پرۆسپان
75 Years of Excellence

خستنەبازاری دڵۆپەی گەڵای لاولاوی پرۆسپان بۆ کۆکە
ئینگڵهارد یەکەمجار پرۆسپانی وەک دەرهاویشتەی گەڵای لاولاو بۆ چارەسەری کۆکە ناساند. ئەم پەرەسەندنە بەهۆی هەوڵەکانی کارڵ ئینگڵهارد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ گلۆریای کچی، کە تووشی کۆکەیەکی سەخت بوو بوو، ئیلهامی وەرگرت. توێژینەوەکانی بوونە هۆی دروستبوونی پرۆسپان، وە پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە بواری داودەرمانی گیایی پێشکەش کرد.

خستنە بازاڕی شروپی کۆکەی پرۆسپان
بە بنیاتنان لەسەر ئەو سەرکەوتنەی پێکهاتەی پێشوو بەدییهێنا، ئینگڵهارد شروپێکی بێ شەکر و بێ کحولی دروست کرد. ئەم داهێنانە وای کرد بەرهەمەکە بۆ منداڵان گونجاوتر بێت و لە هەردوو بازاڕە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان داواکاریی لەسەری پەیدا بوو.

سەرکەوتنی پرۆسپان گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا
لە ساڵی 1993 بۆیەکەمجار پرۆسپان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەرکەوت، یەکەمجار لە بەحرێن. لەوێوە، پەلی هاویشت بۆ وڵاتانی دیکە - گەیشتە عەرەبستانی سعودی، ئیماراتی عەرەبی، کوێت، قەتەر، یەمەن، عومان، لوبنان، عێراق، ئەردەن، فەڵەستین، لیبیا، سودان، تونس، جەزائیر، و سوریا. ئەمە بوو بە سەرەتای گەشتێکی ناوازە کە ئێستاش هەموو ساڵێک بەهێزتر دەبێت.

دۆزینەوەی میکانیزمی کاری Alpha-Hederin
تیمی زانستیی ئینگلهارد میکانیزمێکیان بۆ کاری Alpha-Hederin، کە پێکهاتەیەکی دەرهاویشتەی گەڵای لاولاوە، دەستنیشان کرد. ئەم دۆزینەوەیە بناغەیەکی زانیستی بۆ کاریگەریی پرۆسپان دابین کرد و پێگەی لە ناو پزیشکیی گیادەرمانی قامیتر کرد.

ڕێنماییەکانی ڕاسپاردەی کۆکە بۆ گەورەساڵان
بەهۆی سەرکەوتنی توێژینەوە پزیشکییەکان، پرۆسپان لە ڕێبەرییە هەنووکەییەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆکەی ماوەدرێژ بۆ گەورەساڵان پێشنیازکراوە¹.

