پرۆسپان چۆن کار دەکات؟

پرۆسپان دەرمانێکی گیایی فڕێدەری بەڵغەمە کە سوودێکی تایبەتی هەیە: بەڵغەمی کەڵەکەبوو لە بۆریی هەناسەدان شلدەکاتەوە و ڕێگە بە ڕێرەوەکانی هەوا دەدات خێراتر چاکببنەوە.

پێکهاتەی ناوازەی چالاکی EA 575 ®  دەکرێت بە چەندین ژەمی جیاواز بەکاربهێنێت، بەپێی دڵخوازی خۆت، وەک شروپی کۆکە بۆ منداڵان، شلەی کۆکە یان قەترە بۆ گەورەساڵان، هەروەها وەک حەبی تواوەی هەڵچوو بۆ کۆکە. کە هەرس کرا، پێکهاتە چالاکەکە لە ڕێگەی بۆریی خوێنەوە دەگوازرێتەوە بۆ ووردترین لقەکانی بۆریی هەناسەدان، و لەوێ کاریگەریی خۆی دەخاتە کار: پرۆسپان بەڵغەم شلدەکاتەوە و ئاسانکاری بۆ دەردانی سروشتیی بەڵغەم دەکات، بەو شێوەیە پانتایی گونجاو بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریا کەمدەکاتەوە. شانەکانی بەڵغەم دەچنەوە یەک، هەوکردن سووک دەبێت، و خانە ماسولکەییەکانی بۆریی هەناسەدان ئارام دەبنەوە و چاکدەبنەوە.

بەکورتی: پرۆسپان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێڕوەکانی هەوا پاکدەکاتەوە لە کاتی کۆکە و هەوکردنی بۆریی هەناسەدان.

سوودەکانی پرۆسپان بەکورتی:

بە چڕوپڕی تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرێت و لە توێژینەوەکاندا کاریگەری و پێکەوتنی سەلمێندراوە، زیاتر لە 70 ساڵە تواناکەی سەرلمێندراوە و لەجیهاندا جێگەی خۆی کردووەتەوە.

پرۆسپان بەدیاریکراوی لەسەر کۆئەندامی هەناسەدانی خوارەوە و کەمکردنەوەی ماوەی نەخۆشی کاردەکات.

خشتەی ژەمی جۆراوجۆر بەکارهێنانی ئاسانە، تەنانەت کاتێک بە ڕێگەوەیت دەتوانیت بەبێ ئاو و تەنها بە کوپی پێوانەی خۆی بەکاریبهێنیت. بەتایبەتی منداڵان حەزیان لە تامی شروپی کۆکەیە بەتامی ناوازەی گێلاس، ئەمەیش بەکارهێنانی ئاسانتر دەکات و توانای چارەسەری بەهێزتر دەکات.

پرۆسپان توانای پێکەوتنی زۆر باشە، تا ئێستا هیچ کاردانەوەەکی زانراوی نیە. سەلامەتی، کوالیتی، و شەفافییەت بەدیاریکراوی بۆ ئێمە زۆر گرنگن. ئەمە بەشێوەیەکی سروشتیش شموولی پێکهاتە چالاکەکان و پێکهاتەکانی پرۆسپان دەکات.

کارڵ ئینگل‌هارد درکی بە هێزی تایبەتی لاولاو کرد لەو کاتەی بەدوای چارەسەرێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی گلۆریای کچی، کە دۆخی تەندروستیی خراپ بوو، دەگەڕا – بەو شێوەیە بەردی بناغەی پرۆسپانی دانا. لە ڕێگەی توێژینەوەی بەردەوام لە بواری دەرمانی گیایی، دەرمانی پزیشکیی کاریگەری ئێمە لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە.

وەک بزنسێکی خێزانی، پابەندین بە دروستکردنی دەرمانی کاریگەر – ئێمە نەک تەنها کاریگەری، بەڵکو پێکەوتنی بەرهەمەکانمان زۆر  بەلاوە گرنگە. لە کۆتاییدا، چەندین ساڵ پسپۆڕی و گەرموگوڕیی ئێمە بۆ تەندروستی، هۆکاری ناوازەیی پرۆسپانن – کە لەلایەن ملیۆنان پزیشک، دەرمانساز، و نەخۆش لە سەرانسەری جیهان متمانەی پێکراوە.

چیرۆکیی دروستکردنی پرۆسپان بزانە