چۆن وابکەیت منداڵەکەت لە ماوەی پەتای سەرمادا هەست بە باشتر بکات؟

دەزانیت منداڵ ڕەنگە لە ساڵێکدا تا 8 جار تووشی پەتای سەرما ببێت؟
بەداخەوە، پەتای سەرما هۆکاری سەرەکییە کە منداڵان ڕۆژانی قوتابخانەیان لەدەست دەردەچێت. چەندین جار، دایک و باوکان هەست دەکەن هیچیان لەدەست نایەت کاتێک منداڵەکانیان ناڕەحەتن. وەک دایک و باوک، دەتوانیت چی بکەیت تا یارمەتیی منداڵەکەت بدەیت هەست بە باشتر بکات؟ زیاتر بخوێنەرەوە و زیاتر بزانە کە چۆن دەتوانیت بەکاریگەرییی ئامۆژگارییەکانی پرۆسپان جێبەجێ بکەیت.

پەتای باو بەگشتی بە قۆنا‌‌غ و نیشانەی جیاواز پەرەدەسێنێت. بەگشتی نزیکەی یەک تا سێ ڕۆژ دوای بەرکەوتن بە ڤایرۆسی پەتا دەردەکەون.

چۆن وابکەیت منداڵەکەت لە ماوەی پەتای سەرمادا هەست بە باشتر بکات؟

پشوودان

منداڵەکەت دەبێت لە شەو و ڕۆژدا پشووی باش وەربگرێت تا خێراتر چاکبێتەوە.

خواردنەوەی شلەمەنی

زۆر گرنگە بڕێکی زۆر شلەمەنەی بە درێژایی ڕۆژەکە بخۆیتەوە، بەتایبەتی ئاو، سوپی مریشک، و شەربەتی پرتەقاڵ.

بەکارهێنانی شێدارکەر

شێردارکەر یان بەهەڵمکەر هەواکە شێدار دەکەنەوە و منداڵەکە لە لووت گیران دەپارێزن.

گەرماوی گەرم

گەرماوی گەرم یارمەتیی پشوودان و ڕۆکردنەوەی بەڵغەم لە ڕێڕەوی لووتەوە دەدات، و ڕێگە بە منداڵەکە دەدات شەوانە پشوویەکی ئارام بدات.

سەردانی پزیشک بکە بۆ وەرگرتنی دەرمانی گونجاو

پێش ئەوەی هیچ دەرمانێک بدەیت بە منداڵان، ڕاوێژ بە پزیشک بکە. پرۆسپان بە چەندین شێواز بەردەستە و یارمەتیی ڕزگارکردنی منداڵەکەت لە کۆکەی بێزارکەر دەدات. نیسیتایش بە دوو شێواز بەردەستە، سپرای و مەڵهەم، کە بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکەت لە لووتی وشک و خوران زۆر بەسوودە.