زۆربەی منداڵەن بە قۆناغێکدا تێپەڕ دەبەن کە وەک ستراتیژی زاڵبوون دەیگرن بە هەندێک خووی نەخوازراوە بۆ ئەو کاتانەی هەست بە بێزاری، دڵەڕاوکێ، ناسەلامەتی یان توڕەیی دەکەن. خووەکان وەک پەنجە مژین، نینۆک خواردن، دەستکردن بە لووت، هتد… وە لەگەڵ منداڵەکەت گەشە دەکەن. دایک و باوکان دەبێت هەندێک هەنگاو لەبەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە جەستەییە دووبارەبۆوە هەڵبگرن. لەم بابەتەدا، چەند ئامۆژگاریەک دەبینیت کە یارمەتیی منداڵان دەدات لەسەر ئەو ڕەوشتانەدا زاڵ بن پێش ئەوەی لەدەست دەربچن.
پەنجە یان مەمە مژین
پەنجەگەورە مژین بەگشتی لە ساڵەکانی سەرەتای تەمەنی منداڵدا ڕوودەدات. ئەم ڕەوشتە خراپتر دەبێت کە منداڵ ددان دەردەکات، بەتایبەتەی ددانە هەمیشەییەکان (نزیکی تەمەنی 5 ساڵی). ئەم خووە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ددانەکان بگۆڕێن و کاریگەریی بکاتە سەر شێوازی ڕێکبوونی ددانەکە. بۆیە دەبێت دایک و باوکان یارمەتیی منداڵەکە بدەن واز لە پەنجە مژین بهێنێت و تا ئەوپەڕی تەمەنی چوار ساڵی مەمەمژەیان پێبدەن. ئەمانە چەند ئامۆژگاریەکن تا یارمەتیی تەرککردنی مەمەمژە بدەن:
- سەری دەمی مەمەمژەکە ببڕە. ئەمە کاریگەرییەکەی دەکوژێت و زۆرجار منداڵەکە تاقەتی لێی نامێنێت.
- بهێڵە منداڵەکەت هەموو مەمەمژەکانی لە شوشەیەکدا دابنێت و شەو لە شوشەکەدا بەجێیبهێڵە بۆ ئەوەی بیکەیت بە “مەمەمژەی سیحراوی”.
- ئەگەر لێسەندنەوەی مەمەمژەکە لەناوکاو کارێکی قورسە، با منداڵەکەت بەیانیان مەمەمژەکەی لە ژووری نووستنەکەی بەجێبهێڵێت و تەنها کاتی خەوتن بەکاری بهێنێت.
نینۆک و پێستی نینۆک خواردن
یەکێکە لە باوکترین خووەکانی دڵەڕاوکێ. ڕەنگە ببێتە هۆی خوێنبەربوون یان هەوکردنی ژێر نینۆک. بەم شێوەیە دەتوانیت ڕووبەڕووی ئەم خووە ببیتەوە:
- بەردەوام نینۆکی ببڕە بۆ ئەوەی نینۆکی درێژ نەبێت.
- جێگرەوەیەک بدۆزەرەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە بییخوات وەک سەوزە و میوە.
- شتێک بدۆزەرەوە کە منداڵەکە پەنجەی سەرقاڵ بکات وەک تۆپی فشار.
- سیستمی پاداشت دروست بکە ئەویش بە دروستکردنی خشتەی لەزگە و هەر ڕۆژێک منداڵەکە نینۆکی نەخوارد سەحێک لەو ڕۆژە بدە و پاداشتی بدەوە.
- بۆیە پەنجە تاقی بکەرەوە کە وای لێ بکات دەمی بۆ نەبات.
- بەهێمنی یادی منداڵەکە بخەرەوە نینۆک نەبات بۆ دەمی ئەویش بە دەستدان لە قۆڵی.
دەست بە لووتدا کردن
دەست بە لووتدا کردن ڕەوشتێکی کەمتر قبوڵکراوە لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە بەڵام زۆر باویشە. ڕەنگە ئەو کاتە دەست پێبکات لە ناو لووت لە ئەنجامی هەوکردن یان هەستیاری یان تراومای بچووک ڕەق و وشک دەبێتەوە. هەڵکەندن لووت زیاتر جاڕس دەکات، ڕەنگە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی ناوبەناو.
- ئەگەر منداڵەکەت بینی دەستی کرد بە لووتیدا، با دەستەکانی بشوات.
- هەمیشە کلینکس بدە بە منداڵەکەت و لە نزیکی دایبنێ.
- بە سپرای نێستا و مەڵهەمی نێستا ناو لووتی شێدار بکە بۆ ئەوەی وشک و ڕەق نەبێتەوە.
- وایان لێ بکە خووبگر بەوەی بچنە تەوالێت/گەرماو بۆ ئەوەی بە نەرمی لووتیان پاک بکەنەوە.
- لە شوێنە گشتیەکاندا، وشەیەکی نهێنی دروست بکە و بە منداڵەکەتی بڵێ بۆ ئەوەی یادی بخەیتەوە دەست نەکات بە لووتیدا.
- شتێک بدە بە منداڵەکەت بۆ ئەوەی دەستی سەرقاڵ بکات و نەیکات بە لووتیدا.
دانەجیڕە
بەگشتی ئەو کاتە دەستپێدەکات بە منداڵ ددان دەردەکات (6 مانگ) و ددانی هەمیشەیی دەردەکات (5 ساڵ).
دانەجێڕە لە کاتی خەودا ڕوودەدات. منداڵان زۆرجار تەرکی دەکەن، بەڵام دانەجێرە ڕەنگە بپەڕێتەوە بۆ قۆناغی هەرزەکاری. مایەی نیگەرانیە چونگە ڕەنگە کێشەی ددان و شەویلگە دروست بکات. ئەگەر خووەکە لەدەست دەرچوو ڕاوێژ بە پزیشکی ددان بکە.
قژ ڕاکێشان/قژ لوولکردن
ئەم هەڵسوکەوتە ڕەنگە بۆ ڕەوینەوەی دڵەڕاوکێ و تووڕەیی منداڵان بێت. بەڵام ئەگەر قژ ڕاکێشان/لوولکردن بەردەوام بێت، ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی قژ.
- جێگرەوەیەک بۆ هەڵسوکەوتی قژ لوولکردن بدۆزەرەوە. بەتانیەکی نەرم، ئاژەڵێکی پەڕۆینە، گوژمە قژی ساختە، یان بوکەڵەی منداڵانە کە قژی درێژی هەیە ڕەنگە سوودی هەبێت.
- هانی منداڵەکەت بدە ڕێگای دیکە بۆ دەردانی وزەی پەنخواردوو بدۆزێتەوە، بە چالاکیەکی جەستەیی بۆ نموونە.
- سەرنج بدە بزانە لە ماڵەکەدا چی ڕوودەدات وادەکات منداڵەکەت تووشی فشار ببێت.
- ئەگەر هەموو هەوڵەکان شکستیان هێنا، قژی منداڵەکەت کورت بکەرەوە. قژی کورت لوولکردنی قورسترە.
هەمیشە لەیادت بێت ڕۆژێک ئەم هەڵسوکەوتانە نامێنن، دایک و باوکان تووشی فشار دەبن، بەڵام دڵنیابەرەوە ئەمە لەسەر منداڵەکەت ڕەنگ نەداتەوە. سەنجی زۆر مەخە سەر ئەم خووانە، ستایشی منداڵەکەت بکە بۆ خووە باشەکان، هەمیشە یاساکان ڕوونکەرەوە و بە ئارامی لەگەڵ منداڵەکەت باسیان بکە.