کوێت
ئامۆژگاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە لە ڕەمەزاندا
1- پارشێو فەرامۆش مەکە
نەخواردنی پارشێێو مەترسیی هایپۆگلاسیما (کەمیی شەکری خوێن) و وشکبوونەوە دروست دەکات، پارشێو دەبێت ئەمانەی تێدا بێت:
کاربۆهیدرەیتی ئاسان هەرسکراو: شۆفان، نانی دانەوێڵەی پوخت، کینوا، برنجی قاوەیی بۆ وزە.
پرۆتین: هێلکە، فاسۆلیا، ماستی یۆنانی، تۆفو، یان کۆشتی بێ چەوری بۆ سەقامگیرکردنی شەکری خوێن.
چەوریی تەندروست: ئەڤۆکادۆ، چەرەزات، ناونەکان، ڕۆنی زەیتون بۆ هاندانی هەستی رێربوون و دابینکردنی وزەی ماوە درێژ.
2- خۆت لە بەربانگێک بەدوور بگرە شەکر و کاربۆهیدراتی بەرز بێت
بە خورما و ئاو ڕۆژوو بشکێنە: 1-2 خورما بۆ وزەیەکی خێرا و ئاو بۆ تەڕبوونەوە.
سوپی تەندروست: سوپی سەوزەوات و نیسک بۆ هاندانی هەرسکردن.
پرۆتینی برژێنراو: مریشک، ماسی، یان پرۆتینی ڕووەکی (وەک پاقلەمەنییەکان یان تۆفو).
کاربی ئاڵۆز: پەتاتەی شیرین، دانەوێڵە، یان پاقلەمەنییەکان لەجیاتیی برنجی سپی یان کارپی پاڵێوراو (نیشاستەییەکان).
سەوزەکان: سەوزەواتە نا نیشاستەییەکان وەک سپێناخ، برۆکلیی، یان بیبەری سەوز بۆ ڕیشاڵ و بەها خۆراکییە بنەڕەتییەکان.
3- زیاد لە پێویست مەخۆ
زیاد لە پێویست خواردن لە بەربانگ و پارشێو ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش و ناجێگیریی ئاستی شەکری خوێن.
4- خۆت لە وشکبوونەوە بپارێزە
لە نێوان بەربانگ تا پارشێو ئاوی پێویست بخۆرەوە و خۆت لە خواردنەوە شەکرییەکانی وەک قاوە، چا، شەربەت بەدوور بگرە.
5- چاودێریی کردنی ئاستی شەکری خوێن فەرامۆش مەکە
بەردەوام پێش و دوای بەربانگ پشکنین بۆ ئاستی شەکری خوێن بکە تا لە جێگیرییەکەی دڵنیا بیت.
6- لە ماوەی کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون خۆت لە چالاکیی جەستەیی سەخت بەدوور بگرە
لەکاتی بەڕۆژووبوون بەشداری لە چالاکیی سووک بکە، وەک پیاسەکردن، وەرزشی سەخت ئەنجام مەدە.
7- نیشانەکانی دابەزین یان بەرزبوونەوەی شەکری خوێن فەرامۆش مەکە
ئەگەر تووشی گێژبوون، شەکەتی، یان عارەقکردنی زۆر ، یان سەرلێشێوان بوویت، دەستبەجێ ڕۆژووەکەت بشکێنە و ڕاوێژ بە پزیشک بکە.
8- بەبێ ڕاوێژی پزیشک گۆڕانکاریی لە داودەرمانەکانت مەکە
هەمیشە پێش گۆڕینی خشتەی ئینسۆلین یان دەرمان لە ماوەی ڕەمەزاندا ڕاوێژ بە پزیشک بکە.
9- بەتەنها پشت بە خواردنی سورەکراو یان پرۆسێسکراو مەبەستە
تەرکیز بخەرە سەر ژەمی لە ماڵ ئامادەکراو و هاوسەنگ، نەک خواردنە زۆر پرۆسێسکراوەکان یان لە ڕۆندا سورکراوە.
10- بەبێ ڕاوێژی پزیشکی خۆت لە بەڕۆژووبوونی ماوەدرێ بپارێزە
نەخۆشانی شەکرە دەبێت پێش ڕۆژووگرتن ڕاوێژ بە پزیشک بکەن تا بزانن ڕۆژووگرتن سەلامەتە یان نا.
بەهیوای ڕەمەزانێکی تەندروست و پڕ خێر بۆ هەموو لایەک!