بڕوا ناکەیت ئەم شتاکە کاریگەریی بکەنە سەر سییەکانت

سییەکانمان بێ وەستان کاردەکەن – هەموو چرکەیەک ئۆکجسین وەردەگرن و دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەدەنەوە.  ڕەنگە وا هەست بکەیت تاکە هەڕەشە دووکەڵە، بەڵام لە ڕاستیدا چەندین سەرچاوی شاراوە لە چواردەورمان لە ماڵەوە، شوێنی کار یان کاتبەسەربردن هەن بۆ جاڕسکردنی سییەکان و زیانی ماوەدرێژ.

ئەمانە هەندێک هۆکاری سەیرن کە زیان بە سییەکان دەگەیەنن، وە ڕێگای چارەسەریشمان بۆ پێشنیاز کردوون.

  1. فەرش و کەڕووی شاراوە

فەرش تۆز، کوڵکی ئاژەڵ، سپۆری کەڕوو، و تەنانەت پاشماوەی کیمیایی زۆری لەسەر کۆدەبێتەوە. ئەگەر هەستیاری، ڕەبۆ، سیستمی بەرگریی لاوازت هەیە، بەرکەوتن بە کەڕو دەکرێت هەوکردنی سەختی سییەکان یان هەوکردنی ماوەدرێژ دروستبکات.

بۆچی گرنگە:

کەڕوو سپۆری بچووک دەردەدات کە بۆرییەکانی هەوا جاڕس دەکات و ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی وەک هەستیاریی بۆرییەکانی هەوا بە کەڕوو.

دەتوانیت چی بکەیت:

  • هەفتەی سێ جار بە گسکی کارەبایی خاوەن فیلتەری HEPA گسکی فەرشەکان بدە.
  • ساڵی جارێک بە هەڵم پاکیان بکەرەوە بۆ کووشتنی سپۆڕەکان.
  • ئەگەر بکرێت، فەرش لاببەیت و بە کاشی یان تەختە شوێنی بگریتەوە، باشرە و کەڕوو هەڵناگرن.

  1. ئامێرە گازییەکان و بەرکەوتنی هەڕەمەکی

ڕادۆن گازێکی بێ بۆن و نادیاری تیشکدەرەوەیە کە لە بەرد و خاکەوە دزە دەکاتە ناو ماڵەکان. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بەرکەوتن بە گازی ڕۆدۆن دووەم بەربڵاوترین هۆکاری شێرپەنجەی سییەکانە دوای جگەرەکێشان.

گازی ناوماڵیش دایۆکسایدی نایترۆجین دەردەدات، ئەوەیش سییەکان جاڕس دەکات و ڕەنگە ڕەبۆ خراپتر بکات و هۆکە دروست بکات.

چۆن ڕێگری بکەین:

  • بە ئامێرێکی کەشفی هەرزان پشکنینی بۆ بوونی ڕادۆن لە ماڵەکەت بکە.
  • دڵنیابەرەوە چێشتخانەکەت هەواگۆڕکێی باشی تێدایە – پەنجەرەکان بکەرەوە و موڕەشەح لەکاتی چێشتلێنان هەڵبکە.
  • ناوبەناو پشکنین بۆ هیتەر و تەباخەکان بکە تا گاز کۆنەبێتەوە.

  1. سیسرگ و مێروکوژەکان

پاشماوەی سیسرگ، پارچەکانی جەستەی، و لیکەکەی هەستیاری دروست دەکەن و کاردانەوەیان لە ڕەبۆدا دەردەکەوێت، بەتایبەتی لە منداڵاندا. کە وشک دەبنەوە، مێروکوژەکان دەچن بە هەوادا و هەڵدەمژرێن.

چارەسەر:

  • ماڵەکەت بە خاوێنی، وشکی ڕابگرە و لە پاشماوەی خۆراک بیپارێزە.
  • زوو زوو فەرش و قەنەفەکان گسک بدە.
  • لەکاتی بەکارهێنانی مێروکوژەکان، کەمامە و دەستکێش بەکاربهێنە. بەرکەوتن بە ماددە کیمیاییە بەهێزەکان ڕەنگە زیان بە سییەکانمان، چاوەکانمان و پێستمان بگەیەنێت، بۆیە هەمیشە ڕێنماییەکانی بەکارهێنان جێبەجێ بکە.

  1. تۆزی ئارد لە موتبەخدا

ئەگەر حەزت لە ئیشی هەویرە، ئاگاداری خۆت بە! هەڵمژینی تۆزی ئارد ڕەنگە ببیتە هۆی کۆکین، پژمین، خیزەی سینگ، و تەنانەت حاڵەتێکیش کە بە “ڕەبۆی نانەواچییەکان” ناسراوە.
بەرکەوتنی ماوەدرێژ بە گەردیلەکانی ئارد ڕەنگە سییەکان جاڕس بکات و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان خراپتر بکات.

ئامۆژگاریی سەلامەتی:

  • بەهێواشی ئارد تێکەڵاو بکە تا گەردیلەی لێ بەرز نەبێتەوە.
  • لە شوێنێکدا کار بکە هەواگۆڕکێی تێدا بێت.
  • هەوڵ بدە کەمامەی سووک ببەستە لەکاتی ئیشی هەویردا.

  1. باڵندە و ژینگەی کشتوکاڵی

دان دان بە کۆتر، ڕاگرتنی باڵندەی ماڵی، یان کارکردن لە کێڵگە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرکەوتنت بە گەردیلەکانی پەڕ و پیسایی باڵندە کە دەبنە هۆی هەوکردنی هەستیاریی سیی.

جوتیاران، بەتایبەتی ئەوانەی سەروکاریان لەگەڵ کا یان دانەوێڵەیە، لەبەردەم مەترسیی نەخۆشیییەکی سییەکاندان کە بە حاڵەتی ‘سیی جوتیار’ ناسراوە.

بۆ پاراستنی خۆت:

  • لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ باڵندە و گیاندار، دەمامک بەکاربهێنە.
  • لە گەوڕی شێدار یان کەڕواوی کار مەکە.
  • ئەگەر دوای کارکردن تووشی هەناسەسواری یان کۆکەی درێژخایەن بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە.

  1. یاریی ئاگرین

یارییە ئاگرینەکان بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان خۆشن، بەڵام گەردی ووردی کانزایی و دوکەڵی ژەهراوی بە هەوادا بڵاودەکەنەوە. ئەمانەیش ڕەنگە سییەکان جاڕس بکەن، نۆرەی ڕەبۆ خراپتر بکەنەوە، و نەخۆشییەکانی دڵ یان کۆئەندامی هەناسەدان خراپتر بکەن.

بژاردەی باشتر:

  • لە دوورەوە سەیری یارییە ئاگرینەکان بکە.
  • خۆت لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی دووکەڵەکەی بپارێزە.
  • ئەگەر ناچار بوویت لە نزیک یاریی ئاگرین بویت، دەمامکی N95ی کوندار بەکاربهێنە بۆ ئەوەی گەردە زیانبەخشەکان هەڵنەمژیت.

  1. مۆم و کوالیتیی هەوای ناوماڵ

مۆمی بۆندار کەشێکی جوان دروست دەکات، بەڵام هەموو مۆمەکان وەک یەک دروست ناکرێن. مۆمی دروستکراو لەسەر پارافین ماددەی کیمیایی زیانبەخشی وەک تۆلوین و بەنزین دەردەدات کە دەسووتێنرێن – ئەو دوو ماددە هەردووکیان جاڕسکەرن.

جێگرەوە تەندروستترەکان:

  • ئەو مۆمانە هەڵبژێرە لەسەر واکسی هەنگ یان سۆی دروستکراون.
  • ڕۆژانە بەکاریان مەهێنە، تەنها لە بۆنەکاندا بەکاریان بهێنە.
  • هەمیشە لەو شوێانەدا مۆم بسووتێکە کە هەواگۆڕکێی باشی تێدایە.

  1. شێدارکەرەکان، هەوا فێنککەرەوەکان، و حەوزی گەرم

لە کاتێکدا شێدارکەرەکان هەناسەدان ئاسانتر دەکەن، بەڵام ئەگەر سێرڤسی گونجاویان نەکەیت، دەبنە شوێنی دروستبوونی کەڕوو و بەکتریا. هەمان شت بۆ فێنککەرەوەی هەوا و سیستمەکانی گەرمکردنەوە ڕاستن، ئەگەر پاکنەکرێنەوە، هەوای پیس بڵاو دەکەنەوە.

چۆن سەلامەت بین:

  • ناوبەناو فیلتەر و تەنکیی ئاو پاکبکەرەوە.
  • ئاوی پاڵاوتەکراو لە شێدارکەرەوەکان بەکاربهێنە بۆ ئەوەی کانزای تێدا کۆنەبێتەوە.
  • بۆ حەوزی گەرم و مەلەوانگەکان، ئاستی کلۆری گونجاو بپارێزە و دڵنیابەرەوە هەواگۆڕکێی گونجاو هەیە تا نەخۆشیی سیی’حەوزی گەرم’، کە بەهۆی هەڵمژینی هەڵمی ژەهراوی بە مایکۆبەکتریا دروست دەبێت، تووشی کەس نەبێت.

  1. ئێرباگ

ئێرباگ ژیان دەپارێزێت، بەڵام پێکهاتەیەک بەناوی سۆدیۆمی ئازاید دەردەدات کە لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا سییەکان جاڕس دەکەن. دوای پێکدادان، هەندێک کەس تووشی هەناسەسواریی دەبن یان شلە لە سییەکانیان کۆدەبێتەوە چونکە بەرکەوتنیان بە ماددەی کیمیایی هەبووە.

راسپاردەکان:

ئەگەر دوای تەقینی ئێرباگ تووشی کێشەی هەناسەدان بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە – بەتایبەتی ئەگەر خۆت ڕەبۆ یان کێشەی سییەکانت هەبوو.

پاراستنی سییەکانت یەکسانە بە پاراستنی ژیانت

سییەکانت سەربازی ونن و هەموو ساتێک ژیانت پێدەبەخشن، بەڵام لە خووە ڕۆژانەکانماندا زۆر گرنگییان پێ نادەین و ڕەنگە زیانیان پێ بگەیەنین. هۆشیاربوونەوە و گۆڕانکاریی بچووک لە ستایلی ژیانمان – وەک باشترکردنی هەواگۆڕکیی ماڵ، پاککردنەوەی ناوبەناو، و هەڵبژاردنی بەرهەمی سەلامەت – دەتوانیت ئەو ئەندامە گرنگە بپارێزیت.

لەیادتبێ، خۆپارێزی لە چارەسەرکردن باشترە. هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە – ئاگاداری سییەکانت بە!