بەرهەمەکانی دیکەی ئینگلهارد
Nisita®
نیسیتا (Nisita) شانە بەڵغەمییەکانی لووت دەپارێزێت و شێداریان دەکات





لەگەڵ نیسیتا خۆت لە وشکبوونەوەی لووت بپارێزە.
لووتی وشک کە دەخورێت مایەی بێزاربوونە – و دەکرێت لە هەر کاتێکی ساڵدا ڕووبدات. نیسیتا لە ڕێگەی خوێی کانزاییەوە شانەکانی لووت شێدار دەکاتەوە و هانی دروستبوونی شانەکان دەداتەوە و بەنەرمی یارمەتیی لابردنی توێژاڵ و قەتماغەکان دەدات. نیسیتا یارمەتیی چارەسەرکردنی لووت گیران، نم. پەتای سەرما، دەدات و هەناسەدان لە لووتەوە باشتر دەکات.
یارمەتیدەرێکی کردارییە بۆ هەموو خێزانەکە: نیسیتا دەکرێت لەلایەن گەورەساڵان، منداڵان و کۆرپەلەکانەوە بەکاربهێنرێت، و دەکرێت بۆ چارەسەری ماوەدرێژیش سوودی لێ وەربگیرێت.
مەڵهەمی لووتی نیسیتا
بۆ دروستکردنەوەی پەردەکانی مەڵغەمیی لووت پێشنیاز دەکرێت. خوێ کانزاییە بنەڕەتییەکانی ناو مەڵهەمی لووتی نیسیتا پەردە وشکەکانی بەڵغەمی لووت شێدار دەکاتەوە. تکایە پێش بەکارههێنانی مەڵهەمی لووتی نیسیتا دوای ڕووداو یان نەشتەرگەریی لووت، ڕاوێژ بە پزیشک بکە.
- توێژاڵ و قەتماغە جاڕسکەرەکان لادەبات
- هەناسەدان لە لووتەوە باشتر دەکات
- یارمەتیی چارەسەرکردنی لووتی گیراو، نم. وەک نیشانەی پەتای سەرما، دەدات
سپرای لووتی نیسیتا
بۆ پەردەی وشکی بەڵغەمی لووت و گیرانی لووت: سپرای لووتی نیسیتا ڕێڕەوەکانی لووت بە چەند دڵۆپۆچکەیەک شێ تەڕدەکاتەوە و یارمەتیی خاسێتی پاکردنەوەی سروشتی دەدات. ئەمەیش یارمەتیی باشتر لابردنی گەردیلەکانی تۆز و جاڕسکەرەکانی هەیە. سپرای لووتی نیسیتا بۆ کەمکردنەوەی ووردە ووردەی پشتبەستن بە بەکارهێنانی سپرای لووت بەردان بەکاردەهێنرێت.
- چارەسەری ئایزۆتۆنی بۆ شێدارکردنەوەی ڕێڕەوەکانی لووت
- بەکارهێنانی ئاسانە و بۆ کۆرپە و منداڵانیش گونجاوە.
- بۆ چارەسەری ماوەدرێژ گونجاوە
نیسیتا - پاراستن و چارەسەرکردنی پەردەی وشکی بەڵغەمی ناو لووت پەردەکان شێدار دەکاتەوە و دەیانپارێزێت
- پەردەکانی لووت شێداردەکاتەوە
- خوێی کانزایی بنەڕەتیی تێدایە
- بۆ گەورەساڵان، منداڵان و کۆرپەلەکان
- هەروەها بۆ چارەسەری ماوەدرێژ گونجاوە
مەڵهەمی نیسیتا
- چەندین جار لە ڕۆژێکدا بەهێواشی بڕێکی کەم (نزیکەی 1سم) لە مەڵهەمەکە بکەرە ناو هەریەک لە کوونە لووتەکان.
- بەهێواشی سەری مەڵهەمەکە بکە کە کوونە لووتدا، کەمێک بیگوشە تا مەڵهەم دێتە دەرەوە، بەنەرمی مەساجی کونەلووتی پێ بکە تا لە ناوە بڵاو دەبێتەوە
- هەروەها دەتوانیت مەڵهەمەکە بکەیتە سەر چیلکەی سەر لۆکە و لە کوونەلەتتدا بڵاوی بکەیتەوە.
- بۆ باشترین دەرئەنجام، بەردەوام بە درێژایی ڕۆژ مەڵهەمەکە بەکاربهێنە.
سپرای نیسیتا
بۆ کۆرپەی خوار دوو ساڵ:
لە ڕۆژێکدا چەندین جار، هەر کوونە لووتێک جارێک سپرای تێ بکە.
بۆ گەورەساڵان و منداڵی 2 ساڵ بەرەوسەر:
لە ڕۆژێکدا چەندین جار، هەر کوونە لووتێک 1 یان 2 جار سپرای تێ بکە.
لەم وڵاتانە بەردەستن

لوبنان

قەتەر

بەحرێن

ئیماراتی عەرەبی
ڕاستی و زانیاریی سەرنجڕاکێش دەربارەی لووتی وشک
چەندین هۆکار دەبنە هۆی وشکبوونەوەی لووت – ژووری گەرم یان ژووری بە فێنککەرەوە ساردکراو، تۆز و چەند جۆرێک داودەرمان. لووتی وشک بێزارکەرە: کاتێک پەردەکانی بەڵغەم وشک دەبنەوە، چیی دیکە ناتوانن بەباشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن؛ هەست بە هەستیاری و هەوکردن دەکەن.
ئەمەیش مەترسیی تووشبوون بە پەتا زیاد دەکات و ڕەنگە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەناسەدان هەبێت، و ڕەنگە کاریگەریی بکەنە سەر هەستی بۆنکردن و تامکردنمان. کاریگەرییەکی لاوەکیی دیکەی ناخۆش: توێژاڵ و قەتماغە وشکەکان کە لە لووتدا کۆدەبنەوە دەکرێت زۆر بەئازار بن.
نیسیتا پشت بە کلۆریدی سۆدیۆم و کاربۆناتی سۆدیۆمی هایدرۆجین دەبەستێت بۆ چارەسەرکردنی لووتی وشک. لە ڕۆڵەکانیان وەک گرنگترین ئایۆنەکان، سۆدیۆم و کۆلۆراید بەرپرسیارین لەپاراستنی پەستانی دەڵاندن لە خانەکانی جەستەی مرۆڤ. بەهۆی کاریگەرییە هایدرۆسکۆپییەکانیان (توانای گلدانەوەی ئاو)، ڕۆڵێکی گرنگ لە هێشتنەوەی تەڕیی ناو کوونە لووتەکان دەگێڕن. پاڵپشتی بۆ دروستبوونەوەی پەردەکانی بەڵغەم دابین دەکرێت.