لە پسپۆڕانەوە بیبیستە
پزیشکی ڕاوێژکاری منداڵان و کۆرپەلە
ریاز - عەرەبستانی سعودی
هۆکاری سەرەکیی ئێسکە نەرمە چییە؟
کەمیی ڤیتامین D، کە بەرپرسە لە هەڵمژینی کالیسیۆم و فسفۆڕ لە سەرچاوە شیرەمەنییەکان.
نیشانەکانی ئێسکەنەرمە چین؟
لاوازیی ئێسکەکانی قۆڵ، قاچ، حەوز، و دڕکەپەتک.
شکانی ئێسک.
گەشەی خاو و باڵای کورت
دەرکردنی ددان دوادەکەوێت.
لاوازیی ماسولکە.
چی ڕوودەدات ئەگەر منداڵەکەت چارەسەر نەکەیت؟
ڕەنگە ببێتە هۆی شکانی دڕکەپەتک و تووشبوون بە شەلەل.
چەمانەوەی دڕکە پەتک و لەدەستدانی ددانی هەمیشەیی.