75ـهەمین ساڵیادی پرۆسپان
ئاهەنگێڕانە بەهۆی 75ـهەمین ساڵیادی ناساندنی پرۆسپان، کە بوو بە چارەسەری پێشەنگی گیایی کۆکە لە سەرانسەری جیهاندا و ئێستا لە زیاتر لە 100 وڵات بەردەستە. سەرکەوتنی بەردەوامی بەهۆی توێژینەوەی بەردەوام و پابەندبوون بە کوالیتی بوو. پرۆسپان شروپی گیایی کۆکەی ژمارە یەکە لە جیهاندا².
چی وادەکات پرۆسپان® پژاردەی دروست بێت دژی کۆکە؟
بە بەراورد بە گیراوە جۆراوجۆرەکانی دیکەی کۆکە، پرۆسپان® زۆر خۆگونجێنە. نەک تەنها بۆ شێوازە سەختەکانی کۆکە، بەڵکو هاوەڵێکی باشە بۆ چارەسەری دۆخی هەوکردنی ماوەماوەی بۆریی هەوا کە کۆکە یەکێکە لە دەرکەوتەکانی. سوودێکی دیکەی پرۆسپان® فراوانیە لە مەودای بەرهەمەکانیدا. هەمیشە چارەسەرێکی لایە بۆ هەر تەمەنێکی دیاریکراو. خشتەی بەکارهێنانی گونجاو لێرە بەردەستە.
لاولاو پێکهاتەیەکە لە ژێر رووناکیدا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
بۆ چەندین سەدەیە، خەڵک پشتیان بە هێزی چارەسەرکەری لاولاو بەستوە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی هەوکردنی بۆریی هەوا. ئەمڕۆ، لە زانستی داودەرمانی رووەکیی سەردەمدا، لاولاو وەک چارەسەری کاریگەری کۆکە بەکاردەهێنرێت. توانستی تەواوی لاولاو بەرهەمی توێژینەوەی بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەیشدا، توێژینەوە نوێکان وردەکاریی زیاتر و زیاتر دەخەنەڕوو.
باشە بزانیت:بە بەراورد بە گیراوە جۆراوجۆرەکانی دیکەی کۆکە، پرۆسپان® زۆر خۆگونجێنە. نەک تەنها بۆ شێوازە سەختەکانی کۆکە، بەڵکو هاوەڵێکی باشە بۆ چارەسەری دۆخی هەوکردنی ماوەماوەی بۆریی هەوا کە کۆکە یەکێکە لە دەرکەوتەکانی.
پێکهاتەی گرنگیی لاولاو بریتیە لە سابوونەکان. شوێن و شێوازی رۆڵبینینیان بابەتێکە لەسەر توێژینەوە هەنووکەییەکان بەندە. بۆ نموونە، زاناکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە کاریگەریی فراوانبوونیش کە ئەم سابوونانە لەسەر بۆریی هەوا هەیانە لەسەر چڕیەکەی بەندە.
داڕشتەی کتومت و بەرهەمهێنانی دەرهاویشتەی لاولاو کاریگەرییەکی مەزنیان لەسەر کاریگەرییە راستەقینەکەی هەیە.
گیراوەوی کۆکەی پرۆسپان® لە گیراوەکانی دیکەی کۆکە جیاوازە چونکە لە ئەنجامی پرۆسەیەکی بەرهەمهێنانی تاقانە و ناوازە دروستکراوە. ئەم پرۆسە تایبەتە بوو بە ئەنجامی بەرهەمهێنانی پرۆسپان® دەرهاویشتەی تایبەتیی لاولاو EA 575®، کە تایبەتمەندییە تاقانەکەی دەکرێت وەک ناوازەیی پەنجەمۆر بەراورد بکرێت
توێژینەوە بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستکردنەوەی كواليتى
کۆمپانیای Engelhard Arzneimittel نزیکەی ٧٥ ساڵە تاقیکردنەوە و گەشەپێدانی بەردەوام و نوێکاری بەکار دەهێنێت بۆ خزمەتکردن بە نەخۆشان. ئەمە بەرزترین پلەی كواليتى و ئاسانبوونی بەکارهێنان بۆ نەخۆشان دڵنیا دەکات، بە شێوەیەک کە پێویستی هەر تەمەنیەک بە جۆری دەرمان، بڕی دوزینەوە و ڕێگای بەکارهێنان پەیوەندیدار، دابین دەکات.
زانیاری سەرچاوەی بەرهەمەکانمان
ئێمە پشتڕاستکردنەوەی كواليتى دەستپێدەکەین لە هەموو قۆناغی بەرهەمھێنان، ھەتا گەیشتن بە بەرهەمی کۆتایی. هەر دابەشێکی شرووبى كوكه پروسپان® دەچێتە ژێر زۆرێک لە تاقیکردنەوەکان پێش ئەوەی لە فرۆشگاکانی دەرماندا بەردەست بێت. ئەم تاقیکردنەوەکانە دەستپێدەکەن بە کۆنترۆڵکردنی ماددەی سەرەتا، بەدواداچوون بە قۆناغی بەرهەمھێنان، وە ھەتا تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ دڵنیا بوون لە كواليتى دابەشە کۆتاییەکە.
ئێمە دەیگرینە ئەستۆی خۆمان و بەرپرسین لە بەرهەمھێنانی دەرمانى كواليتى به رز، وئەمەش لە بڕوانامەکانی بەرهەمهێناندا ڕەنگ دەداتەوە کە بەدەستمان هێناوە و پابەندبوونی تەواومان بە ڕێکارە توندەکانی کۆنترۆڵکردنەوە.
References
1.Kardos, P. et al., Guideline of the German Society of Pneumology and Respiratory Medicine for the diagnosis and treatment of adult patients with cough. Pneumologie 2019, 73: 143–180.
2.Cough market worldwide (IQVIA Global OTC Insights, R5C Expectorants, excluding combinations with antitussives + O1A3 Dry cough products + O1A4 Expectorants + O1A5 Dry cough and expectorant products, sales, data as of MAT 12/2021).