من تووشی سەرئێشە یان شەقیقە بووم؟

زۆر جار تووشی سەرئێشە و ئازاری پلدان دەبین کە لە ژیانی ڕۆژانە داماندەبڕێت. ئێمەیش لەخۆمانی تێکدەدەین و حەزدەکەین بزانین تووشی شەقیقە یان سەرئێشەی ئاسایی بوون، بەبێ ئەوەی جیاوازیی نێوانیان بزانین. ئایا هەمان شتن، ئایا جۆری جیاوازیی سەرئێشە هەن؟ کاتی ئەوەیە وەڵامەکەی بزانین تا بتوانین داودەرمانی دروست بۆ وەستانی ئازار یان ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی وەربگرین!

سەرئێشە چییە و جۆرەکانی چین؟

سەرئێشە ئازارێکی بەردەوامە لە ناوچەیی سەر و ڕەنگە ببێتە هۆی پەستان. سەرئێشەی سووک تا سەختی هەیە. ناوچەکانی سەر تەوێڵ، لاتەنیشتەکانی سەر، پشتی سەر. ئەمانەی خوارەوە جۆرە جیاوازەکانی سەرئێشەن:

سەرئیشەی گرژی

ئەمە جۆرێکی باوی سەرئێشەیە و بەهۆی شەکەتی، فشار و گرژیی ماسولکە دروست دەبێت، بەگشتی سی خولەک تا حەوت ڕۆژ دەخایەنێت.

سەرئێشەی هێشوویی

سەرئێشەیەکی زۆر سەختە کە کاریگەریی دەکاتە سەر لاتەنیشتی سەر، وە لە شێوەی هێرشکردندا دێت، دوای ئەم هێرشی ئازارانە، ماوەی پێ ئازاد دێن.

سەرئێشەی جیوب

ئەم سەرئێشە لەگەڵ نیشانەکانی جیوبدا دێن، وەک پلەی گەرمیی بەرز، گیرانی لووت، کۆکە، و ئەوانی دیکە. زۆر جار، لەگەڵ شەقیقە تێکەڵ دەکرێت.

سەرئێشەی هەڵەکارکردنی چیاری

ئەمە سەرئێشەیەکە پەیوەندیی بە نەخۆشییەکی زگماکی هەیە بەناوی ‘کارککردنی هەڵەی ئارنۆڵد چیاری’، لەم حاڵەتەدا قەبارەیەکی بچووکی کەللەسەر پاڵ بە بەشەکانی دواوەی مێشک دەنێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە.

سەرئێشەی تریشقە

سەرئێشەیەکی زۆر سەختە، پێی دەڵێن چلامیدیا چونکە لەناکاو دەردەکەوێت و تا ئەوپەڕی 30 چرکە دەخایەنێت. ئەم جۆرە سەرئێشە جددیە و پێویستی بە چارەسەری دەسبەجێ هەیە. هۆکارەکانی ئەمانە دەگرنەوە: خوێنبەربوونی ناو مێشک، دڕانی خوێنبەرەکانی ناو مێشک، جەڵتە یان هەر پێکانێکی جددی.

شێوازەکانی چارەسەرکردنی سەرئێشە چین؟

  • ئەو دەرمانانەی بێ پسوڵەی پزیشکی دەفرۆشرێن، وەک پاراسیتامۆڵ، ئەسپرین و ئیبوپرۆفین.
  • تەکنیکەکانی پشوودان، ئەوانە کاریگەرییان هەیە بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئازاری سەر، وە چانسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی کەم دەکاتەوە، تەکنیکەکان وەک: چارەسەری گەرمی (فشارکردنی پارچە قوماشی گەرمی بە لەش و هەناسە هەڵمژینی گەرمی)، مەساأ، خۆ هێمنکردنەوە، مەشقەکانی پشوودان و کشاندنی مل.

شەقیقە چیە؟

سەرئێشەیەکی سەختە و زۆرجار نیشانەی دیکەی لەگەڵدایە وەک دڵتێکچوون و ڕشانەوە، ئازاری یەکێک لە چاوەکان یان گوێکان، ئازاری لاتەنیشتەکانی سەر، یان هەستیاری بە ڕووناکی و دەنگ، وە هەندێک جار تووشبوو ئەزموونی لەدەستدانی بینایی دەکات. ئازاری شەقیقە مامناوەند تا سەختی هەیە، لە هەندێک حاڵەتدا، زۆر سەختە، کەسی تووشبوو ڕەوانەی ژووری لەناکاوی دەکرێت. لە کاتێکدا بەگشتی کاریگەریی دەکاتە سەر یەک لا، بەڵام هەندێک جار هەردوولا تووشی ئازار دەکات، ئەوەندە بەئازارە کاریگەریی بکاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی کەسەکە.

شەقیقە دوو جۆری هەیە: شەقیقەی ئاورا، و شەقیقەی بێ ئاورا. کەوایە ئاورا چییە؟

ئاورا کۆمەڵە سیگناڵێکی ئاگادارکردنەوە 10 تا 30 خولەک پێش هێرشەکە دەستپێدەکەن. یەک یان زیاتر لەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە: بێتوانایی لە بیرکردنەوە، هەستکردن بە سڕبوون و تەزین لە دەست و دەموچاودا، بینینی ڕووناکی فلاشدەرەوە یان هێڵی نامۆ، و ئەوانی دیکە.

لە هەندێک حاڵەتدا، نیشانەکان ڕەنگە ڕۆژێک یان دووان پێش هێرشەکە دەربکەون، بەوە دەڵێن ‘قۆناغی سەرەتایی”، وە ئەمانە دەگرێتەوە: قەبزبوون، خەمۆکی، باوێشکی زۆر، کۆڵنجکردنی مل، و ئەوانی دیکە.

شێوازەکانی چارەسەری شەقیقە و ڕێگری لێکردنی چین؟

پێش باسکردنی شێوازەکانی چارەسەری شەقیقە، دەبێت هەوڵ بدەیت تا دەکرێت خۆی لێ لابدەیت، ئەویش بە دوورکەوتنەوە لەو خواردن و ماددانەی دەبنە هۆی حاڵەتەکە، وەک کحول و کافاینن، وە بە گرتنەبەری ڕێکاری کاریگەر بۆ کەمکردنەوەی فشار و شەکەتی. سەرەڕای ئەوە، دڵنیابەرەوە ئەو داودەرمانە دەخۆیت پزیشک بۆی نووسیویت، وەک دژە خەمۆکیەکان، داودەرمانی پەستانی خوێن، داودەرمانی دژە پەڕکەم، و ئەوانی دیکە.

ئەمانەی خوارەوە هەندێک لە هەژێنەرە سەرەکیەکانی شەقیقەن:

  • فشاری سۆزداری
  • حەبی دژە سکپڕبوون
  • کحول و کافایین
  • گۆڕانی هۆڕمۆنی
  • وەستانی سووڕی مانگانە

ئەو کەسانەی کەمتر تووشی شەقیقە دەبن، بەکارهێنانی داودەرمانی کەمکردنەوەی ئازار بۆ ئەم جۆرە سەرئێشە، ئازار شکێن، دەرمانی دژە هەوکردن ڕەنگە بەسوود بێت.

ئێمە ئامۆژگارییتان دەکەین زیاتر لە 10 ڕۆژ لە مانگێکدا دەرمانی شەقیقە بەکارمەهێنە، چونکە ببێنە هۆی دروستبوونی کاریگەرییەک کە بە سەرئێشەی گەڕانەوە ناسراوە، بەو شێوە دۆخەکە بە تێپەڕبوونی کات خراپتر دەبێت.

من تووشی سەرئێشە یان شەقیقە بووم؟

ئەگەر تووشی ئازاڕێکی سەخت هاتوویت، تەنها لە یەک لای سەرت یان هەردوو لاکەی، وە نیشانی دیکەی وەک دڵتێکهەڵهاتن، گێژی، بینینی ڕووناکی بریسکاوی، ڕەنگە تووشی شەقیقە بووبیت.

بەڵام ئەگەر هەست بە پەستانێکی کەم لە سەرت دەکەیت، زۆربەی جار تەوێڵ یان تەوقی سەرت، وە هیچ نیشانەی دیکەی نیە، ئەگەر زۆرە تەنها سەرئێشەیەکی ئاسایی بێت.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست