وە بێگومان ئەو بڕە لە کاتی ڕاهێناندا زیاتر دەبێت.

  1. هەندێک کەس دەتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە 20 خولەک هەناسەیان ڕابگرن

کەسێکی گەورە دەتوانێت بۆ ماوەیی 30 تا 60 چرکە هەناسەی ڕابگرێت، زیاتر لەو ماوەیە قورسە، نەک تەنها لەبەر نەبوونی ئۆکسجین، بەڵکو گەورەترین هۆکار کەڵەکەبوونی کاربۆن دایۆکسایدی ترشییە لە خوێندا کە جەستەمان لە مایوگڵۆبیندا هەڵیدەگرێت، مایۆگڵۆبینیش پرۆتینێکە کە لە شانەی ماسولکەکاندا هەیە.

بەڵام غەواسەکان کە بەبێ کەرەستەی هەناسەدان ڕاهێنان دەکەن لەسەر مانەوە لە ناو ئاودا دەتوانن چەندین تەکنیک بەکاربهێنن، وەک بەرزە هەناسەبڕكێ (هەناسەدانەوەی زیاتر لە هەناسە هەڵمژین)؛ ئەمەیش چڕبوونەوەی ئاستی کاربۆن دایۆکساید لە خوێندا کەم دەکاتەوە، ئەو شێوەیە دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر هەناسە بدەن. ستیگ سێڤەرنسنی دانیمارکی ناوی چوە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان دوای ئەوەی زۆرترین ماوە لە ناو ئاودا سوڕایەوە و توانی بۆ ماوەی 22 خولەک هەناسەی ڕابگرێت.

  1. سیی تاکە ئۆرگانە کە سەرئاو دەکەوێت

هەر سییەک نزیکەی 300 ملیۆن سیکڵدانۆچکەی هەوای تێدایە کە هەمان شێوەی میزڵدانیان هەیە، وە کاریان ئەوەیە شوێنی کاربۆن دایۆکسایدی بەفیڕۆچوو بە ئۆکسجین پڕبکەنەوە لە خوێنماندا. کە ئەم پێکهاتادانە بە هەوا پڕ بوون، سیی دەبێتە تاکە ئۆرگان کە بکەوێتە سەر ڕووی ئاو.

لە ڕاستیدا، پشکنەرە پزیشکیەکان پشکنینێکی بە ناوی “سەرئاوکەوتنی سیی” لە کاتی توێکاریی لاشەدا بەکاردەهێنن تا بزانن منداڵ لە مناڵداندا مردووە یان بە زیندوویی دەرهێنراوە. ئەگەر سییەکان سەرئاو بکەون، منداڵەکە بە زیندووی لەدایکبووە، ئەگەر سەرئاو نەکەون، واتە مندالەکە لە مناڵداندا مردووە. ئەم شێوازە تا 98%  دروستە، ئەوەیش بەپێی توێژینەوەیەکی جۆرناڵی نێودەوڵەتیی بۆ پزیشکیی یاسایی لە ساڵی 2013.

  1. دڵۆپۆچکەکانی پژمە ئەوەندە خێرا نین کە بیرمان لێ دەکردەوە

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، چەندین توێژینەوە ئەنجام دراوە دەربارەی خێرایی پژمە، توێژینەوەکە ئەنجامی جیاوازی تۆمار کرد. لە ساڵی 2013، توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخست کە ئەوپەڕیی خێرایی پژمە لەوە کەمترە کە پێشتر تۆمار کرابوو. لە توێژینەوەکەدا کامێرای ئاستبەرز و ڕۆناکیی لید بەکارهاتن بۆ پێوانەکردنی خێراییەکە، ئەنجامەکە ئەوەبوو ئەوپەڕیی خێرایی پژمەی بەشداربووان 16کم بووە لە کاتژمێرێکدا.

  1. سییەکان و بۆریچکەی هەیوا سیمبولی گرنگی میسریە کۆنەکان بوون

سییەکان و بۆریچکەکانی هەوا شان بە شان کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ شانە و خانەکانی لەش، ئەمە بۆ جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش وەهایە. لەبەرئەوەوی گرنگیی ئەم تەباییەیان زانیوە، میسریە کۆنەکان نووسینێکی هیرۆگلیفییان کێشاوە و تیایدا سییەکان نووساون بە بۆریچکەی هەواوە، ئەوەیش وەک سیمبولێک بۆ یەکێتیی نێوان میسری خوارو و سەرو. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیەی لەو کاتەدا فیرعەونەکان حکومڕانیی میسری خواروو و سەروویان کردوە، نووسینە هیرۆگلیفیکیەکەی سییەکان و قامیشەکان زۆر جار لەسەر کەلوپەلە دەستکردەکانی ئەو فیرعەونانە دۆزراونەتەوە، وەک جلوبەرگ، مۆبیلیات و خشڵ.

  1. جوڵەی سینگ لە کاتی هەناسەداندا بەهۆی جوڵەی هەواوە نیە

کاتێک هەوا هەڵدەمژین، سینگمان گەورە دەبێت، وە لە کاتی هەناسەدانەوەدا، سینگمان دێتەوە یەک، بەڵام ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە چوونەژوورەوەی هەوا و دەرکردنی نیە لە سییەکاندا. هۆکاری ئەمە ئەوەیە ناوپەنچک لە کاتی هەناسەهەڵمژیندا دێتەوە یەک، بەوەیش ڕووبەری پانتایی سینگ فراوان دەکات. لە هەمان کاتدا، ماسولکەکانی نێوان پەراسووەکان گرژ دەبن و قەفەزی سینگ بەرەو سەرەوە پاڵ دەنێن. هەمان پرۆسە بەڵام بە پێچەوانەوە لە کاتی دانەوەی هەناسە ڕوو دەدات.

  1. لە ڕۆژگاری کۆندا، ڕەبۆ بە چارەسەری دەروونیی بۆ ئەنجام دەدرا

زانستی مۆدێرن پیشانی داوە ڕەبۆ نەخۆشیەکی ماوەدرێژیی سییەکانە کە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆریەکانی هەوا بئاوسێن و تەسک ببنەوە. ڕەبۆ نەخۆشیەکی جەستەییە و ڕەنگە بە هۆکارە دەروونیەکان خراپتر ببێت. لە ماوەی نێوان سی و پەنجاکانی سەدەی بیست، خەڵک بڕوای وابوو ڕەبۆ بەهۆی هۆکاری دەروونیەوە دروست دەبێت،  بۆیە چارەسەرەکەیشی بە زۆری تەرکیزی لەسەر دەروونشیکاری بوو. نموونەیەکی سەرنجڕاکێش ئەوەبوو هەندێک پزیشک بڕوایان وابوو ڕەبۆی منداڵ وەک گریانێک وایە بۆ دایکی.

  1. سییە سووڕ بۆ یەکەم جار لە سەدەی سیازدە وەسف کرا

سیییە سووڕ بریتیە لە پڕۆسەی گواستنەوەی خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان و دووبارە بۆ دڵ ئەوەیش بۆ دابینکردنی ئەو ئۆکسجینی خوێن لە سییەوە بۆ دڵ. پزیشکی بەناوبانگی عەرەب ئیبن نەفیس یەکەم کەس بوو لە ساڵی  1243 وەسفی ئەم پرۆسە ئاڵۆزە بدۆزێتەوە، ئەویش وردەکارییەکەی لە کتێبەکەی بە ناوی “شەرحی توێکاری لە قانوونی ئیبن سینا” باسکردوە، ئەوروپیەکان پێویستیان بە 300 ساڵی زیاتر بوو بۆ ئەوەی بگەن بە هەمان دەرئەنجام.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست