ئایا ناوچەی شێدار زیان بە تەندروستیی دەگەیەنێت؟

شێ چییە؟ بۆ تەندروستیمان بەسوودە یان زیانبەخشە؟

لەگەڵ دەستپێکردنی هاوین و پلەی گەرمیی برەز، ڕێژەی شێ لە چەندین وڵات و هەرێم بەرز دەبێتەوە؛ ڕێژەی شێ واتە پێوانەی هەڵمی ئاو لە هەوای چواردەورمان. تا ڕێژەی شێ بەرزتر بێت، زیاتر هەست بە نائاسوودەیی دەکەین، چونکە شێ پڕۆسەی بەهەڵمبووونی ئەو عارەقە کەم دەکاتەوە کە جەستەمان دەری دەکات، بۆهە هەستی گەرمامان لا بەرز دەکاتەوە، بەتایبەتی کاتێک ڕێژەی شێی پەیوەندیدار 55 تا 60% تێدەپەڕێنێت.

جەستەمان میکانیزمێکی بەرگری بۆ پاراستنی پلەی گەرمی لەش بەکار دەهێنێت، ئەویش لە ڕێگەی عارەقکردن، زیادبوونی هەناسەدان و گۆڕانکاری لە سووڕی خوێن، بەڵام لەبەر ئەوەی شێ ڕێگری لە عارەکردنەوە دەکات، جەستەمان پەنا بۆ شێوازەکانی دیکە دەبات بۆ ئەوەی پلەی گەرمیی خۆی ڕابگرێت. هەر لەبەر ئەوەیە ڕەنگە تێبینی بکەیت کە پلەی گەرمیی لەشت بەرز دەبێتەوە خێراتر هەناسە دەدەیت، وە جەستەت خوێنی زیاتر بۆ پەلەکان دەنێرێت و کەمتر بۆ مێشک و ئەندامە ناوەکیەکان دەنێرێت، ئەوەیش دەبێتە هۆی هەستکردن بە شەکەتی و بەرچاو‌تەڵخبوون. سەرەڕای ئەوە، ڕەنگە هەست بکەیت ماسولکەکانت کۆڵنج دەکەن، بەتایبەتی ماسولکەکانی قاچ. هەندێک جار جەستە خوێ و شلەمەنی لەدەست دەدات، وە ناتوانێت پلەی گەرمیی خۆی ڕابگرێت، هەندێک کەس ڕەنگە هەست بکەن گەرما دەیانباتەوە یان تووشی جەڵتەی دڵ ببن.

ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی شێ بوو لەسەر جەستەمان، ئەی کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکان چیین؟

کە شێ بۆ ماوەیەکی درێژتر دەمێنێتەوە، دۆخەکە خراپتر دەبێت، شێی لەڕادەبەدەر دەبێتە هۆی گەشەکردنی پیسکەرەکان و ئەوانیش مەترسییی گەورەن بۆ سەر تەندروستی. کەڕوو لە ژینگەی شێداردا گەشە دەکات، وە بەرکەوتنی نیشانەکانی ڕەبۆ، هەستیاری، نەخۆشیی کۆئەندامی هەناسەدان، وە هەندێک جار هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەی لێ دەکەوێتەوە. لە دۆخی شێداردا، ڤایرۆس و بەکتریاکان کاریگەریەکەیان چەندبارە دەبێتەوە. هەروەها مۆرانە و گەنەیش لە کەشی شێداردا زیاد دەکەن، هەموویان ئەو نیشانانە زەقتر دەکەنەوە کە بەدەستیانەوە دەناڵێنیت. ئەگەر هەستیاری یان ڕەبۆت هەیە، باشترین شت ئەوەیە لە شوێنی شێدار دوورکەویتەوە بۆ ئەوەی کێشە تەندروستیەکانت زیاتر نەبن.

ته نها پيسكه ره  ئەندامیەکان، وەک بەکتریا، مۆرانە و کەڕوو  لە کەشی شیداردا زیاد ناکەن، بەڵکو بڕی ئەو ماددە کیمیاییانەیش کە لە هەوادا هەڵگیراون زیاد دەکەن، ئەوەیش بە شێی بەرز، کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی بەجێدەهێڵن. خەستبوونەوەی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە لە کەرەستە ڕۆژانەکانی ناوماڵەوە دەردەچن، وەک بەڕە و بەرهەمە تەختەکان، زیاد دەکەن چونکە کارلێک لەگەڵ هەڵی ئاو دەکەن. تەنانەت بەرکەوتنی کەمی ئەو ماددە کیمیاییانە پێست، چاو و قوڕگ جاڕس دەکەن، هەروەها نیشانەکانی کۆئەندامی هەناسە زیاتر دەکەن.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێ لە چواردەوری تۆ چیین، چۆن خۆتیان لێ بپارێزیت؟

دوای ئەوەی پێکەوە مەترسیەکانی ڕێژەی بەرزی شێ و زیانەکانیمان بۆ سەر تەندروستی زانی، ئێستا کای ئەوەیە بزانین هۆکاری پشت ئەمە چییە و چۆن ڕێوشوێن بگرینە بەر بۆ ئەوەی لە کێشە دووربین.

کاتێک هەواگۆڕکێی پێویست نییە، نەبوونی هەوای سازگار دەبێتە هۆی بەرزیی ئاستی هۆکارەکانی نەخۆشی ئەویش بە زیادبوونی پیسکەرە ئەندامی و کیمیاییەکان. بۆ ئەوەی دڵنیا بین هەواگۆڕکێی پێویست هەیە و ئاستی شێ بەرز نییە، دەبێت کەسێکی پسپۆڕ بەکاربهێنین بۆ گۆڕینی دیزاینی سیستمەکانی گەرمی، ساردی و فێنکەرەوە ؛ وەک دانانی دەکتی هەوا. هەروەها ڕاسپاردەی ئێمە ئەوەیە هەوا فێنککەرەوەی گەورە بەکار نەهێنیت چونکە وزەی زۆریان پێویستە و ناتوانیت بەردەوام بەکاریان بهێنیت، بەو شێوەیە ناتوانن شێی ناو هەوا لاببەن.

هەروەها، فەرامۆشکردنی چاکسازیی لە فێنککەرەوەکانی هەوا ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لەوەی نەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئاستی شێ بکەیت لە شوێنە داخراوەکاندا، دەبێت هەمیشە دڵنیا بیت باکوخاوێنن و دەستت پێیانەوە بێت.

ڕەنگە ئێمە بتوانن کۆنتڕۆڵی ئاستی شێ بکەین لە شوێنە داخراوەکاندا، بەڵام لە دەرەوە ناتوانین، بۆیە باشترە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە بۆ ئەوەی جەستەت شێدار بێت، وە باشترە بۆ ماوەی درێژ لە دەرەوە نەمێنیتەوە کاتێک کەشوهەوا گەرم و شێدارە.

No results found

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Fill out this field
Fill out this field
تکایە پۆستێکی ئەلکترۆنی درووست بنووسە.

پێڕست