ماڵپەڕی www.prospanarabia.com زانیاریی گشتی دەربارەی بەرهەمی پێشكەشکراو دابین دەکات.
ناوەرۆکەکانی ئەم پەڕانە، مەگەر ئەوەی پێچەوانەکەی خرابێتە ڕوو، موڵکی مەعریفیی Engelhard Arzneimittel GmbH & Co. KG ـە و بە مافی پاراستن پارێزراون. نابێت بەبێ ڕێگەدانی کۆمپانیاکە، بەرهەمبهێنرێنەوە یان بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاربهێنرێن.
ماڵپەڕەکە تەنها زانیاریی گشتی دەربارەی بەرهەمی پێشكەشکراو و نەخۆشی دابین دەکات. هیچ ڕاوێژێکی پزیشکی یان جۆری دیکە پێشکەش ناکات. ئەم زانیاریانە نابنە جێگرەوەی ڕاوێژی پزیشک یان دەرمانساز. تکایە بزانە نابێت لەسەر بنەمای زانیارییەکانی سەر ماڵپەڕەکە، دەستنیشانی نەخۆشی یان چارەسەر بکەیت.
ئەگەر ئەتەوێت سوود لەو بەرهەمە وەربگریت لێرەدا ئاماژەی پێدراوە، تکایە پێشوەختە نامیلکەی پاکەتەکە بە وریایی بخوێنەرەوە.
لە شوێنێکدا کە زانیاریی بەرهەم دراوە، نیشاندەرەکان دەربارەی بەکارهێنانی گیراوەکە باسکراوە ڕەنگە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە بگۆڕێت. بەرهەمەکان ڕەنگە لە وڵاتی دیکە لەژێر ناوی بازرگانیی دیکەدا بخرێنە بازاڕەوە. لەبەر ئەم هۆکارە، هەمیشە پێش بەکارهێنانی دەرمانە ئامادەکراوەکە، ڕاوێژ بە پزیشک بکە.
زانیارییەکانی سەر پەڕەکانی ئینتەرنێت لەگەل یاسای ئەڵمانی پابەندن.
ناوەرۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە لە هەر کاتێکدا بێت دەکرێت بگۆڕدرێن، هەموار بکرێن یان بسڕێنەوە.
مافەکانی لەبەرگرتنەوەی دەق و وێنە
ئەو کەرەستە وێنەیی و دەقیانەی لەسەر ماڵپەڕی www.prospanarabia.com خراونەتە ڕوو بە مافی لەبەرگرتنەوە پارێزراون. بەرهەمهێنانەوە یان بەکارهێنانی وێنە، گرافیک، بەڵگەنامەی دەنگی، زنجیرەی ڤیدیۆیی و دەق لە بڵاوکراوە ئەلیکۆترنی یان چاپکراوەکان بەبێ مۆڵەتی نووسراوی Engelhard Arzneimittel GmbH & Co. KG قەدەغەیە.
بانگەوازی پاراستنی زانیاری
1.تۆمارکردن و پرۆسێسکردنی زانیاریی تەکنیکی
دەتوانیت بەبێ ئاشکراکردنی زانیارییە کەسییەکانت ماڵپەڕەکەمان بەکاربهێنیت. بە دەستگەیشتن بە ماڵپەڕەکەمان، زانیاری لەسەر سێرڤەرەکانمان بۆ مەبەستی ئاسایش تۆمار دەکرێت، وەک ناوی دابینکەری ئینتەرنێتەکەت، ئەو ماڵپەڕەی لێیەوە سەردانی ئێمەت کردووە، ئەو ماڵپەڕانەی ئێمە کە سەردانت کردوون، و ناونیشانی IPـەکەت. لە حاڵەتە تایبەتەکاندا، ئەم زانیارییەک دەکرێت ڕێگە بە ناسینەوە بدەن، بەڵام ئەو بابەتە شموولی هەڵسەنگاندنی کەسی ناکات. کاتێک زانیاری بۆ دابینکەری خزمەتگوزاریی دەرەکی لە چوارچێوەی پرۆسێسکردنی داتا بۆ فەرمانێک ڕەوانە دەکرێت، ئێمە ڕێوشوێنی تەکنیکی و دامەزراوەیی دەگرینە بەر تا زامنی ئەوە بکەین ڕێساکانی پاراستنی داتا پیادە دەکەین.
2.کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی زانیاریی کەسی
ئێمە تەنها ئەو زانیارییە کەسییانە کۆدەکەینەوە کە خۆت بۆمانی ئاشکرا دەکەیت، بۆ نموونە، لە بواری خۆتۆمارکردن، بە پڕکردنەوەی فۆڕم یان بە ناردنی ئیمێڵ. بێگومان ئێمە بە ئامانەت و نهێنیپارێزی مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانە دەکەین و تەنها بۆ ئەو مەبەستانە بەکاریان دەهێنین کە خۆت زانیارییە کەسییەکانت بۆ ئاشکرا کردووە (بۆ نموونە ناردنی زانیاریی بەرهەم، داخوازینامەی کارکردن). زانیارییە کەسییەکانت بەهیچ شێوەیەک لەلایەن ئێمەوە یان کەسانەی پەیوەندیدار بە ئێمە نادرێن بە هیچ لایەنێکی سێهەم، مەگەر بە ڕەزامەندی خۆت یان بە فەرمانی سەرەکیی دەسەڵاتی حوکمی لەسەر فایل نەبێت.
3.ماوەی مانەوەی زانیارییە کۆکراوەکان
زانیارییە کەسییە کۆکراوەکان ڕەشدەکرێنەوە یان بلۆک دەکرێن ئەگەر ڕەزامەندیی هەڵگرت بکشێنیتەوە، ئەگەر زانرا چیی دیکە پێویست نیە بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستەی بۆی هەڵگیراون، یان ئەگەر لەبەر هۆکاری یاسایی ڕێگری لە هەڵگرتنیان کرا.
ماوەی یاسایی کارپێکراو بۆ هەڵگرتنی زانیاریی پیادە دەکرێت.
لەسەر داواکاری، خۆشحاڵین لە ئەو زانیارییە کەسییانەی خۆت ئاگادارت بکەینەوە کە هەڵمانگرتوون. ئەو زانیارییانە تا ساڵی دوو جار بێبەرامبەر دابین دەکرێن.
4.بەستەری ماڵپەڕەکانی دیکە
ماڵپەڕەکە بەستەری ماڵپەری دیکەی تێدایە. ئێمە بە ڕەوانی خۆمان لە هەموو ناوەرۆکێکی پەیوەست بەو ماڵپەڕانە بەدوور دەگرین.
هەموو بەستەرەکانی ماڵپەڕەکەمان بۆ ماڵپەڕەانی دیکە ئەو خزمەتگوزارییانەن ئێمە دەیاندەین بە سەردانکەرانمان. ئێمە لە ناوەرۆکەکانی ئەو ماڵپەڕانە بەرپرسیار نین و ئەو زیانانە لەئەستۆ ناگرین بەهۆی ناوەرۆکەکانی ئەو ماڵپەڕانە دێنە ئاراوە.
سوپاست دەکەین بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕەکەمان. ئەگەر هەر پرسیار یان پێشنیازێکت هەیە، تکایە بێ دوودڵی پەیوەندیمان پێوە بکە.