https://www.alibaba33.com/ باوترین ئەفسانە و حەقیقەتەکان دەربارەی پەتای سەرما و هەڵامەت | Prospan Arabia

باوترین ئەفسانە و حەقیقەتەکان دەربارەی پەتای سەرما و هەڵامەت

وەرزی پەتای سەرما و هەڵامەت هاتووە. لە کاتی تووشبوون بە پەتای سەرما، قسە و ئامۆژگاری ئەبارێن بەسەرماندا لە هاوڕێ، داپیرە و باپیرە و دایک و باوکمانەوە، نیەتی ئەوانیش تەنها ئەوەیە یارمەتیت بدەن نیشانەکانت لەسەر سووک بکەن.  ئێمە لەگەڵ بیستی و جێبەجێکردنی نەریتە کۆنەکان گەورە بوون، لە کاتێکدا هەندێکیان بەسوودن، بەڵام هەندێکیان تەنها چەواشەکارین.

لەم بابەتەدا، باوترین ئەفسانەکان دەربارەی پەتای سەرمابوون و هەڵامەت ئاشکرا دەکەین.

ئەفسانەی 1: ئەگەر لە وەرزی سەرمادا چاکەتی ئەستوور لەبەر نەکەیت یان بە قژی تەڕ بچییتە دەرەوە تووشی پەتای سەرما دەبیت.

حەقیقەت: تەنها ڕێگا بۆ تووشبوون بە هەڵامەت بەرکەوتنی ڤایرۆسەکەیەتی. پەتای سەرما بە زیاتر لە ٢٠٠ جۆری ڤایرۆس و گۆڕاوەکانی تووشی مرۆڤ دەبێت، نەک بە سەرما بوون. ئەوە ڕاستیە زۆربەی پەتای سەرما لە وەرزەکانی پایز و زستان تووش دەبین. ئەوەیش لەبەر ئەوەی خەڵک کاتی زیاتر لە ناوماڵ بەسەر دەبەن، ئەوەیش وادەکات بەرکەوتنی نزیکیان لەگەڵ ئەو کەسانە هەبێت کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن. هەندێک ڤایرۆسی پەتای سەرما چالاک دەبن کاتێک شێ نزمە، بەتایبەتی لە ماوەی مانگە فێنکترەکان.

ئەفسانەی 2: کە تووشی پەتای سەرما بوویت خواردن بخۆ، کە تووشی تا بوویت خۆت برسی بکە

حەقیقەت: هیچ کات خۆت برسی مەکە! جەستەت پێویستی بە بەهای خۆراکیی باشە بۆ ئەوەی بەباشی کار بکات و باشتر چاک بێتەوە، ئەگەر برسیت بوو، خواردن بخۆ، ئەگەر حەزی خواردنت لەدەست دا، شلەکان بخۆەرەوە. لە هەمویشی گرنگتر، خواردنەوەی شلەمەنی شتێکی گرنگە بۆ هەموو جۆرەکانی تووشبوونی ڤایرۆسی.

ئەفسانەی 3: ئەنتی بایۆتیکەکان چارەسەری پەتای سەرما و هەڵامەت دەکەن.

حەقیقەت: ئەنتی بایۆتیکەکان تەنها بۆ چارەسەری تووشبوونی بەکتریایی گونجاوە، بەڵام بۆ تووشبوونی ڤایرۆسی، وەک هەڵامەت، کاریگەر نین. لەوەیش سەیرتر، ئەنتی بایۆتیکەکان ڕەنگە نیشانەکانی پەتای سەرما و هەڵامەت خراپتر بکەن.

 ئەفسانەی 4: شلەی مریشک چاکبوونەوە لە هەڵامەت خێرا دەکات.

حەقیقەت: شلەمەنیی گەرم قوڕگت نەرم دەکەنەوە و جەستەت تەڕ دەکەن. لەگەڵ ئەوەیشدا، شلەی مریشک ناتوانێت هەڵامەتت لەکۆڵ بکاتەوە.

ئەفسانەی 5: ڤاکسینی هەڵامەت جەستەت دەستەمۆی پەتای سەرما و هەڵامەت دەکات.

حەقیقەت: ڕاست نیە. دەرزیی هەڵامەت لە ڤایرۆسی ناچالاککراو دروستکراوە و ناتوانیت تووشبوونی ڤایرۆسی بگوازێتەوە. ئەوەیشت لەیاد نەچێت، هەفتە یان دوو هەفتەیەکی پێدەچێت تا پاراستن لە ڤاکسینەکەوە وەردەگریت. هەندێک کەس ڕەنگە تووشی قوڕگ یاوسان یان تایەکی سووک ببن وەک نیشانەی وەرگرتنی ڤاکسینەکە، بەڵام ئەوە هەڵامەت نیە.

 ئەفسانەی 6: ڤیتامین C و زینک لە پەتای سەرما دەتپارێزن.

حەقیقەت: ئێمە دەزانین کەموو ڤیتامین و کانزاکان زیان بە سیستمی بەرگری دەگەیەنن، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نیە وەرگرتنی ژەمی زیاتری ڤیتامین C و زینک سوودیان هەبێت. بۆیە بەپێی پێویستیەکانت ژەمی ئەوانە وەربگرە.

ئەفسانەی پزیشکی بەو شێووە خۆیان دەخزێننە ناو چاودێریی پزیشکی. کاتێک وەرزی هەڵامەتە، هەنگاوی پێویست بگرە بەر بۆ ئەوەی تەندروست بیت.  شلەمەنی زۆر بخۆرەوە، ئەگەر تووشکی هەڵامەت یان پەتای سەرما بوویت پرۆسپان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لە کۆکە ڕزگارت بکات و سپرایی لووتی Nisita وەربگرە بۆ بەردامی نیشانەکانی لووت گیران.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست