بۆچی منداڵان زووتر تووشی پەتای سەرما دەبن؟

هەرگیز پرسیارت کردوە بۆچی منداڵ و کۆرپەلەکان هەمیشە مشەمشیانە؟ یەک بەدوای یەک تووشی پەتای سەرما دەبن!
دایک و باوکیش لەخۆیان دەپرسن: ئەرێ بڵیی سیستمی بەرگرییان کێشەی نەبێت؟

باشە، ئێستا پێتان دەڵیین بۆچی منداڵان ئەوەندە تووشی پەتای سەرما دەبن! هۆکاری سەرەکیی تووشبوونی منداڵەکەت بەو نەخۆشیانە ئەوەیە هەریەک لەو جارانە بەرکەوتنی لەگەڵ ڤایرۆسی نوێ هەبووە. ڤایرۆسەکان دەکرێت لە هەر شوێنێک بن بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی چەند تەعقیم دەکەیت یان پاکوخاوێنی ڕادەگریت. لانی کەم ٢٠٠ جۆری جیاواز تەنها فایرۆسی پەتای سەرما هەن کە هەموو جارێک خۆیان دەگۆڕن و بازدان ئەنجام دەدەن. سیستمی بەرگریی منداڵەکەت بەرگری دژی ئەو ڤایرۆسانە پەیدا دەکات، بەڵام کاتی دەوێت. چەندین ساڵی پێ دەچێت بۆ ئەوەی بەرگری دژی ڤایرۆسەکان دروست ببێت. منداڵەکەت بەرکەوتنی زیاتری لەگەڵ ڤایرۆس دەبێت ئەگەر بچێتە دایەنگە یان باخچەی ساوایان. خوشک و برا گەورەکانیش هۆکاری سەرەکین بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لە قوتابخانەوە بهێننە ماڵەوە.

شایەنی باسە ئەگەر منداڵەکەت سەرو دوو ساڵە، زۆر دەپژمێت، هەموو کات لووتیان دەخورێنن و ئاوی ڕوون لە لوتیان دێت و زیاد لە مانگێک بخایەنێت و تایان نەبێت، ئەوە ڕەنگە تووشی هەستیاری (حەساسیەت) بووبێت. بەتایبەت ئەگەر ئەو نیشانانە لە وەرزی هەڵاڵە، واتە بەهار و پایز. ڕووبدەن.

چۆن گرنگی بە منداڵەکەم بدەم بەو هەموو ڤایرۆسەی تووشی دەبن؟

یەکەم، ئاگاداریی تەندروستیی گشتیی منداڵەکەت بە. ئەگەر منداڵەکەت چالاکە و کێشی زیاد دەکات، پێویست ناکات خەمی تەندروستیی ئەوت هەبێت. منداڵەکەت لە هەر منداڵیکی ئاسایی تەمەنی خۆی نەخۆشتر نیە. منداڵان لەخۆیانەوە تووشی پەتای سەرما دەبن. لە کاتێکدا دەتوانین نیشانەکانی سووک بکەیت، بەڵام ناتوانیت ماوەی هەر پەتایەتی سەرما کەم بکەیتەوە.

منداڵەکەت خۆی لەگەڵی ڕادێت و دەرئەنجامی ماوەدرێژ باش دەبێت. ژمارەی تووشبوونی پەتای سەرما بە تێپەڕبوونی ساڵەکان کەم دەبنەوە چونکە منداڵەکەت دژەتەنی باش بۆ ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان دروست دەکات. ئەمەیش واتە ئەو کاتەی لە ناوەڕاستی قوتابخانەی سەرەتایین، جەستەیان دەزانێت چۆن بەباشی بەگژی ڤایرۆسەکاندا بچێتەوە.

گرنگە سەرنجی بدەیتە سەر تووشبوونی زۆریی ڤایرۆسی کە دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زۆر و نەگونجاوی ئەنتی بایۆتیکەکان،  ئەوەیش واتە نواندنی بەرهەڵستی بەرامبەر دژە میکرۆبیەکان.

ئایا دەزانیت! بەرهەڵستیی دژە میکرۆبیی کێشەیەکی باوە و ئەو کاتە ڕوودەدات میکرۆبەکان بەرهەڵستی دژی ئەو داودەرمانانە دەکەن بە بڕیارە بیانکوژێت، ئەویش بەهۆی زۆر بەکارهێنانی داودەرمان ڕوودەدەن. ئەمە یەکێکە لە دیارترین کێشەکانی تەندروستیی گشتی. باشترین شێوە بۆ بەگژاچوونەوەی ئەمە دروستکردنی بەرگرییەکی بەهێزە، کە بەشێوەیەکی سروشتی منداڵەکەت لە تووشبووی ڤایرۆسی دەپارێزێت.

ئەوەیش یەکێکە لە هۆکارەکانی سەربەرزیی ئێمە چونکە پرۆسپان 100% لە پێکهاتەی سروشتیی دروستکراوە و یارمەتیی جەستە دەدات بەسەلامەتی و سروشتی کار بکات لە لابردنی بەڵغەمی زیادە.

منداڵەکانمان بەهادارترینی ئێمەن، بیانپارێزن و دڵنیاببنەوە بژاردەی ژیرانەیان بۆ هەڵدەبژێرن!