چۆن جیاوازیەکانی نێوان لەرز و هەڵامەت بزانین؟

هەندێ جار هەست دەکەیت تووشی پەتای سەرما بوویت، لەکاتێدا لەڕاستیدا تووشی هەڵامەت بوویت، هەندێک جاریش بەپێچەوانەوە. بەڵام چۆن جیاوازییەکانیان بزانین؟ پرۆسپان ئەم خشەی بۆ دروست کردوون تا لە رێگەیەوە جیاوازیەکان بزانیت، بۆ ئەوەی بزانیت خۆت، منداڵەکەت یان ئەندامێکی خێزانەکەت تووشی هەڵامەت بوون یان هەر تووشی پەتای سەرمای باو بوون. لەیادت نەچێت هەندێک جار ناتوانین بەتەنها لە ڕێگەی نیشانەکانەوە جیاوازییەکانیان بزانین، تەنانەت پزیشکەکانیش پێویستیان بە پشکنینە.

نیشانەکان:

نیشانە

سەرمابوون

هەڵامەت

تەزین

هیچ

باو

تا

دەگمەن/بەزۆری هەرگیز نیە

باوە (٣-٤ رۆژ دەمێنێتەوە)

شەکەتی

دەگمەن

زۆر باو

ئازار

سووک

باو و سەخت

پژمین

زۆر باو

هەندێکجار/دەگمەن

لوتگیران

زۆر باو

هەندێکجار/دەگمەن

قورگ ئاوسان

زۆر باو

هەندێکجار/دەگمەن

سینگ گیران

نەرم (دەکرێت کۆکە ڕەشەی هەبێت)

باو و سەخت

سەرئێشە

دەگمەن

باو

گرنگە جیاوازیی نێوان ئەو دوانە بزانیت و لەیەکیان جیابکەیتەوە! پەتای سەرما نەخۆشییەکە بەشێوەی سەرەکی کاردەکاتە سەر لووت، بەڵام هەڵامەت ڤایرۆسە و درمێکی ڤایرۆسیی سەختە و کاریگەری دەکاتە بەشی سەر و خواری کۆئەندامی هەناسەدان.

سەرەڕای ئەوە، دەکرێت لەهەر کات و وەرزێکدا تووشی پەتای سەرما ببین، بەڵام بەزۆری لە وەرزی زستاندا باوە. لە لایەکی دیکەوە، هەڵامەت لە مانگی یازدە تا مانگی سێ زیاتر بەربڵاوە، و دەکرێت لە سەرەتای مانگی دە تا کۆتاییی مانگی پێنجیش تووشی ببیت.

کە جیاوازییەکانیت زانی، ئەمانە چەند شتێکی گرنگن کە دەبێت لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵامەت و پەتای سەرما ڕەچاویان بکەیت:

  1. شلەمەنیی زۆر بخۆرەوە. چ هەڵامەتت بێت چی سەرمات بووبێت، شەلەمەنیەکان یارمەتیت دەدەن جەستەت بە تەڕی و تەندروستی بمێنێتەوە.
  2. پشوو زۆر بدە! جەستەت دژی نەخۆشی دەجەنگێت، بۆیە پشوودان بۆ جەستە پێویستە تا بتوانیت خۆی رێکبخاتەوە و وزەی پێویستی بۆ پەرپەچدانەوە پێبێت.
  3. ئەگەر پێویستت بە داودەرمانی دژە ڤایرۆس بوو، سەردانی پزیشک بکە.
  4. هەڵامەت دەگوازرێتەوە، بۆیە دڵنیابەرەوە کە خۆت بەدوور بگریت لە بەرکەوتن بە ئەو کەسانەی ڕۆژانە نزیکیت لێیان.

بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموان!