https://www.alibaba33.com/ چۆن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنمان ڕەنگی سییەکانمان دەگۆڕێن؟ | Prospan Arabia

چۆن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنمان ڕەنگی سییەکانمان دەگۆڕێن؟

سییەکانمان ئەندامێکی گرنگ و  ئیشکەرن. بەڵام ناتوانن بەرگەی تێپەڕبوونی تەمەن بگرن. لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا، سییەکانیشت پیر دەبن، بۆیە گرنگە تێبگەیت چی گۆڕانکارییەک بەسەر سییەکانتدا دێت، چی گۆڕانێک سروشتییە و چی گۆڕانێکی پێویستی بە ڕاوێژی پزیشکە.

یەکەمجار با ئەرکی سییەکانتان یاد بخەینەوە. سییەکانت بەشێکن لە سیستمی هەناسەدان، ئەم سیستمە لە کۆمەڵێک ئەندام و شانە پێکهاتوون کە پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی تۆ هەناسە بدەیت. سییەکان دوو ئەرکی سەرەکییان هەیە: ئۆکسجین لە هەوا وەردەگرن و دەیخەنە ناو جەستە، و دوانە ئۆکسیدی کاربۆنیش لە جەستە دەردەکەن. ئۆکسجینەکە یارمەتی جەستەت دەدات کار بکات، گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەمی پاشماوەیە کە جەستەت لە کاتی بەکارهێنانی ئۆکسجین بەرهەمی هێناوە. سییەکانت ملیۆنان کیسە هەوایان تێدایە، پێیان دەڵێن سیکڵدانۆچکەی هەوا، لەوێوە گازەکان لە نێوان جۆگەی خوێن و ڕێڕەوەکانی هەوا تێپەڕ دەبن.

لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، شانەکانی سی، ماسولکەکان و ئێسکەکان دەگۆڕێن و ئەمانەیش کار دەکەنە سەر هەناسەدانت. سییەکان دەتوانن تا ئەوپەڕی 6 لیتر هەوا هەڵبگرن. ئەوەیش دەکاتە سێ بتڵی پڕی گەورەی سۆدا. کاتێک تەمەنت دەگاتە 20-25 ساڵ سییەکانت پێدەگەن. دوای تەمەنی 35 ساڵی، سییەکان وردە وردە کارکردنیان دەپوکێتەوە، ئەوەیش دەبێتە هۆی ئەوەی هێواشتر هەناسە بدەیت و بە تێپەڕبوونی کات هەناسەدان قورستر دەبێت. ئەو  کەسانەی نەخۆشیی سییەکانیان نیە، ئەم گۆڕانکارییانە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دڵ و ماسولکەکان ڕوودەدات، نەک هی سییەکان.

  • چەندین گۆڕانکاریی جەستەیی لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن ڕوودەدەن کە دەبنە هۆی ئەوەی توانای سییەکان لاواز بکەن. سیکڵدانۆچکەکان شێوەی خۆیان لەدەست دەدەن و شۆڕ دەبنەوە
  • ناوپەنچک بە تێپەڕبوونی کات لاوازتر دەبێت، توانای هەڵمژین و دانەوەی هەناسەی کەمتر دەبێتەوە
  • ئەم گۆڕانکارییانە کاتێک بەرچاو دەبن کە ڕاهێنان دەکەیت

لە کاتی لەدایکبوونت، سییەکانت ڕەنگیان مەیلەو پەمەییە، لە گەورەبووندا، ڕەنگی خۆڵەمێشییەکی تاریکە، پەڵە پەڵەن، کە تەمەن زیاتر هەڵدەکشێت، ئەم پەڵانە ڕەنگیان دەبنە ڕەش. ئەوەی دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگەکان دەنکۆڵە ماددەی کاربۆنین لە ناو شانەکانی نزیک ڕووی ئەندامەکەدان. بە تێپەڕبوونی تەمەن، بڕی ئەو دەنکۆڵانە زیاتر دەبێت، ئەمەیش زیاتر لە پیاواندا باوە وەک لە ژناندا. وەک یاسایەک، سنووری دەرەکیی سییەکان تاریکترن لە ناوەکەی

خۆت لە جگەرەکێشان بەدوربگرە، زوو زوو ڕاهێنان بکە، خۆت ئارام بکەرەوە و ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ ئەنجام بدە بۆ ئەوەی لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن یارمەتیی سییەکانت بدەیت

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست