https://www.alibaba33.com/ هۆکار و چارەسەرەکانی دروستبوونی بەڵغەمی زۆر لە سیستمی هەناسە | Prospan Arabia

هۆکار و چارەسەرەکانی دروستبوونی بەڵغەمی زۆر لە سیستمی هەناسە

کەڵەکەبوونی بەڵغەمی زۆر لە سینگدا ڕەنگە بێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی ناخۆش، وەک زەحمەتیی هەناسەدان، سینگەخیزە، کێشەی خەوتن و قوڕگ ئاوسان. گیرانەکە زۆر جار کۆکەی لەگەڵدایە کە بەڵغەمی لەگەڵدا دێتەوە.

دەبێت ئەوەمان لەیاد بێت بەڵغەم ڕۆڵێکیی گرنگی هەیە لە جەستەماندا. زۆرێک لە شانەکان ڕیز دەکات و وەک چینێکی شێدارکەریی پارێزەر ڕۆڵ دەبینێت بۆ ئەوەی سیستمی هەناسەدان بە تەندروست بهێڵێتەوە. هەروەها وەک تەڵەیەک بۆ جاڕسکەرەکانی وەک تۆز، دوکەڵ و بەکتریا رۆڵدەبینێت.

 جیاوازییەکانی نێوان بەڵغەم و چڵم چین؟

چڵم وشەیەکە بۆ ئەو بەڵگەمە دەگەڕێتەوە لە لایەن سیستمی هەناسەوە دروست دەبن، بەدیاریکراوی کاتێک بەڵغەمی زیادە دروست دەبێت و لەگەڵ کۆکەدا دێتە دەرەوە. لە کاتی تووشبوون بە ڤایرۆس، ئەو بەڵغەمەی ڤایرۆس یان بەکتریاکەی تێدایە بەرپرسە لەوەی نەخۆشیەکە بگرێت، دواتر دژەتەن و بکوژەکانی بەکتریا یارمەتیی لەناوبردنی نەخۆشیەکە دەدەن.

چی دەبێتە هۆی زیادکردنی دروستبوونی بەڵغەم؟

چەندین فاکتەر هەن کە دەکرێت ڕۆڵیان هەبێت لە زیاد بەرهەم‌هێنانی بەڵغەم:

  • هەستیارییەکان: هەژێنەرە ژینگەییەکان وەک هەڵاڵەی گوڵ یان توێژاڵ ڕەنگە جەستە جارش بکەن، بۆیە جەستە هەوڵ دەدات ماددە غەریبەکان پاک بکاتەوە بە دروستکردنی بەڵغەمی زیاتر و زیاتر بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆکە بچنە دەرەوە.
  • ڕەبۆ: ئاوسان و هەوکردنی بۆریەکانی هەوا کە لەگەڵ تووشبوونی ڕەبۆ ڕوودەدەن دەبنە هۆی زیاد دروستبوونی بەڵغەم.
  • درمی ڤایرۆسی: درمی ڤایرۆسی لە بۆریەکانی هەوا ڕەنگە ببێتە هۆی زیاد دروستکردنی بەڵغەم چونکە سیستمی بەرگری بە شێوەیەک کار دەکات ڤایرۆسەکان بگرێت و لە جەستە بیانکاتە دەرەوە.
  • جگەرەکێشان: جگەرەکێشان و دووکەڵی جگەرە گەورەترین فاکتەرن لە بەرهەمهێنانی درێژخایەنی بەڵغەم. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن جگەرەکێێشەکان کەنەخۆشیی بۆریی هەناسەی ماوەدرێژ و بۆریی هەوای تەسکیان هەیە ژمارەیەکی زیاتر خانەی کاسەیی و خانەی هەوکردنیان لە بۆری هەناسەیاندا هەیە.
  • نەخۆشیی گیرانی ماوەدرێژی سی: هەندێک نەخۆش کێشەی گیرانی ماوەدرێژی سییان هەیە و بەڵغەمی زیاتر دروست دەکەن. بەداخەوە، ئەوانەی ئەو نەخۆشیەیان هەیە، قورسە بەڵغەمی زیادە دەربدەن ئەویش بەهۆی کۆکەی ناکاریگەر و لایەنەکانی دیکەی نەخۆشیەکە.
  • سیستیک فایبرۆس: نەخۆشییەکی بۆماوەییە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەڵغەمی ئەستوور و خەست، سیستیک فایبرۆس کاریگەری دەکاتە سەر سییەکان و ئەندامەکانی دیکە، وەک پەنکریاس. ئەو بەڵغەمە خەست و ئەستوورانە وادەکەن قورس بن پاکیان بکەیتەوە بۆ ئەوەی هەناسە بدەیت.

ڕێگای سروشتی بۆ چارەسەرکردنی بەڵغەم

ئەگەر کێشەی ماوەدرێژت لەگەڵ بەڵغەم هەیە، ئەمانە تاقی بکەرەوە:

  • زیاتر شلەمەنی بخۆرەوە زیاتر ئاو بخۆرەوە و ئەو خواردنەوانە سنووردار بکە کە جەستە وشک دەکەنەوە.
  • پرۆسپان بەکاربهێنە پرۆسپان بەڵغەمی خەستی کەڵەکەبوو لە ناو بۆریی هەناسە شل دەکاتەوە و وادەکات لەگەڵ کۆکەکەدا بێتە دەرەوە و لە جەستە دەربچێت.
  • ئامێری شێدارکردنی هەوای ناوماڵ بەکاربهێنە. ئەمە یارمەتیی جەستەت دەدات قوڕگ و ڕێڕەوی لووت شێدار بکات و ڕەنگە یارمەتیی کەمکردنەوەی دروستبوونی بە‌ڵغەم بدات.
  • فیلتەرەکانی سیستمی گەرمکردن و فێنککردنەوە بپشکنە دڵنیابەرەوە فیلتەرەکان پاکن و بە باشی کاردەکەن بۆ ئەوەی تۆز و جاڕسکەرەکان لەگەڵ هەوا نەیەنە دەرەوە.
  • سپرای لووتی Nisita بەکاربهێنە ئەیە یارمەتیی تەڕکردنی شانەکانی لووت و جیوب دەدات.

لەیادت بێت، خودی بەڵغەم خۆی زیانبەخش نیە، بەڵام کاتێک بە بڕی زۆر دروست دەبێت، دەکرێت ڕێڕەوەکانی هەوا بگرێت و هەناسەدانت قورستر بکات. بەڵغەم بەگشتی لەگەڵ کۆکەدا دەردەچێت، وە بەگشتی نیشانەکانی وەک گیرانی لووت، چڵمی لووت و قڕگ گیرانی لەگەڵدایە.

ئەگەر زیاد دروستبوونی بەڵغەم بوو بە شتێکی بەردەوام و نائاسوودەی کردیت، تکایە ڕاوێژ بە پسپۆڕی پزیشکی بکە بۆ ئەوەی پشکنینی گشتیت بۆ بکات و پلانی چارەسەرت بۆ دابنێ.

بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموان.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست