سینگ گیران زۆر باوە لە منداڵاندا، هەڕەشە لە ژیانی ناکات، بەڵام لەوانەیە منداڵەکەت زۆر ناڕەحەت بکات و بەزەحمەت هەناسەی بۆ بدرێت. لەم بابەتەدا، زانیاریی گشتی دەربارەی سینگ گیرانی منداڵ، هۆکار، نیشانە و چارەسەرەکانی باس دەکەین.
هۆکارەکانی سینگ گیران لە کۆرپەلە
- پەتای سەرما
- سیستمی بەرگریی نزیم
- جاڕسکەرەکان، وەک دووکەڵی جگەرە، هەڵمی ئۆتۆمبێل و دوکەڵی چێشتیلێنان
- تەنگەنەفەسی
- لەدایکبوونی ناکام
نشانە و دەرکەوتەکانی سینگ گیران لە منداڵاندا
- قورسیی هەناسەدان
- کۆکە
- گۆڕانی دۆخ
- بێخەوی یان پرخان لە خەودا
- ئەشتیهای خراپ
- تا
کەی بچیتە لای پزیشک
ئەگەر ئەو نیشانانەت بەدی کردن، دەبێت دەستبەجێ منداڵەکەت ببەیتە لای پزیشک
- کێشەی هەناسەدان
ئەمە دەبێتە هۆی سینگ گیرانی سەخت یان گیرانی بۆریی هەوا. ئەگەر لێوەکانی شین بوونەوە، مڕە و نەڕەی کرد، کونەلوتەکانی سووربوونەوە، منداڵەکەت پێویستی بە چاودێریی پزیشکی هەیە.
- شەکەتی
ئەگەر منداڵەکەت هەستی بە شەکەتی کرد و کەمتر میزی کرد، دەبێت دەستبەجێ بیبەیتە لای پزیشک.
چارەسەر بۆ سینگ گیرانی کۆرپەکە
- هەڵمی بۆ دابین بکە وەک شێدارکەر لە ژووری منداڵەکە.
- دەست بدە بە پشتی منداڵەکەتدا بۆ شلکردنەوەی ئەو چڵمەی لە ناوچەی سینگ گیری خواردووە.
- منداڵەکەت بە ئاوی شلەتێن بشۆ بۆ پاککردنەوەی گیرانەکە.
- سپرای لوتی Nisita یان مەڵهەمی لوتی Nisita بەکاربهێنە لە بۆ کۆرپەلە و منداڵ سەلامەتن، بێ گومان بە ڕاوێژی پزیشک.
بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی Nisita بکە لەخوارەوە:
- جاڕسکەرەکان لەناو هەوای ماڵەکەت دوورخەرەوە ئەویش بە بەکارهێنانی گسکی کارەبایی بۆ لابردنی موو، لە ناو ماڵ مۆم مەسووتێنە و جگەرە مەکێشە.
- شروپی گیایی کۆکەی پرۆسپان بەکاربهێنە بۆ شلکردنەوەی ئەو چڵمەی لە سینگدا گیری خواردووە، سووککردنی هەوکردن، چارەسەرکردنی کۆکە و یارمەتییدانی منداڵەکەت بۆ ئەوەی ئازادانەتر هەناسە بدات.
شروپی پرۆسپان لە یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونەوە بۆ منداڵان سەلامەتە
سینگ گیرانی سووک یان مامناوەند لە منداڵاندا باوە و دەبێت تەنها چەند ڕۆژێک بخایەنێت.
ئەگەر خەمی توانای منداڵەکەتە بۆ هەناسەدان یان منداڵەکەت لە خوار 3 مانگەوەیە و تای هەیە، دەبێت دەستبەجێ ڕاوێژی پزیشکی وەربگریت.
ئەگەر سینگ گیرانەکە کاریگەریی کردە سەر خواردن و خەوی منداڵەکە، یان ئەگەر منداڵەکە لە ٣ زیاترە و تای هەیە، دەبێت لەگەڵ پزیشکی منداڵانی منداڵەکەت قسە بکەیت.
هیوای تەندوستییەکی باش بۆ خۆت و خێزانەکەت