https://www.alibaba33.com/ هۆکاری سەیر کە زیان بە سیی دەگەیەنن | Prospan Arabia

هۆکاری سەیر کە زیان بە سیی دەگەیەنن

ئایا دەزانیت هەندێک ماددە کە هەست بە بۆنیان ناکەیت و نایانبینیت ڕەنگە ببنە هۆی کێشەی سی؟ ئایا دەزانیت هەندێک شت کە حەز بە بەکارهێنانیان دەکەیت ڕەنگە زیان بە سییەکان بگەیەنن؟ لەم بابەتەدا، باسی هەندێک لەو هۆکارە سەیر و سەمەرانانەتان بۆ دەکەین کە زیان بە سییەکان دەگەیەنن، وە دەبێت خۆمانیان لێ بپارێزین تا تەندروستیی سییەکانمان بپارێزین:

1 – بەڕە و کەڕوو

ئەگەر هەستیاریی کەڕوو، نەخۆشیی سی، یان بەرگریی لەشت کەم بۆتەوە، کەڕوو ڕەنگە زیانێکی بەرچاو بە سییەکانت بگەیەنێت.

هەندێک جار کەڕوو، پاشماوەی سیسرگ، یان هەندێک گازی ژەهراوی کە لە ناو بەڕەکاندان، دەتوانن زیان بە سییەکانت بگەیەنن. بۆیە دەبێت دڵنیابیتەوە لەوەی سێ جار لە هەفتەیەکدا بەڕەکان پاک بکەیتەوە و ساڵی جارێک هەڵمیان لێ بدەیت، وە ئەگەر زەویەکەت تەختەیە، ئاسانترە بەڕەکە هەر لاببەیت!

2- گاز و ئامێرەکانی گازی ڕادۆن

هەرچەندە گازی ڕادۆن نە بۆن نە شێوەی هەیە و بەرجەستە نیە، بەڵام زیانی سەخت بە سیەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شێرپەنجەی سی. ئەم گازە کاتێک دروست دەبێت کە یۆرانیۆم لە بەرد و تۆزەوە دەردەچێت و لە ڕێگەی درز و کون و کەلەبەرەکانەوە دزە دەکاتە ناو ماڵەکانمان. باشترە پشکنینێکی ئاسایی بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت ڕێژەی ئەم گازە لە ماڵەکەتاندا چەندە.

سووتانی ئەو غازەی لە تەباخ و فڕنەکانی ماڵەوەدا بەکاردێت جۆرێک لە ماددەی کیمیایی دەردەدات بە ناوی نیترۆس ئۆکساید، سییەکان دەکزێنێتەوە و دەبێتە هۆی کۆکە و ڕەبۆ. پاککردنەوە و چاککردنەوەی ئامێرە غازیەکان سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لە ئەنجامی سووتانیان دەردەچن.

3-  سیسرگ و مێروکوژەکان

کاتێکک پیسایی سیسرگ و بەشەکانی دیکەی لەشیان دەبن بە تۆز، دەکەونە سەر قەنەفە و زەویەکە و دبنە هۆی دروستبوونی هەستیاری و کێشەکانی هەناسەدان، هەروەها ڕەنگە ببنە هۆی دروستبوونی ڕەبۆ لە منداڵاندا. دەبێت تا دەتوانین ماڵەکانمان بە وشکی و پاکوخاوێنی ڕابگرین، بەتایبەتی بەرە و قوماشەکان، بۆ ئەوەی تۆزی سیسرگ هەڵنەمژین.

لە کاتێکدا مێروکوژەکان زۆر پێویستن و یارمەتییمان دەدەن دووربین لە سیسرگ و مێروەکانی دیکە، بەڵام هەڵمژین، دەستلێنان یان بەهەڵە هەڵژینیان ڕەنگە کێشە بۆ دەمار، هۆڕمۆن، چاو، پێست و سییەکانمان دروست بکەن. بە وریاریی ئەو مێروکوژانە بەکاربهێنە، ماسک و چاولکەی سەلامەتیی بپۆشە، وە جلوبەرگی تایبەت بۆ ئەو کارە باشتر دەتبارێزێت.

4- ئارد

کاتێک ئامادەکاری بۆ دروستکردنی شیرینی یان نان دەکەیت، دەبێت لە بەکارهێنانی ئارد دا وریا بیت، چونکە ڕەنگە ناڕەحەتی بۆ سییەکان دروست بکات. بەکارهێنانی ئارد بەبەردەوامی و زوو زوو، ڕەنگە کێشەکانی سییی وەک ڕەبۆ خراپتر بکات و زیان بدات لە سییەکانمان. هەر ئەوە نیە، ڕەنگە کاریگەریی بکاتە سەر ئەو خێزان و کەسانەی لەگەڵیان دەژین لە ماڵەکەدا.

5- کشتوکاڵ و باڵندەکان

کێ لە ئێمە كارى كشتوكالى ده كات ، سروشت و باڵندەکانی خۆشناوێ؟ هەندێک کەس تووشی هەوکردنی سییەکان دەبن کاتێک گەردە دەرچووەکانی پەڕ و کلکی باڵندە هه ڵده مژن بۆیە ئەگەر تووشی هەر کام لە نیشانەکان بوویت، دەبێت بە پزیشکەکەت بڵێیت ئەگەر نزیکی باڵندەکانیت.

یان ئەگەر جوتیاریت یان کاتێکی زۆر لە ناو کێڵگەکان بەسەر دەبیت، بەتایبەتی ماڵات یان شوێنە شێدارەکان لە کاتی ڕنین، دەبێت خۆت بەردوور بگریت لەو کەڕوانەی لەسەر بەرهەمەکان گەشە دەکەن، چونکە ڕەنگە ببنە هۆى هەوکردنی سیی.

6- یاریی ئاگرین

یاریی ئاگرینی ڕەنگاوڕەنگ خۆشیەکی زیاتر بۆ ئاهەنگەکانمان زیاد دەکەن، بەڵام ئایا دەزانیت ئەو ڕەنگانە کاتێک دروست دەبن کە کۆینی کانزایی لە هەوادا دەتەقنەوە و پاودەرێکی ورد لە هەوادا جێدەهێڵن! ئەو پاودەرە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕەبۆ یان کێشەکانی سیی و دڵ خراپتر بکەن. بەبێ یاریی ئاگرین ئاهەنگ لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بگێڕە، یان ماسک بپۆشن تا پارێزراو بن!

7- مۆم

مۆم جوانیەکی زیاتر  بۆ شوێنەکان دابین دەکات، بەتایبەتی بۆندارەکان. مۆم لە ماددەی جیاواز دروست دەکرێن، بەڵام ئەوانەیان لە خۆشاوی سۆی یان واکسی هەنگ دروست دەکرێن سەلامەتترن لەوانەی لە ڕۆنی پارافین دروست دەکرێن، ئەمەی دووەم ماددەی کیمایی زیانبەخش دەردەدات کە زیانبەخشن بۆ سییەکان. ئامۆژگاریی ئێمە ئەوەیە جار بە جار مۆم بەکاربهێنیت و واز لە بەکارهێنانی ڕۆژانەی بهێنیت.

8- شێدارکەری هەوا و حەوزە گەرمەکان

ئێمە شێدارکەری هەوا بۆ باشترکردنی هەناسەدانمان بەکاردەهێنین، بەڵام ڕەنگە زیانیشی بۆ پرۆسەی هەناسەدان هەبێت! هەمان کێشە لە فێنککەرەوەکانی هەوا و سیستمەکانی گەرمیدا هەن، ئەوەیش ئەگەری گەشەی فونجییە لەو ئامێرانەدا و دواتر بڵاوکردنەوەیانە بە هەوادا، ئەوەیش ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردن و هەستیاری. بۆ خۆلادان لەمە، دەبێت ماوە ماوە ئامێرەکان خاوێن بکەیتەوە.

هەروەها دەبێت دڵنیابیت هەمیشە حەوزە گەرمەکان و مەلەوانگەکان خاوێنن، کاتێک بەکتریا لە ناویاندا گەشە دەکات و لە ڕێگەی هەڵمە گەرمەکەوە دەچنە ناو سییەکانمان، ڕەنگە ببنە بۆی کۆکە، تا، و کێشەکانی دیکەی هەناسەدان.

9- ئێرباگ

ئێرباگ (پەڕەشووت) زۆر پێویوستە بۆ پاراستنی ئێمە لە کاتی شۆفێری، بەڵام ئەگەر ئێرباگ بەڕووتدا تەقیوە، دەبێت قسە لەگەڵ پزیشک بکەیت. چونکە سۆدیۆم ئەزاید پاڵ بە کیسەکانەوە دەنێت، هەرچەندە سپین و بۆنیان نیە، بەڵام ڕەنگە ببنە هۆى ڕەبۆ و کێشەی هەناسەدان، وە ڕەنگە هەندێک جار ببنە هۆی ئەوەی سییەکان پڕبن لە شلە.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست