https://www.alibaba33.com/ زەوی نیشتیمانی ئێمەیە، با بیپارێزین. | Prospan Arabia

زەوی نیشتیمانی ئێمەیە، با بیپارێزین.

ئەمڕۆ جیهان تووشی بەرۆکگیریی (تەحەدا) قەیرانی وزە دەبێتەوە. زۆرجار هەست ناکەین کە ئێمە بەرپرسین بەرامبەر بەفیڕۆدانی وزە لە ناوماڵ و کۆمەڵگاکەماندا. زۆر گرنگە بۆ هەر یەکەمان کە چاوکراوە بین بۆ ئەو رێگایانەی بەهۆیانەوە دەتوانین بەشداری لە بنیادنانی سبەینێیەکی باشتر بکەین بۆ خۆمان و نەوەکانی داهاتوومان. بە گۆڕینی هەندێک خووی بەفێڕۆدانی وزە و پیادەکردنی شێوازێکی ژیان کە هاوڕێی ژینگە بێت، هەر یەکەمان دەتوانین یارمەتیی پاراستنی زەوی بدەین و شوێنێکی تەندروستتر و سەلامەتتر بۆ هەمووان دابین بکەین.

لە رێگەی چەند تاکتیکێکی سادە و چەند خوویەکی ئەرێنیەوە دەتوانین بەشداری لە پاراستنی زەوی بکەین:

  • null

    لە رۆژدا رووناکیەکان بکوژێنەرەوە، یان کاتێک ژوورێک بەجێدەهێڵیت گڵۆپەکان بکوژێننەوە، یاخود ئەو ئامێرانەی ناوماڵ لە کارەبا بکەرەوە کە بەکاریان ناهێنیت.

  • null

    گڵۆپی رووناکیی کەم وزە بەکاربهێنە. هەرچەندە ئەم گڵۆپانە لە سەرەتادا نرخیان زیاتری تێدەچێت، بەڵام ١/٤ کەمتر لە گڵۆپی ئاسایی وزە بەکار دەبەن و ٨-١٢ ئەوەندە زیاتر بەرگەی کارپێکردن دەگرن.

  • null

    ئامێری ناوماڵی کەم وزە بکڕە و لە دۆخی پاراستنی وزە کاریان پێ بکە، ئەگەر هاتوو ئەم بژاردەیە لەسەر ئامێرەکە بەردەست بوو.

  • null
    شەحنکەری پاتری لە کارەبا بکەرەوە کاتێک بە پاتریەکان تەواوەتی شەحن کراون یان کاتێک شەحنەکە لەکاردا نیە. هەندێک لە شەحنکەرەکان بە بەردەوامی وزە رادەکێشن، تەنانەت کاتێک ئامێرەکە وابەستە نەکراوە بە شەحنکەرەکەوە.

    وریابە ژوور لە رادەبەدەر سارد یان گەرم مەکە.

  • null

    بەکارهێنانی پلاستیک و کاغەز سنووردار بکە، هەوڵبدە زیاتر شووشە بەکاربهێنیت.

  • null

    هەر کاتێک گونجاو بوو ئاو بپارێزە.

  • null

    لە کاتی ددان شوشتندا بەلۆعەکە بە کراوەیی جێمەهێڵە.

  • null

    خۆشۆردنی کورتر بڕێکی زۆر ئاو دەپارێزێت.

  • null

    درەخت بنێژە بۆ ئەوەی بەگژی گۆڕانی کەشوهەوادا بچیتەوە.

  • null
    کەمتر شمەکی نەگونجاو بۆ ریسایکڵین بکڕە و یارمەتیی کەمکردنەوەی پیسبوون و پاشەڕۆ بدە.
  • null

    دوای شۆردنی جلەکانت بیدە بەر هەوا بۆ ئەوەی بە جلشۆر وشکیان نەکەیتەوە.

  • null

    هەوڵبدە سوود لە سەرچاوەکانی دیکەی وەرگرتنی وزە وەربگرە لە ماڵەکەتدا، وەک وزەی خۆر و وزەی با.

  • null

    ئەگەر بەنیازیت شتێکی بەستوو لێبنێیت، پێشوەخت دەری بهێنە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی بیکاتەوە.

  • null

    کاتێک شمەک دەخەیتە ناو بەفرگرەکە و هاتوچۆ دەکەیت، دەرگاکە بە کراوەیی جێمەهێڵە، تەنها یەک جار کردنەوەی دەگاکەی ١/٤ـی سەرماکەی دەبات.

  • null

    قۆریەکەت زیاد لە پێویست پڕ مەکە، تەنها ئەو بڕەی ئاو بکوڵێنە کە پێویستت پێیەتی.

  • null

    هەمیشە سەری قۆری و تاوە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی خواردنەکە زووتر گەرم ببێت.

  • null

    جلشۆرەکەت لە بۆریی سارد یان فێنک ببەستە، نەک بۆریی گەرم.

  • null

    زیاتر بەپێ بگەڕێ وەک لە ئۆتۆمبێل، بەتایبەتی کاتێک بۆ شوێنێکی نزیک دەچیت.

  • null

    لە کاتی شۆفێریدا هێواش بە! کە خێرا لێدەخوڕیت سوودەمەنیی زیاتر بەکار دەبەیت.

  • null

    هۆشیاری سەبارەت بە کێشە ژینگەییەکان و مەترسیەکان و شێوازەکانی پێکەوە کارکردن بڵاو بکەرەوە بۆ رێگریکردن لەو زیانانە.

تەنها چەند هەنگاوێکی دەوێت بۆ ئەوەی زیاتر هۆشیار بیت و ببیت بە هاوڕێی ژینگە. با ئەمڕۆ دەستپێبکەین و هەوڵەکانمان یەکبخەین بۆ پاراستنی هەسارەی زەوی.

سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەمان. با پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی هەسارەی زەوی.

سەرچاوە:

https://www.earthhour.org/

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست