کۆکەی منداڵان

کاتێک منداڵ تووشی کۆکە دەبێت، قورسە بزانیت پێویستە بەپەلە بیگەیەنیتە لای پزیشک یان جارێ پەلە نەکەیت و فشار لەسەر خۆت دروست نەکەیت.

بەگشتی، جەستە دژی تەنە نامۆکان پارێزگاری لەخۆی دەکات و کۆکە بەکاردەهێنێت بۆ ڕزگاربوون لە هەر تەنێکی بێگانە کە نابێت لە کۆئەندامی هەناسەدان بمێنێتەوە، وەک بەڵغەمی زیادە، تۆز، یان هەر تەنێکی نامۆ. کۆکەی منداڵ چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە، ئەمانە چەند هۆکارێکی جیاوازی کۆکەن

هەوکردن

پەتای سەرما و هەڵامەت منداڵ تووشی کۆکە دەکات. هەوکردنی ڤایرۆسی یان بەکتریایی دەکرێت بە دەرمانی پێشنیازکراو لەلایەن پزیشکەوە چارەسەر بکرێت. زۆر گرنگە هۆکاری کۆکەکە چارەسەر بکەیت.

گەڕانەوەی ترش

وەک گەورەساڵان، منداڵانیش تووشی نیشانەکانی گەڕانەوەی ترش دەبن، و نیشانەکانی وەک کۆکین، ڕشانەوەی ناوبەناو، تامی ناخۆشی دەم و دڵ کزانەوە دەبن.

چارەسەرکردنی گەڕانەوە بەپێی تەمەن و تەندروستیی منداڵەکە دەگۆڕێت. پێشنیاز و ئامۆژگارییەکانی پزیشکی منداڵان جێبەجێ بکە بۆ زاڵبوون بەسەر حاڵەتەکە.

ڕەبۆ

ڕەبۆ دۆخێکی تەندروستییە کە منداڵەکە منداڵەکە تووشی هەناسەسواری دەبێت، چی شەو بێت یان ڕۆژ، یاری بکات یان پشوو بدات، بگری یان پێبکەنێت. پزیشکی منداڵان هەنگاوی پێویست دەگرێتە بەر کە نیشانەکانت بۆ باسکرد تا چارەسەری گونجاوی پێبدات. هەستیارەیەکان

هەستیارییەکان

وەک کۆکەی درێژخایەن، و قوڕگ خوران، ئاوی لووت، ئاو لە چاو هاتن، قوڕگ ئاوسان، یان سووربوونەوە.

پشکنینی هەستیاری ڕەنگە بیدۆزێتەوە کە هەستیاریت بە چی هەیە. ئەوانەی هەستیاری دروست دەکەن ڕەنگە خۆراک، هەڵاڵە، تۆزی ئاژەڵی ماڵی، یان تۆز بێت. پزیشک ڕەنگە دەرمانی هەستیاریی یان دەرزیی هەستیاری پێشکەش بکات.

کۆکە رەشە

ئەوەی دەنگێکی زیکاویی لەگەڵدایە. کۆکە ڕەشە دەگوازرێتەوە، بەڵام بە ڤاکسیین بەئاسانی ڕێگەی لێ دەگیرێت. کۆکە ڕەنگە زۆرجار بە دژە تەنەکان چارەسەر دەکرێت.

هۆکارەکانی دیکەی کۆکەی منداڵ

منداڵ ڕەنگە بەهۆکاری دیکەی وەک بەرکەوتن بە ناوچەی دووکەڵاوی، بکۆکێت.

لەگەڵمان بن تا بابەتی زیاتر دەربارەی کۆکە بخەینەڕوو.

**هەمیشە پێش ئەوەی هیچ دەرمانێک بدەیت بە منداڵان، بەتایبەتی کۆرپەکان، ڕاوێژ بە پزیشک بکە.